ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم ئینتەرنێت دەوەستێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە ڕێكخراوی (ئایكان)، كە بەرپرسە لە ئیدارەی ژمارەی پڕۆتۆكۆڵەكانی ئینتەرنێت ڕایگەیاندووە، كە بەهۆی گۆڕینی پاسۆردەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەوەستن، بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی باس لە پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكەن لە جیهاندا لە سبەینێ‌ پێنج شەممە، دوورن لە ڕاستییەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان لە عیراق، لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “ڕێكخراوی (ئایكان ICANN )، كە بەرپرسە لە ئیدارەی ژمارەی پڕۆتۆكۆڵەكانی ئینتەرنێت و ناوەكان و چوارچێوەی ڕووبەرەكانی، ڕایگەیاندووە، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارە بە كاتی عیراق، پاسۆردەكەی دەگۆڕێت، بەڵام پڕۆسەكە بەشێوەیەكی گونجاو بەئەنجام دەگات و بەكارهێنەرانی ئینتەنێت بە هیچ شێوەیەك هەستی پێناكەن”.

هەر بەپێی ڕوونكردنەوەكە، “گۆڕینی پاسۆرد، لەم چەند ساڵەی دواییدا چەند جارێك دواخراوە، بەهۆی نائامادەیی بەكارهێنەران خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بەڵام بەهۆی بڕیاری ڕێكخراوەكە بۆ گۆڕینی پاسۆردەكەی لە سبەینێدا، هەندێك لە بەكارهێنەران دووچاری كێشە دەبن لە گەیشتن بە هەندێك پێگە”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان لە عیراق دەڵێت، “گەر بەكارهێنەرانی عیراقیش لەو پڕۆسەیەدا زیانیان بەربكەوێت، بەڵام پێگە ناسراوەكانی وەك فەیسبوك و یوتیوب و گۆگڵ و خزمەتگوزارییەكانی تر بەبێ‌ هیچ كێشەیەك كاردەكەن، وێڕای لەكارنەكەوتنی ئاپەكانی مۆبایلە زیرەكەكان”.

ناوەندی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان، باسی لەو هەواڵە كردبوو، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق بڵاوبوونەتەوە و تێیاندا باس لەوەكرابوو، لە بەیاننامەكەی ئایكان-دا پچڕانی تۆڕەكانی ئینتەنێت لە جیهاندا خراوەتەوەڕوو، بەڵام بەپێی ڕونكردنەوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان، پڕۆسەكە هەرگیز نابێتە مایەی پچڕانی ئینتەنێت لە جیهاندا.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق بڕیارێكی نوێ‌ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە كێشەكانی وڵات بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر ناكرێت و هاوكات پڕۆژەیەك-یش بۆ چارەسەری كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرادەكات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا ڕایگەیاند، كە حكومەتی عیراق دەستەوستانە لەئاست چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.

وتیشی، “پڕۆژەیەكی نوێ‌ هەیە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، كە تێیدا مافی خانەنشین بوون و پلەی وەزیفی و مافی داراییان بۆ دەستەبەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بۆ ئەو وەزیرانەی پەسەند نەكراون بە زووترین كات كاندیدی نوێ‌ پێشكەش دەكەین و وتیشی، “كێشەكانی عیراق گەورەن و بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر نابن و ئەم حكومەتەی ئێستا بەراورد بە ڕابردوو كەمترین حبی تێدایە”.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك ڕایگەیاندووە، كە حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆخی ئەمنی كەركوك.

جەختیشی كردەوە، كە ناچێتە ژێر هیچ فشارێكەوە، كە ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

دەربارەی دۆخی ئابووری وڵات وتی، “كاردەكەن دژی گەندەڵی بۆ ئەوەی ئابووری وڵات ببوژێننەوە و وڵات ڕزگاری ببێت لە بەرزی و نزمی بەهای نەوت، كە بەو هۆیەوە زیانی پێ‌ دەگات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین