ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی: 36 هەزار كەس خۆیان بۆ پۆستە وەزارییەكان كاندیدكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق، ژمارەی ئەو كەسانە رادەگەیەنێت كە لەماوەی یەك رۆژدا سیڤییان پێشكەش كردووە بۆ پۆستە وەزارییەكان، ئاماژە بە ژمارەی ناوە تۆماركراوەكانیش دەكات كە زیاترن لە 36 هەزار كەس.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”ئاماری ئەنجامی رۆژی یەكەمی ئاواڵاكردنی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی وەزیر، تا كۆتایی رۆژی سێ‌ شەممە 9ی تشرینی یەكەم گەیشتۆتە، 36006، كاندیدكردنە تەواوەكانیش گەیشتونەتە 9317″.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”رێژەی سەربەخۆكان لە نێوان ناوەكاندا، گەیشتۆتە 97%، رێژەی داواكاریی ژنانیش 15% بووە، كاندیدەكان هەموو پارێزگاكانی عیراقی گرتۆتەوە بۆ هەموو وەزارەتەكانی ئێستا، و رێژەی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكانیش 23% بووە”.

پێشتر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق رایگەیاندبوو، هەر كەسێك لە كارامەیی خۆی رادەبینێت و دەیەوێت خۆی بۆ پۆستە وەزارییەكان كاندید بكات، دەتوانێت لەڕێی پێگەیەكی ئەلیكترۆنییەوە سیڤی خۆی پێشكەش بكات.

عێراق

بەڤیدیۆ، عیراق چەند بەڵگەنامەیەكی داعشی تایبەت بە میسر ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە عیراقییەكان چەند بەڵگەنامەیەكی “مەترسیداری ڕێكخراوی داعش” كە پەیوەندییان بە پەلامارەكانی سینای میسرەوە هەیە، بە تایبەت بە نیمچە دوورگەی سینا، ئاشكرا دەكات.

بەڵگەنامەكان، چەند مێژوویەك لەخۆدەگرن، كە تێیدا ڕێكخراوی داعش، زریپۆشی سەربازی سوپای میسری لە سینا و ناوچەی كەرەم و قەواد، پێش سێ‌ ساڵ لە 19ی كانوونی یەكەمی 2015، تەقاندۆتەوە.

بەپێی بەڵگەنامەكان، ژمارەیەك بۆمبی چێنراو بە سەربازانی سوپای میسردا تەقێنراونەتەوە، كە لە بەڵگەنامەكاندا ڕێكخراوەكە بە “سوپای هەڵگەڕاوەی میسری” ناویان دەبات.

ناوچە جیاجیاكانی نیمچە دوورگەی سینا، هێرش و پەمار بەخۆوەدەبینن لە دژی سوپا و پۆلیس مەدەنییەكان، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا ئەو هێرش و پەلامارانە كەمبوونەوە، بەرپرسیارێتی زۆربەی هەرزۆری پەلامارەكانیش، لەلایەن گروپی (انصار بیت المقدس)ەوە ڕاگەیەندراوە، كە وەك (ولایەتی سینا) لە كۆتایی 2014دا بەیعەتی بۆ رێكخراوی “دەوڵی ئیسلامی” داعش، ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوای 7 ساڵ، بەرهەم ساڵح وەك یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی عەرەبی سەردانی سوریا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دەكات.
سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسى (سبوتنیك)ی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی فەرمی سەردانی دیمەشق دەكات.
سەبارەت بە ئەجێندای سەردان و كۆبونەوەكانی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەكی دیكەی ئاشكرا نەكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكشەممەی رابردوو سەرۆك كۆماری سودان لە سەردانێكیدا بۆ سوریا چاوی بە هاوتا سورییەكەی كەوت.
سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بە یەكەم سەردانی سەرۆك كۆماری وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت بۆ سوریا، لەو كاتەوەی كە شەڕی نێوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و ئێران کاروانێکی دیکەی تەرمی سەربازانیان گۆڕییەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئێران و عیراق لە خاڵی سنوریی زرباتییەوە تەرمی چەند سەربازێکی یەکتریان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی ئێران عیراق گیانیان لەدەستدابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/12/18، لە خاڵی سنوریی زرباتییەی پارێزگای واست، بەسەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، عیراق تەرمی 46 سەربازی ئێرانیی گەڕاندەوە و ئێرانیش تەرمی 4 سەربازی عیراقی ڕادەست کردەوە.

سەرجەمی ئەو سەربازانەی ھەردوو لا لە جەنگی نێوان ئێران و عیراق لە نێوان 1980 تا 1988 گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ئامارێکی ورد سەبارەت بە قوربانییەکانی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەست نییە، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەکان ئاماژە بە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1 ملیۆن و برینداربوونی 3 مەلیۆن کەسی دیکە دەکەن لەو جەنگەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین