ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نزیكەی 9 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دیاری كرا
جارێكی دیكە عیراق پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجە كەم كردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە لەدوای پڕۆسەی “ئازادی عیراق” لە ساڵی 2003-وە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی بە 17% دیاری كرد، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئەو پشكەی بۆ 12.67% كەم كردەوە و ئەمساڵ-یش جارێكی دیكە هەمان پشكی كەمكراوەی بۆ هەرێم لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری كردووە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە پشكی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ پڕۆژە یاسایەكی سیاسیە و پێشێلكردنی دەستوری عێراقی تێدایە و پێشێلكاری یاسایی تێدایە و حكومەتی بەكاربەر چەند بەربەستێكی سیاسی تێدا داناوە بۆ دروستكردنی كێشەی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغداد.

ئاشكراشی كردووە، پشكی ھەرێمی كوردستان دانراوە بە ١٢.٦٧٪‏. خەرجێ سیادیەكان زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨.

دەشڵێت: “پێویستە پەرلەمان پڕۆژە یاساكە بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت و حكومەتی عادل عەبدولمەھدی لەسەر بنەمای بەرنامەی حكومەتی نوێ پڕۆژە یاساكە ئامادە بكات”.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵ ئاماژەی بەوەكردووە، داهاتی خەمڵێنراو لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی فیدڕاڵی بە ۱٠٥ ترلیۆن و ٥٦۹ ملیار و ٦۸٦ و ملیۆن و ۸۷٠ هەزار دینارە، كە لەو بڕە خەرجی خەمڵێنراو بە ۱۲۸ ترلیۆن و ٤٤۳ ملیار و ٥۲ ملیۆن و ٤۲۷ هەزار دینار دانراوە و بەو پێیەش كورتهینان خەمڵێنراوە بە ۲۲ ترلیۆن و ۸۷۳ ملیار و ۳٦٥ ملیۆن و ٥٥۷ هەزار دینار.

سەبارەت بە پشكی هەرێم ئەو پەرلەمانتارەی كورد لە بەغدا دەڵێت: “پشكی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم (هەولێر و دهۆك و سلێمانی) كە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە 8 ترلیۆن و ۷٤۱ ملیار و ٤٠٦ ملیۆن و ۲٦ هەزار دینار دانراوە”.

دەشڵێت: “بوجەی پەرەپیدانی سێ پارێزگاكەی هەرێم ۱۲٦ ملیار و ۷٠٠ ملیۆن دینارە و بودجەی وەبەرهێنان لەڕیگەی قەرزەوە بۆ پشكی هەرێم ۱٠۲ ملیار و ۳٦۱ ملیۆن و ۲٠٠ هەزار دینارە و بەو پێیەش تێكڕای پشكی هەرێم لە بودجە دەكاتە ۸ ترلیۆن و ۹۷٠ ملیار و ٤٦۷ ملیۆن و ۲۲٦ هەزار دینار.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق بڕیارێكی نوێ‌ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە كێشەكانی وڵات بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر ناكرێت و هاوكات پڕۆژەیەك-یش بۆ چارەسەری كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرادەكات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا ڕایگەیاند، كە حكومەتی عیراق دەستەوستانە لەئاست چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.

وتیشی، “پڕۆژەیەكی نوێ‌ هەیە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، كە تێیدا مافی خانەنشین بوون و پلەی وەزیفی و مافی داراییان بۆ دەستەبەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بۆ ئەو وەزیرانەی پەسەند نەكراون بە زووترین كات كاندیدی نوێ‌ پێشكەش دەكەین و وتیشی، “كێشەكانی عیراق گەورەن و بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر نابن و ئەم حكومەتەی ئێستا بەراورد بە ڕابردوو كەمترین حبی تێدایە”.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك ڕایگەیاندووە، كە حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆخی ئەمنی كەركوك.

جەختیشی كردەوە، كە ناچێتە ژێر هیچ فشارێكەوە، كە ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

دەربارەی دۆخی ئابووری وڵات وتی، “كاردەكەن دژی گەندەڵی بۆ ئەوەی ئابووری وڵات ببوژێننەوە و وڵات ڕزگاری ببێت لە بەرزی و نزمی بەهای نەوت، كە بەو هۆیەوە زیانی پێ‌ دەگات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین