ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پشكی هەرێم دیاری كراوە
بودجەی 2019ی عیراق ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی حكومەتی ئیتیحادی پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی 2019ی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ پەسەندكردن و ناردنی بۆ پەرلەمان.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵەوە ئامادەكراوە، داهاتەكان خەمڵێنراون بە 105 ترلیۆن و كەسرێك دینار، خەرجیەكانیشبە128 ترلیۆن و كەسریك دینار خەمڵێنراون”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ، “كورتهینان خەمڵێنراوە بە 22 و كەسرێك دینار، بودجەی بەكاربەریشبە95 ترلیۆن و كەسریك دینار خەمڵێنراوە” و ئاماژەی بە بودجەی وەبەرهێنانیش كرد، كە بە32 ترلیۆن و كەسرێك دینار خەمڵێنراوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەدرێژەی قسەكانیدا باسی لە بوجەی سیادییەكانیش كرد، كە بە 46 ترلیۆن و كەسرێك دینار خەمڵێنراوە، وێڕای بوجەی تەرخانكراو بۆ گەشەكردنی پارێزگاكان، كەیەك ترلیۆن دینارە، لەگەڵ بوجەی پترۆ دۆلار، كە بە هەمان شێوە بە یەك ترلیۆن دینار دیاری كراوە.

سەبارەت بە پشكی هەرسێ پارزگاكانی هەرێمیش (هەولێرو دهۆك و سلێمانی) ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕایگەیاند، “8 ترلیۆن و كەسرێك دیناری بۆ تەرخانكراوە، بودجەی پەرەپێدانی سێ پارێزگاكەی هەرێمیش126 ملیارو كەسرێك دینارە، بوجەی وەبەرهێنان لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشكی هەرێم، 102 ملیار و كەسرێك دینارە، بەو واتایە، كە تیكڕا بڕی بودجەی هەرێم دەكاتە 8 ترلیۆن و كەسرێك دینار”.

پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بەپێویستی دەزانێت، “حزبە كوردستانییەكان لەكاتی ڕەوانەكردنی پڕۆژە یاساكەدا بۆ پەرلەمان و بەر لەوەش، لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان دابنیشن و بەدەر لە هەوڵدان بۆ پچڕینی پۆستەكان، كار بۆ بڕینی قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن”.

عێراق

بەڤیدیۆ، عیراق چەند بەڵگەنامەیەكی داعشی تایبەت بە میسر ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە عیراقییەكان چەند بەڵگەنامەیەكی “مەترسیداری ڕێكخراوی داعش” كە پەیوەندییان بە پەلامارەكانی سینای میسرەوە هەیە، بە تایبەت بە نیمچە دوورگەی سینا، ئاشكرا دەكات.

بەڵگەنامەكان، چەند مێژوویەك لەخۆدەگرن، كە تێیدا ڕێكخراوی داعش، زریپۆشی سەربازی سوپای میسری لە سینا و ناوچەی كەرەم و قەواد، پێش سێ‌ ساڵ لە 19ی كانوونی یەكەمی 2015، تەقاندۆتەوە.

بەپێی بەڵگەنامەكان، ژمارەیەك بۆمبی چێنراو بە سەربازانی سوپای میسردا تەقێنراونەتەوە، كە لە بەڵگەنامەكاندا ڕێكخراوەكە بە “سوپای هەڵگەڕاوەی میسری” ناویان دەبات.

ناوچە جیاجیاكانی نیمچە دوورگەی سینا، هێرش و پەمار بەخۆوەدەبینن لە دژی سوپا و پۆلیس مەدەنییەكان، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا ئەو هێرش و پەلامارانە كەمبوونەوە، بەرپرسیارێتی زۆربەی هەرزۆری پەلامارەكانیش، لەلایەن گروپی (انصار بیت المقدس)ەوە ڕاگەیەندراوە، كە وەك (ولایەتی سینا) لە كۆتایی 2014دا بەیعەتی بۆ رێكخراوی “دەوڵی ئیسلامی” داعش، ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوای 7 ساڵ، بەرهەم ساڵح وەك یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی عەرەبی سەردانی سوریا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دەكات.
سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسى (سبوتنیك)ی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی فەرمی سەردانی دیمەشق دەكات.
سەبارەت بە ئەجێندای سەردان و كۆبونەوەكانی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەكی دیكەی ئاشكرا نەكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكشەممەی رابردوو سەرۆك كۆماری سودان لە سەردانێكیدا بۆ سوریا چاوی بە هاوتا سورییەكەی كەوت.
سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بە یەكەم سەردانی سەرۆك كۆماری وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت بۆ سوریا، لەو كاتەوەی كە شەڕی نێوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و ئێران کاروانێکی دیکەی تەرمی سەربازانیان گۆڕییەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئێران و عیراق لە خاڵی سنوریی زرباتییەوە تەرمی چەند سەربازێکی یەکتریان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی ئێران عیراق گیانیان لەدەستدابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/12/18، لە خاڵی سنوریی زرباتییەی پارێزگای واست، بەسەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، عیراق تەرمی 46 سەربازی ئێرانیی گەڕاندەوە و ئێرانیش تەرمی 4 سەربازی عیراقی ڕادەست کردەوە.

سەرجەمی ئەو سەربازانەی ھەردوو لا لە جەنگی نێوان ئێران و عیراق لە نێوان 1980 تا 1988 گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ئامارێکی ورد سەبارەت بە قوربانییەکانی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەست نییە، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەکان ئاماژە بە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1 ملیۆن و برینداربوونی 3 مەلیۆن کەسی دیکە دەکەن لەو جەنگەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین