ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“نرخی نەوت 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت “

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیا بازرگانییە گەورەكانی جیهان، پێشبینی دەكەن نرخی نەوت دانەبەزێت و ڕەنگە لە ساڵی داهاتوودا بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێرانەوە، نرخی بەرمیلێك 100 دۆلار تێبپەڕێنێت.

نرخی نەوت لەمساڵدا بەهۆی ئەو پێشنبینیانەی دەڵێن،لەگەڵ دابەزینی ئاستی هەناردەكانی ئێران، سزاكانی ئەمریكا كاریگەرییان بۆسەر توانای بەرهەمهێنانی ڕێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیك) دەبێت.

نرخی بەرملێك نەوتی خاو لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە 86.74 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین نرخ دادەنرێت لە ساڵی 2014وە.

بەڵام بۆ ساڵی 2019، ئاژانسی وەزەی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەكات، “قەیرانی بازاڕە تازە هەڵكەوتووەكان و ناكۆكییە بازرگانییەكان، كاریگەریی نەرێنییان لەسەر داواكاریی جیهانی ببێت، خستنەڕووی نەوتیش پتەو دەبێت بەهۆی زیادكردنی بەرهەم لە دەرەوەی ئۆپیك”.

جێرمی وێر، سەرۆكی جێبەجێكار لە ترافیجۆرا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەن ڕایگەیاندووە، “سەیر نابێت گەر نرخی بەرمیلێك نەوت لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار”.

ئەلێكس بێرد، سەرۆكی جێبەجێكار بۆ نەوت و غاز لە جلینكۆر، لە هەمان كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “پێشبینی دەكات، لەم ماوەیەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 85 بۆ 90 دۆلار”.

بەڵام تۆریگۆن تۆرنكفیست، سەرۆكی جێبەجێكار لە جانفۆر،لای خۆیەوە پێشبینی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لە ساڵی داهاتوودا لەنێوان 70 بۆ 75 دۆلاردا بێت، لەو بارەیەشەوە ئاماژەی بە خاوبوونەوەی ئاستی داواكاریی و گەیشتنی ئاستی پێویستی نەوت كردبوو بە بازاڕەكان.

ئابوری

خێزانێكی كورد لە كەنەدا 8 ملیۆن دۆلاری بۆدەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
خێزانێكی كوردی هەرێمی كوردستان، لە كەنەدا خەڵاتێكی بردەوە، كە بەهاكەی نزیكەی 8 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش دوای ڕاكێشانی یانسیبی سەری ساڵی زاینی.

تۆفیق سندی و كوردستان-ی هاوسەری، بڕی 7 ملیۆن و 935 هەزار و 986 دۆلاری ئەمریكییان بەردەوە.

ئەو ژن و مێردە و منداڵەكانیان لە شاری (كشیز)ی كەنەدی دەژین و لە شارەكەدا فڕنێكی بچوكیان داناوە و كاری تێدا دەكەن.

سندی بە ماڵپەڕی (گۆڵۆباڵ نیوز)ی كەنەدی ڕایگەیاندووە، “كاتێك زانیمان بلیتەكەمان (خەڵاتە گەورەكە)ی بردۆتەوە، خۆشی و شادییەكی گەورە دایگرتین”.

ئەو ژن و مێردە، بەنیازن بە خەڵاتە داراییەكەیان، قەرزە حكومییە كەڵەكەبووەكانی سەر خێزانەكەیان بدەنەوە و دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكەن لەگەڵ منداڵەكانیان لەم ساڵدا، وێڕای كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ‌، كە پلانیان بۆ داڕشتووە.

كوردستان دەڵێت”خەڵاتەكە دیارییەكی مەزنە بەبۆنەی سەری ساڵەوە، ماوەیەكی زۆرە سەردانی نیشتمانمان نەكردووە، بۆیە سەردانی كوردستان لەگەڵ منداڵەكان لەم ساڵدا،بەشێكە لە بەرنامەی ئەمساڵمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین