ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان كەم دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كومپانیای دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەك شەممە بەشە گەنمی مانگی تەمموز وەردەگرین و دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت دەكەین، دەشڵێت: “عیراق بە فەرمی بۆ ئەمساڵ هەشت بەشە ئارد دابەش دەكات”.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كومپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی عیراق و وەزارەتی بارزگانی بە فەرمی بۆ ئەمساڵ تەنها هەشت بەشە ئارد دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكات، چوار مانگی ساڵ بەشە ئاردی تێدا دابەش ناكرێـت ئەوانیش مانگەكانی (9-10-11-12) یە.

وتیشی، “لە سلێمانی و هەندیك لە قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری لە كۆتاییەكانی دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش-ی ئەمساڵداین، ڕۆژی یەك شەممەش بەشە گەنم بۆ مانگی حەوت وەردەگیرن بۆ ئەوەی بكرێتە ئارد و دابەشی سەر بریكارەكانی ئاردی بكەین”.

ڕاشیگەیاند، لە هەندێك شوێنی دیكەی وەك پارێزگای هەڵەبجە و قەزای كەلار و سەیدسادق و شارەزوور بەشە ئاردی مانگی پێنج دابەش دەكرێت، بە هۆی ئەوەی ئاشی سەیدسادق بە بڕیاری حكومەتی عیراقی ئاردی بۆ ئاوارەكان كردووە، بۆیە دابەشكردن لەو شوێنانە دواكەوتووە.

نەسرین محەمەد ئاشكراشی كرد، لەلایەن وەزارەتی بارزگانی عیراقەوە بە نوسراوی فەرمی ئاگادار كراوین بەوەی لەم ساڵدا تەنها 8 مانگ ئارد دابەش دەكرێت، بەشە ئارد تا مانگی هەشت دابەش دەكرێت.

ئابوری

خێزانێكی كورد لە كەنەدا 8 ملیۆن دۆلاری بۆدەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
خێزانێكی كوردی هەرێمی كوردستان، لە كەنەدا خەڵاتێكی بردەوە، كە بەهاكەی نزیكەی 8 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش دوای ڕاكێشانی یانسیبی سەری ساڵی زاینی.

تۆفیق سندی و كوردستان-ی هاوسەری، بڕی 7 ملیۆن و 935 هەزار و 986 دۆلاری ئەمریكییان بەردەوە.

ئەو ژن و مێردە و منداڵەكانیان لە شاری (كشیز)ی كەنەدی دەژین و لە شارەكەدا فڕنێكی بچوكیان داناوە و كاری تێدا دەكەن.

سندی بە ماڵپەڕی (گۆڵۆباڵ نیوز)ی كەنەدی ڕایگەیاندووە، “كاتێك زانیمان بلیتەكەمان (خەڵاتە گەورەكە)ی بردۆتەوە، خۆشی و شادییەكی گەورە دایگرتین”.

ئەو ژن و مێردە، بەنیازن بە خەڵاتە داراییەكەیان، قەرزە حكومییە كەڵەكەبووەكانی سەر خێزانەكەیان بدەنەوە و دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكەن لەگەڵ منداڵەكانیان لەم ساڵدا، وێڕای كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ‌، كە پلانیان بۆ داڕشتووە.

كوردستان دەڵێت”خەڵاتەكە دیارییەكی مەزنە بەبۆنەی سەری ساڵەوە، ماوەیەكی زۆرە سەردانی نیشتمانمان نەكردووە، بۆیە سەردانی كوردستان لەگەڵ منداڵەكان لەم ساڵدا،بەشێكە لە بەرنامەی ئەمساڵمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین