ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

ئەو کچانەی بەڕۆژوو دەبن، پێویستە لە ماکیاژدا ئاگاداری ئەم ٦ خاڵە بن

خێزان
خانمان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رۆژوو ده‌به‌ن، ناچار ده‌به‌ن له‌ ماكیاج كردن دوربكه‌ونه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌و مانگه‌ش ڕوخسارێكی جوانتان هه‌بێت ده‌توانن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن:

–  به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ گرنگی به‌ پێستی روخسارت بده‌و هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام پاكی بكه‌یته‌وه‌.
–  رێگه‌ مه‌ده‌ مووی زیاده‌ له‌ روخسارتدا بمێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش لای برۆكانته‌وه‌.
– كرێم و پێداویستی تایبه‌ت به‌ ته‌ڕكردن و گه‌شاندنه‌وه‌ی روخسارت به‌كار بهێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پشوو بده‌یت به‌ روخسارت و هه‌م جێگره‌وه‌ی ماكیاجیش بێت بۆت.
– گرنگیدان به‌ ستایلی قژ و جلوبه‌رگه‌كه‌ت له‌ ڕه‌مه‌زاندا رۆڵێكی باش ده‌بینێت له‌ هێشتنه‌وه‌ی جوانیت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ پشتگوێی نه‌خه‌یت.
– ده‌توانیت كرێمی له‌ماع بۆ روخسارت به‌كار بهێنیت تا زیاتر بیگه‌شێنێته‌وه‌.
– هه‌وڵبده‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆیت كه‌ رێژه‌ی ئاو تێیاندا زۆره‌، به‌تایبه‌ت میوه‌ و شوتی و سه‌وزه‌.

ماڵداری

٥ ئامۆژگاری بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ ئامۆژگاریە بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک و گرنگە ڕەچاویی بکات:

 

-کاتی شیرپێدان بە منداڵەکەت دیاری بکە و بەپێی ئەو خشتەیە شیری پێبدە نەک بە هەڕەمەکیی

 

-سستمی خەوەکەت لەگەڵ منداڵەکەتدا رێک بخە و هەوڵبدە نەهێڵیت بە ڕۆژ بخەوێت تا بەشەو خەویی لێبکەوێت

– ڕۆژانە ماوەیەک بۆ وەرزش دابنێ گەر کەمیش بێت، ئەوە ئاسوودەیی دەرونیت پێدەبەخشێت

 

– سستمی خواردنی تەندرووست بۆخۆت دابنی چونکە بیرت بێت تۆ دەبێت شیر بدەیت

 

– هەوڵبدە کارەکانت هەمووی بەیەکەوە نەکەیت و تێکەڵیان نەکەیت، بەڵکوو بە جیا جیا ئەنجامیان بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕێگا بۆئەوەی هەرچیەک بە جلەکانتەوە بێت لێی بکەیتەوە

خێزان

لەوە ناخۆشتر نییە کە بەهۆی شتێکی بچوکەوە جلەکانت پەڵە بیگرێت، ئێمە لە (خێزان) چارەسەری بەشێکی ئاسانمان بۆ دۆزیونەتەوە لە کاتی پیسبونی جلەکانت:

 

گیا

کەوچکەچایەک ئەمۆنیا بکەرە لیترێک ئاوەوە و دواتر بە ئیسفنجێیک پێی بسڕە، پاکی دەکاتەوە.

 

حبر

کەمێ دیتۆڵ بدە لە لۆکەیەک و بە نەرمی لێی بدە تا لێدەبێتەوە.

 

ڕۆن و چەوری

گەر تازەبوو، کلێنکسی بخە ژێر و بە ئوتوو پەسەریدا بهێنە تا لادەچێت، گەر وا نەبێت کەمێک ڕۆنی ئۆتۆمبێلی ئەسڵی بەسەردا بکە و لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

 

میوە 

بە لۆکەیەک کەمێک سرکەی بەسەردا بکە، دواتر پەڕۆیەک تەڕبکە و لێی بخشێنە.

 

خوێن

کەمێک ئەمۆنیای بەسەردا بکەو لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان