ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ناڕەزایی توند دژ بە پارێزگاری بانکی ناوەندیی دروستدەبێت

خەڵک-

پاش ئەوەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق بە وەکالەت ناوی خۆی خستە سەر چاپە نوێیەکانی دراوی عیراقی، ڕەخنەی توندی ھاتۆتە سەر و دۆسیە گەندەڵییەکانی ھەڵدەدرێتەوە.

زۆرێک لە شارەزایانی ئابوریی عیراقی، ئەو کارەی عەلی عەلاق بە پێشێلێکی گەورەی یاسا ناوزەد دەکەن، نەک تەنھا یاسا عیراقییەکان، بە ڵکو یاسا جیھانییەکانی تایبەت بە چاپکردنی دراو.

لەو بارەیەوە تارق حەرب، گەورە دادوەری عیراقی دەڵێت: لە ساڵی ١٩٣١ و لە کەوتنە بازاڕی دراوی عیراقییەوە، کەس وەک عەلی عەلاق ناوی خۆی نەخستۆتە سەر دراو، ئەو کارە پێشێلی یاسایە و پەرلەمان دەتوانێت بڕیارێک لەبارەی کاپێنەکردن و کۆکردنەوەی ئەو دراوانە دەربکات، کە ناوی عەلی عەلاقی بەسەرەوەیە.

ھاوکات محەممەد کەربولیی پەرلەمانتار، لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: “من ڕازی ئەبم ناو و واژۆی تۆ بە زێڕ بنوسرێتەوە، تەنانەت وێنەشت بخرێتە سەر دراوی عیراق، ئەگەر توانیبات دینار یەکسان بکەیت بە دۆلار.”

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “کێ بەرپرسە بەردانەوەی دراوی قورس و خستنە زیادکردنی رۆژانەی؟ کێ بە جوملە بانکی ئەھلیی کردۆتەوە و پڕیان دەکات لە دۆلار؟ کێ وڵاتی پڕ کردووە لە کاڵای بەکاربردن و گەشەی پیشەسازی و کشتوکاڵیی وڵاتی بە بڕیارە چەقبەستووەکانی سڕ کردووە؟ ئەگەر نەتوانیت دۆخی ئابوریی عیراق ڕێکبخەیتەوە، ناوت بخەیتە سەر بەردیش کەس لە بیری نامێنێت.”

ئابوری

خێزانێكی كورد لە كەنەدا 8 ملیۆن دۆلاری بۆدەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
خێزانێكی كوردی هەرێمی كوردستان، لە كەنەدا خەڵاتێكی بردەوە، كە بەهاكەی نزیكەی 8 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش دوای ڕاكێشانی یانسیبی سەری ساڵی زاینی.

تۆفیق سندی و كوردستان-ی هاوسەری، بڕی 7 ملیۆن و 935 هەزار و 986 دۆلاری ئەمریكییان بەردەوە.

ئەو ژن و مێردە و منداڵەكانیان لە شاری (كشیز)ی كەنەدی دەژین و لە شارەكەدا فڕنێكی بچوكیان داناوە و كاری تێدا دەكەن.

سندی بە ماڵپەڕی (گۆڵۆباڵ نیوز)ی كەنەدی ڕایگەیاندووە، “كاتێك زانیمان بلیتەكەمان (خەڵاتە گەورەكە)ی بردۆتەوە، خۆشی و شادییەكی گەورە دایگرتین”.

ئەو ژن و مێردە، بەنیازن بە خەڵاتە داراییەكەیان، قەرزە حكومییە كەڵەكەبووەكانی سەر خێزانەكەیان بدەنەوە و دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكەن لەگەڵ منداڵەكانیان لەم ساڵدا، وێڕای كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ‌، كە پلانیان بۆ داڕشتووە.

كوردستان دەڵێت”خەڵاتەكە دیارییەكی مەزنە بەبۆنەی سەری ساڵەوە، ماوەیەكی زۆرە سەردانی نیشتمانمان نەكردووە، بۆیە سەردانی كوردستان لەگەڵ منداڵەكان لەم ساڵدا،بەشێكە لە بەرنامەی ئەمساڵمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین