ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی: سنوری هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق كەلهورو چیمەنە، نەك شاخی حەمرین

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لەسەر لیستی یەكێتی و نوێنەری كەركوك، ڕایگەیاند “سەركردایەتی كورد لە روویان نایەت كە بڵێن وازمان لەكەركوك هێناوە، هەموو پارتەكوردییەكان تاوەكو ئێستا كەركوكیان بە كار هێناوە، نەك خزمەتیان كردبێت”.

شوان داودی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند “بەداخەوە گەیشتومەتە هەندێ قەناعەت سەركردایەتی سیاسی كورد بە هەموو لایەنەكانەوە لە پرسی كەركوكدا راستگۆ نیین، پرسی كەركوكیان بەكارهێناوە بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمی كوردستان، یان لە نێوان خۆیاندا بۆ موزایەداتی سیاسی بەكاری دەهێنن، باجەكەشی كوردی كەركوك داویەتی.”

كورد لە ئەنجومەنی پارێزگار زۆرینەیە، لە دوای ریفراندۆم و روداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017، ئەندامەكانی پارتی لەو ئەنجومەنە دەوام ناكەن، هەڵوێستیان وەرگرتووە، بەهۆكاری ئەوەی كە كەركوك داگیركراوە، بەو هۆكارە هێشتا پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتەو پارتی و یەكێتی ئەو پۆستەیان یەكلا نەكردووەتەوە، شوان داودی ئەو هەڵوێستە بە سەیر ناودەبات و دەشڵێت “ئەو ئەندامانە موچەی مانگانە وەردەگرن و دەوام ناكەن، دێن موچەكانیان وەردەگرن، هەر ئەو حیزبەش بۆ وەرگرتنی پۆستێك لە بەغداد جۆرەها رێكەوتنی سیاسی دەكات، بەڵام بەشداری ناكەن لە دانانەوەی پارێزگارێكی كورد لە كەركوك كە بەشی نەتەوەی كوردە لەو شارەدا.”

لەبەشێكی وتوێژەكە باس لە لێكەوتەكانی دووای ریفراندۆم و 16 ئۆكتۆبەر دەكات، پێی وایە روداوەكە لە هەرێم لە بیر كراوە، ئەو پێی وایە رۆژانە كوردی ئەو شارە باجەكەی دەدەن، “كەركوك سێ قۆناغی بەخۆوە دیوە، سەردەمی هاوپەیمانان، دەسەڵاتی زۆرینە لای كورد بووە، سەردەمی داعش كورد بەهۆی پێشمەرگەوە دەسەڵاتی رەهای هەبووە، لە دوای ریفراندۆم دەسەڵات لای حكومەتی عێراقییە، لە هەموو قۆناغەكان پێكهاتەیەك لەو شارە بەدەستی لایەكیتر چەوساوەتەوە، بەردەوام ئەو شارە تفەنگ حوكمی كردووە.”

ئەم ئەندام پەرلەمانە لە درێژەی وتوێژەكە باس لەوە دەكات كە سنوری نێوان هەرێم و عێڕاق گۆڕانكاری بەسەردا هات بە تایبەتی دوای رێكەوتنی نێوان حكومەتی بەغداو هەولێرو دوای ریفراندۆمی 2017، “كاتێ گومركی رەسمی حكومەتی عێڕاقی هێنرایەوە سەر چیمەن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و گوندی كەلهوڕ بۆ سنوری هەولێر، ئەوە سنوورەكەیە، نەوەكو شاخی حەمرین.خەڵكی كەركوك یەك كیلۆ تەماتە لە هەولێر یان سلێمانییەوە بهێنن بۆ كەركوك دەبێت گومرگ بدەن، حسابی سنووری نێودەوڵەتی بۆ كراوە و جیا كراوەتەوە، سەركردایەتی كورد وازیان لەكەركوك هێناوە، بەڵام لەروویان نایەت ئەوە رابگەیەنن.”

 

کوردستان

گفتوگۆكانی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا شكستیانهێنا

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

لە دوێنێوە شاندێكی باڵای پارتی هاتووەتە سلێمانی و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا كۆبونەوە، بەڵام هەردوو كۆبونەوەكە ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە.

(خەڵك) لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئەوەی زانیوە، كۆبونەوەكەی دوێنێی نێوان شاندەكەی پارتی و یەكێتی هیچ ئەنجامێكی نەبووە، چونكە پارتی بە داواكارییەكانی یەكێتی رازی نەبووە، بەتایبەتی بۆ دابەشكردنەوەی یەكسانی پۆستەكانی هەرێم و كۆكردنەوەی پرسەكانی هەرێم، كەركوك و بەغداد پێكەوە.

بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی پارتی ئامادەیی حزبەكەیان دەربڕیوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسەكانی كەركوك و بەغداد بە گفتوگۆی جیاواز، بەڵام رەتیانكردووەتەوە بكرێتە یەك پاكێج و تێكەڵ بە دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم بكرێت، یەكێتیش ئەوەی رەتكردووەتەوە و نیگەرانی لە نێو سەركردایەتی یەكێتیدا دروستكردووە، بۆیە ئەمڕۆ فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا باسی دوو ئیدارەیی كردووە، ئەگەر لەگەڵ پارتی نەگەنە رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (خەڵك)ی راگەیاند، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و گۆڕان ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە، چونكە شاندەكەی پارتی بەرچاوڕونی زۆریان نەبووە سەبارەت بە یەكێتی.

كۆبونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی

سەرچاوەكە، رونیكردەوە، پارتی جۆرێك لە نەرمی نواندووە بۆ گۆڕان و گۆڕانیش ئامادەبووە بەشداری بكات، بەمەرجێك ئەجێندای حكومەت رونبكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، شاندەكەی پارتی وتویانە دەبێت جارێكی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتیدا كۆببنەوە و بۆچونی گۆڕانیان پێبڵێن و پاشان بڕیاری كۆتایی بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد

سلێمانی- نزار جەزا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، ئەمڕۆ شاندەكەی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لەشاری سلێمانی كرد.
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ شاندی پارتیدا بەشدارن.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) ئامانج لەسەردانەكەی شاندی پارتی بۆ ماڵی كۆسرەت رەسوڵ باسكردنە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و ئەو لەمپەرانەی لەبەردەمیدان و لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا لەسەریان رێكنەكەوتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ دوو شەممە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان كۆبۆوە، ئەمڕۆش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبونەوەكاندا كە تایبەت بووە بەباسكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، نەگەیشتونەتە ئەنجامێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی هەڕەشەی ئۆپۆزسیۆن بوون دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند “ئێمە پێشبینیمان نەدەكرد پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت بەم شێوەیە ئاڵۆز بێت هەروامان دەزانی وەك كۆبونەوەكانی پێشترە بە ئاسانی كابینەی نوێی لێدەكەوتەوە، بەڵام ئێستا هەلومەرجێكی نوێ هاتۆتە ئاراوە كە مەسەلەكەی زۆر ئاڵۆزكردووە، لەبەر ئەوە پێشبینی ناكرێت كابینەی نوێی حكومەت لەكوردستان بەم نزیكانە پێكبهێنرێت ئەگەر لایەنەكان بەتایبەت سێ لایەنە سەرەكیەكە نەتوانن زاڵ بن بەسەر ئەو تەگەرانەی هاتونەتە بەردەم پڕۆسەكە.”

فەری ئەسەسەرد بۆ دەنگی ئەمریكا ڕونیكردەوە “پەیوەندی هەیە بەو نەخشە سیاسیە تازەیەی لەكوردستان هاتۆتە ئاراوە كە تێڕوانینی تازە دێنێتە ئاراوە لەگەڵ نەریتی 25 ساڵدا ناگونجێت لەسەردەمی بەرەی كوردستانیەوە واهاتووە كەهەمووان پێكەوە بەهاوبەشی حكوم بكەن بەڵام ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كەهەندێك حیزب زۆرینەیە هەندێكیش مام ناوەند هەندێك كەمینە تێڕوانینی نوێی هێناوەتە ئاراوە كە ڕەوشەكەی ئاڵۆز كردووە، هەروەها پەیوەندییەكانیش لە پێش هەڵبژاردن و لەدوای هەڵبژاردن گۆڕانكاری لەپەیوەندییەكان هێناوەتە ئاراوە لەسەر ئاستی هەرێم و كەركوك هەروەها بەغداد لە قۆناغی پێشتر ڕاستە جیاوازی لەنێوان لایەنە سیاسیەكان هەبوو بەڵام نەگەیشتبووە ئاستی ڕكابەری و دژایەتی ئێستا ڕكابەری لەنێوان لایەنەكان تا ڕادەی دژایەتی هەم لەسەر كەركوك هەم لەبەغداد هەم لەهەرێم هەیە كە پێشتر تا ڕادەیەك لەسەر كەركوك و بەغداد لایەنەكان هاوڕا بوون، جگە لەوەی هێنانە پێشەوەی بابەتی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە زیاتر ڕەوشەكەی ئاڵۆزتر كردووە.”

فەرید ئەسەسەرد دەڵێت “بێگومان بابەتی سەرۆك كۆمار و پێنەدانی وەزارەتی داد و ئەو بابەتانە بەشێكی گرنگی ئەو كێشانەیە كە ئێستا ڕەنگدانەوەی هەیە لەسەر ئەو پڕۆسەیەی كە لە ئارادایە، ناكرێت لەهەرێم گفتوگۆی بەشداری دەسەڵات و حكومڕانی بكرێت باسی دۆستایەتی بێت بەڵام لەكەركوك و بەغداد ڕكەبەرایەتی و دژایەتی هەبێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت هەموو ئەوانە بەیەك پاكێج چارەسەر بكرێت كە بابەتیش بووە پاكێج بەدڵنیایی چارەسەركردنی قورسە هەرچەندە دەرچە هەیە بەڵام بە ئاسانی نا.”

ئەسەسەرد دەشڵێت “پارتی مەرجی نیە بۆ لایەنەكان بەڵام تێڕوانینەكانی بۆ پێش ئەم كابینەیە دەگەڕێتەوە، بۆ پێش پێكهێنانی حكومەت لەبەغداد ئێمە تێروانینمان وایە پارتی دەیەوێت تۆڵەی خۆی لەیەكێتی نیشتمانی بكاتەوە هەم لەم هەوڵانەی ئێستای لەناوخۆی هەرێم كە نایەوێت شەریكایەتی ڕاستەقینە لەنێوان حیزبەكانی ناو دەسەڵات بێتە ئاراوە ئەمە بەدڵنیاییەوە هەلومەرجێكی ئاڵۆزی دروست كردووە ئەگەر پارتی دەستبەرداری ئەم ڕەفتارەی نەبێت پێم وایە هەرێم بەرەو هەلومەرجێكی نادیار دەچێت، كە حكومەتی هەرێم زۆر درەنگ پێكدێت.”

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژەی بەهەڵوێستی یەكێتی كرد “ئەگەر ئێـمە لەم قۆناغە نەبوین بە ئەندامێكی دیاریكراو بۆ جێ بەجێ كردنی شەریكایەتیەكی ڕاستەقینە لەحكومڕانیدا لەهەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی ناكۆكیەكانمان مەبەستم ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەكەركوك و بەغداد بەدڵنیایەوە دەبێت بیر لەوە بكەینەوە بەشداری لەحكومەتدا نەكەین ئەو كاتە بەدڵنیاییەوە هەلومەرجێكی تازە دێتە ئاراوە پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنها یا لەگەڵ هەندێك حیزبی بچوكدا دەبێت حكومەت پێكبهێنێت و ئەوە بەدڵنیاییەوە بۆ هەرێمی كوردستان كێشەیەكی زۆر گەورە دەبێت.”

فەرید ئەسەسەرد ڕونیشیكردەوە “بژاردەی یەكەم لەبەردەم یەكێتی بەشداری كردنە لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڵام ئەگەر ئەو داواكارییانەی خۆمان هەمانە كە بریتیە لە بەشداری ڕاستەقینە جێ بەجێ نەكرێت بەدڵنیاییەوە دەچینە سەر بژاردەی دووەم.”

ئەسەسەرد ئاشكراشیكرد ” لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و كۆبونەوە تایبەتیەكانی خۆمان كە بەرنامەمان دانا بۆ لیژنەی دانوستانكار بۆ پێكهێنانی كابینەی تازە لەوێش هەروا باسمان كردووە كە بژاردەی دووەممان بەشداری نەكردنە لەحكومەت.”

بەوتەی فەرید ئەسەسەرد “پارتی لەبەغداد تۆڵە لەیەكێتی دەكاتەوە كاتێك یەكێتی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد، بەڵام دوای سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغداد پەشیمان بوەوە، هەتا لەبەغداد پێیان وتین پارتی ڕازی بووە كە واز لەو پۆستە بهێنێت تەنانەت بدرێتە هەر كەس و لایەنێكی تر یا كوردێك بەس نەدرێتە یەكێتی.”

وتیشی “بابەتی تۆڵەكردنەوە لەكوردستان زۆر ڕون نییە بەڵام ئێمە دەمانەوێت بابەتی شەراكەت ڕاستەقینەیی بێت، بڕیارەكان لە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان بە شەراكەت بێت نەك بەزۆرینە و كەمینە پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت هەموو یاسایەك ئەگەر دژی ئێمەش بێت تێپەڕێنێت، و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەگەر بەزۆرینە و كەمینە كاربكات.”

فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی وت “ئەگەر یەكێتی بەشداری حكومەت نەكات و لەدەرەوەی دەسەڵات بێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن من پێم وایە حكومەتێك دروست دەبێت لەكوردستان كە دەسەڵاتی بەسەر هەموو كوردستاندا نابێت ئەمە كێشەیەكی گەورەیە لەكاتێكدا ئێمە حكومەتێكمان دەوێت لەزاخۆ تا خانەقین دەسەڵاتی هەبێت، پێم وایە ئەگەر دۆخەكە بگاتە ئەو ڕادەیەی كە یەكێتی لەدەرەوەی دەسەڵات بێت و ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری حكومەت نەكات لەهەرێمی كوردستان دۆخێكی تایبەت دێتە ئاراوە دەتوانم بڵێم نیو حكومەت لە ئارادا دەبێت و ناتوانرێت حكومەتی سەرتاسەری بێت.”

سەبارەت بەوەی ئەگەر یەكێتی بەشداری حكومەت نەكات ئایا حكومەتی داهاتووی هەرێم دەسەڵاتی نابێت بەسەر ناوچەی سلێمانی؟ ئەسەسەرد ڕایگەیاند “لەڕووی ڕەسمیەوە كوردستان هەمووی یەك پارچەیە بەڵام لەڕووی فیعلییەوە ئەم ناوچەیە ئێـمە خۆمان دەیزانین لەگەڵ ئەوەی حكومەت یەكی گرتۆتەوە بەشێكی زۆر لەدامودەزگاكانیش یەكیان گرتۆتەوە بەڵام ئێستاش شوێنەواری دوو ئیدارەیی هەر لە ئارادایە، خۆ ئەگەر دوو حیزبە سەرەكیەكەی دەسەڵات یەكیان لەدەسەڵات بوون ئەوی تریان لەدەرەوەی دەسەڵات بێت پێم وانیە شتێك بونی هەبێت ناوی حكومەتی هەرێم، هەتا ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداری بكات، ئەوكاتە دەبێتە هێزی یەكەم و سێیەم كە حكومەت پێكدەهێنن بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگە گۆڕانیش بەشداری لەحكومەتدا نەكات، هەرچەندە لێكتێگەیشتنێكی لەوجۆرەمان لەگەڵ گۆڕان نییە بەڵام ئەگەر مەسەلەكە هاتە ئەو ڕادەیە من پێم وانیە ئەوانیش خۆیان تێوەبگلێنن لەكێشەیەكی زۆر گەورە .”

هەروها ئەسەسەرد لەبارەی جیاوازییەكانی پارتی و یەكێتی وتی “كاتێك كە ئێمە پێناسەی شەراكەتی ڕاستەقینە دەكەین تێڕوانینی ئەوان تەواو جیاوازە لەهی ئێمە ئەوان باس لەوە دەكەن لەبەر ئەوەی ئەوان زۆرینەن، دەبێت زۆربەی زۆری مەسەلەكان لای ئەوان بێت ئێمە دانمان بەوەدا ناوە كە دوو پۆستە سەرەكییەكە پۆستی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت لای ئەوان بێت بەڵام لەخوار ئەوانەوە دەیێت شەراكەتی ڕاستەقینە هەبێت لەپڕۆسەی دروستكردنی بڕیار لەناو ئەنجومەنی وەزیران وە پەیوەندی لەگەڵ بەغداد و وڵاتانی دەرەوە ئەمە كێشەیەكی سەرەكیە لەنێوانمان ئەگەر چارەسەری نەكەین بەدڵنیاییەوە هەرێمی كوردستان دەچێتە دۆخێكی نالەبارەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین