ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریکا یەکەمین کاردانەوەی نواند بەرامبەر سعودیە

خەڵک-

لە یەکەمین کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر ونبوونی رۆژنامەنووسە سعودییەکە، سیناتۆرێکی ئەمریکایی داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی دەکات بە سعودیە.

راند پۆڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: “خۆشحاڵم کە دەبینم کەسانی دیکە هاتوونەتە پـێش بۆ بینینی پـێشێلکاریـیەکانی ڕژێمی سعودیـیە. بە داخەوە ئەمە بەس نیـیە. ئێمە بە بەهای ملیاران دۆلار چەکیان پـێدەفرۆشین و یارمەتیـیان دەدەین لە شەڕی یەمەندا. هیوادارم سیناتۆر بۆب کرۆکەر و ئەوانی دیکە ئێستا بێنە پاڵم بۆ ڕاگرتنی ئەم فرۆشتنی چەک و پشـتیوانیـیە لەشکریـیە.”

پـێشتریش سیناتۆر بۆب کرۆکەر لەسەر تویتەرەکەی هاوسۆزی خۆی بۆ هاوڕێ و کەسوکاری جەمال خاشقچی دەربڕیبوو، و نووسیبووی: “چاوەڕی زانیاریی زیاتر دەکەین، بەڵام ئەوەی دەیزانم کاردانەوەمان دەبێت لە بەرامبەر هەر وڵاتێک ڕۆژنامەوانان لە هاندەران بکاتە ئامانج.”

جێی ئاماژەیە جەمال خاشڤچی کە لە ڕۆژی سێشەممەd ڕابردوو ٢٠١٨/١٠/٢، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئستەنبوڵ کردبوو بۆ مامەڵەی هاوسەرگیریـیەکەی، نەبینراوە بێتەوە دەرێ. بەڵام کاربەدەستانی سعودیـیە سوورن لەسەر ئەوەی لە کونسوڵخانەکەیان چووەتە دەرێ.

جیهان

تیرۆركردن و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە زیادبووندایە

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

 

رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاشكرایكرد، تەنها لەم ساڵدا، 80 رۆژنامەنووس لە جیهاندا تیرۆر كراون، لەو ژمارەیەش 49 رۆژنامەنووسیان بە ئەنقەست بە ئامانج گیراون و تیرۆر كراون.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رێكخراوە، ئەو كەسانەی ئەو رۆژنامەنووسانەیان تیرۆر كردووە بریتین لە سیاسەتمەداران، دەوڵەمەندەكان، تاك و گروپە ئاینییەكان یان گروپە توندڕۆكان.

جەمال خاشقچی نووسەر و رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودییە كە لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژرا، یەكێك بوو لە بەناوبانگترین كەیسی رۆژنامەنووسە تیرۆركراوەكان لە ساڵی 2018.

ئەو رێكخراوە ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكرا دەكات كە بە مەترسیدارترین وڵات دادەنرێن بۆ رۆژنامەنووسان و لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەفغانستان بووە.

 

توندوتیژی بەرانبەر رۆژنامەنووسان

80 رۆژنامەنووس تیرۆر كراون، 77 رۆژنامەنووسیان لە رەگەزی نێر بوون و 3 رۆژنامەنووسیش لە رەگەزی مێ، بەم شێوەیە:

لە ئەفغانستان 15 رۆژنامەنووس و لە سوریا كە بە پلەی دووەم دێت 11 رۆژنامەنووس و لە یەمەن 8 رۆژنامەنووس و لە هیندستان 6 رۆژنامەنووس و لە مەكسیك 9 رۆژنامەنووس و لە ئەمریكاش 6 رۆژنامەنووس تیرۆر كراون.

 

رۆژنامەنووسان لە پشت زیندانە ئاسنینەكانەوە

رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تەنها لەم ساڵدا 348 رۆژنامەنووس بەهۆی كارەكەیانەوە خراونەتە زیندانەوە و زۆرترین ئەو وڵاتانەی رۆژنامەنووسانیان تێدا بەند كراوە بەم شێوەیە دەخاتەڕوو.

348 رۆژنامەنووس زیندانی كراون، لەو رێژەیە 324 رۆژنامەنووسیان لە رەگەزی نێر و 24 رۆژنامەنووسیشیان لەرەگەزی مێ-ن.

وڵاتی چین بە پلەی یەكەم دێت و 60 رۆژنامەنووس بەندكراون و لە وڵاتی میسر 38 رۆژنامەنووس و لە توركیا 33 رۆژنامەنووس و لە هەر یەك لە سعودیەو ئێرانیش 28 رۆژنامەنووس بەندكراون.

بەرزبوونەوە و زۆربوونی ئەم ئامارە تەنها ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بە تەواوەتی پەیوەست بن بە كاری رۆژنامەنووسییەوە، بەڵكو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە سوود لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرن و پۆستەكانیان بڵاودەكەنەوە، كە ژمارەی دەستگیركراوانی ئەم گروپە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 40% زیادی كردووە بەشێوەیەك لە 107 كەسەوە بووە بە 150 كەس.

جگە لەو رۆژنامەنووسانەی دەستگیر كراون یان كوژراون، 60 زیندانیكراو لە جیهاندا بە بارمتە گیراون كە 59 كەسیان لە رۆژهەڵات و لە وڵاتانی سوریا و یەمەن و عێراق بە بارمتە گیراون و رۆژنامەنووسێكیش لە ئۆكرانیا بە بارمتە گیراوە، هاوكات سێ رۆژنامەنووسیش لە مەكسیك و هایتی و روسیا دیار نین، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوون.

سەرچاوە: BBC

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە رۆژی جیھانیی کۆچدا.. نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2000 ــەوە دیاریکردووە، ئەمڕۆ 18 ـی دیسەمبەر، رۆژی جیھانیی کۆچ ــە و لەوبارەیەوە ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (IOM) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (International Organization for Migration) لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوا لە وڵاتان دەکات، ئەو تێڕوانینە خراپەی ھەیانە لەسەر پەنابەران نەیهێڵن و بە ڕێز و شکۆمەندانە و بە سوود بۆ کۆمەڵگەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، کاتێک لە ساڵی 2000 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕۆژی 18 ی 12 ـی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی جیهانی بۆ کۆچ، نزیکی 150 ملیۆن کۆچبەر هەبوون، بەڵام ئێستا و لە پاش 18 ساڵ ژمارەکە گەیشتۆتە نزیکی 258 ملیۆن کۆچبەر.

زۆرێک لە کۆچبەرانی ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن بەهۆی هەژاری و خراپی ئابوری و توندوتیژی و شەڕ و نائارامی و نەبوونی خزمەتگوزاریـیەکان. بەپـێی ڕاپـۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان 40 ملیۆن کەسی دیکەش لە ناو و‌ڵاتەکانیاندا ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و ناکۆکیـیەکانەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئای ئۆ ئێم دەڵێت: زۆرێک لەو خەڵکە نایانەوێت ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی تیایدان ناچارن بڕۆن. ساڵانە بە ملیۆنان کەسیش ناچارن بەهۆی کارەساتە سروشتیـیەکانەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێبھێڵن.

ھاوکات ژویل میلمان وتەبێژی ڕێکخراوەکە دەڵێت، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 3400 کۆچبەر و پەناخواز لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. زۆربەیان لە نێو ئاوی دەریا خنکاون کاتێک هەوڵیان دابوو بە ئەوروپا بگەن. زۆریش هەن لە ڕێگا بیابانیـیەکان و نێو دارستانە چڕەکان گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژانە ژمارەی قوربانیـیەکان لە لایەن کارمەندانی ڕێکخراوەکەیان کۆدەکرێنەوە. ئەم هەموو قوربانیـیە جێی شەرمەزاریـیە.

ساڵیادەکەی ئەمساڵ، ڕۆژێک پاش ئەوە هات کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچبەری پەسەندکرد. مانگی ڕابردوو زۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەم پەیماننامەیە لە شاری مەراکیشی مەغریب قایلبوون.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ ئەم پەیماننامەیە بە هەنگاوێکی گرنگ ناودێردەکات بۆ ڕێزگرتن لە شکۆمەندی کۆچبەران و دەڵێت بوارێک دەڕەخسێنێت بۆ هاوکاری زیاتر لە بارەی کۆچبەرانەوە. دەشڵێت هاوکاری لەسەر هەموو ئاستەکان گرنگن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کۆچبەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەریتانیا ژن و مێردێك بەهۆی هێتلەرەوە حوكم دەدرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، ژن و مێردێكی سەر بە بزوتنەوەی “Neo-Nazi”دوای ئەوەی كوڕەكەیان ناوناوە (ئەدۆڵف)، بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپێكی ڕاستڕەوی تیرۆریست، حوكم دراون.

بەپێی میدیاكان، “ئادام تۆماسی تەمەن 22 ساڵ و كلۆدیا باتاتاسی تەمەن 38 ساڵ، تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێكخراوی (كاری نیشتمانی ڕاستڕەوی توندڕەو)یان ڕووبەڕووكراوەتەوە، كە دەیەوێت توندوتیژی و كاری كوشتن ئەنجام بدات لەپێناو ڕوخاندنی دیموكراتی لە بەریتانیا، لەكاتێكدا ڕێكخراوەكە لە ساڵی 2016وە لە وڵاتەكەدا قەدەغە كراوە”.

دادگای بیرمنگهام كرۆن، حوكمی 6 ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر تۆماسدا سەپاندووە، لەگەڵ سەپاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر باتاتاس.

ئەو دادوەری حوكمەكەی دەركردووە ڕایگەیاندووە، “دوو تۆمەتبارەكە، مێژوویەكی دوورودرێژییان هەیە لە بیروباوەڕە توندوتیژییەكان، بە هەمان شێوە فیچەری هاوڕێی نزیكیشیان، كە دانی بە ئەندامێتی لە رێكخراوەكەدا نابوو، بەهۆی هەمان تاوانەوە بە پێنج ساڵ زیندانی حوكمدراوە”.

هەر ئەمڕۆ، بەشێوەیەكی گشتی شەش كەس بەهۆی ئەندامبوون لە ڕێكخراوی (میورن ئینمان) حوكمدران، كە گروپێكی خاوەن “ئامانجی تۆقێنەرە” و هەوڵ دەدات دیموكراتی لە وڵاتەكەدا بڕوخێنێت لەڕێی توندوتیژی و كوشتن و سەپاندنی دەوڵەتێكی شێوە نازی، كە دەبێتە مایەی لەناوبردنی كەرتێكی تەواوەتی كۆمەڵگە لەڕێی توندوتیژی و كوشتنی بەكۆمەڵەوە.

وێنەی منداڵەكە بڵاوكراوەتەوە، كە وەك خۆشەویستی بۆ هێتلەر سەركردەی نازی، لەلایەن باوكی و دایكییەوە ناوی (ئەدۆڵف)ی لێنراوە و جلوبەرگی گروپی (Ku Klux Klansman) نهێنیان پۆشیوە و ئاڵای نازی-شیان بەدەستەوە گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین