ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی پیاوان ژنان ئالودە دەکات بەخۆیانەوە

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگن لە پیاواندا کە ئافرەتان گرنگی تەواوی پێدەدەن.

ئەو پیاوانەی قوربانی دەدەن لە پێناو شتەکاندا و هەمیشە هەوڵی گرنگ دەدەن بە شتەکانی ژیانیان تەواو جێی سەرنجی ئافرەتان دەبن.

هەبوونی ماسوولکەی بەهێز وا دەکات زیاتر ئافرەت ئەو پیاوەی خۆش بوێت چوونکە بەکەسێکی بەهێز و بەتوانای دەزانن.

بوونی ڕیشیش تایبەتمەندییەکی دیکەی دڵخوازی ئەم باسەیە.

هەروەها بەپێچەوانەی زۆربەی توێژینەوەکان کە لە ڕابردوودا کراون دەرکەوتووە ئافرەتانی ئەم سەردەمە بەشێکی زۆریان گرنگی بەوەدەدەن ئەو کەسەی خۆشیان دەوێت خاوەنی هەیبەت و ماڵ و سەیارەی خۆی بێت.

ئەو پیاوانەی ڕەنگی سوور لەبەر دەکەن لای زۆرێک لە ژنان خۆشەویست دەردەکەون و زیاتر دەبنە دڵخوازیان.

ئافرەتان ئەو پیاوانەیان زیاتر بەلاوە سەرنجڕاکێشە کە نرخی شتەکان دەزانن و هەمیشە هەوڵی پاراستنیان دەدەن.

وەکوو وتراوە پیاوان باشترن بەتەمەنێکی زیاترەوە و خانمان پێیان وایە ئەو پیاوانەی لە تەمەنی خۆیان زیاتریان هەیە ئەزمونێکی باشتریان هەیە و هەمیشە وەکوو مامۆستایەک دەبن بۆیان تاوەکوو کەمترین هەڵە بکەن لە ژیانیاندا.

خاوەنی خوو ڕەوشتێکی بەرزبێت لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی دیکەی دەوروبەریدا.

ئەو پیاوانەی ئافرەتان دەخەنە پێکەنین زیاتر دەچنە دڵەوە و بەلای ژنانەوە دڵخواز دەبن.

حەزی بە بوونی منداڵە و هەمیشە خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن بە شێوازێکی سەیر وەکو خۆ منداڵ کردنەوە و یاریکردن لەگەڵیاندا بە شێوەیکی لێوەشاوانە.

لە ئەنجامی پرسینی ئەو تایبەتمەندییانەی ئافرەتان دەیانەوێت لە مێردەکەیاندا هەبێت لە کۆی ٦٠١ ئافرەت بەشی زۆریان گرنگی زیاتریان داوە بە باڵا.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی دیاری نێو فیلمە ئەنیمەیشنەکان کە لە کاتی خۆیدا پێمان نەزانیوە!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ن له‌ فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌ به‌ناوبانگه‌كان كه‌ تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكراوه‌ تێپه‌ڕێندراوه‌:

له‌ فیلمی Frozen پرچه‌كه‌ی Elsa   به‌ناو قۆڵیدا تێده‌په‌ڕێت.

له‌ فیلمی Inside Out چاویلكه‌كه‌ی دایكه‌كه‌ دیار نامێنێت.

له‌ هه‌مان فیلم كتێبه‌كه‌ی Riley گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.

له‌ فیلمی Monsters ژماره‌كه‌ له‌ ناكاو ده‌گۆڕێت

له‌ فیلمی Big Hero 6 كراسه‌كه‌ی پرۆفیسۆر Robert ده‌گۆڕێت.

له‌ فیلمی Toy Story دا Mr. Potato له‌ ناكاو چاوی بۆ زیاد ده‌بێت.

له‌ فیلمی The Lion King له‌ ناكاو برینی سیمباكان دیارنامێنێت.

له‌ فیلمی One Hundred and One Dalmatians كاتێك Anita ده‌كه‌وێته‌ ئاوه‌كه‌وه‌، پاش ده‌ربازكردنی كتێبه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ جانتا.

له‌ فیلمی Snow White and the Seven Dwarfs دا Dopey بۆی خۆی ده‌ربازبكات ده‌رگاكه‌ ده‌شكێنێت، به‌ڵام دواتر یه‌كسه‌ر چاكده‌بێته‌وه‌.

له‌ فیلمی The Little Mermaid سه‌ره‌تادا چه‌تاڵه‌كه‌ 4 دانه‌ و دواتر ده‌بێته‌ 3 دان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە خۆت ڕازی بیت، ئەم ٧ کارە بکە!

خێزان

چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی رۆژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌یت ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروستده‌كات كه‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوین و به‌وه‌ش متمانه‌مان به‌خۆمان زیاتر ده‌بێت.

 

– وه‌رزشكردن: هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئارامی ده‌رون و جه‌سته‌.

 

– بڕی پێویستی خه‌و:  به‌وه‌ش جه‌سته‌مان رێژه‌ی پێویستی پشوودان وه‌رده‌گرێت و دواتر هه‌ست به‌ چالاكی ده‌كه‌ین.

– ڤیتامینه‌ پێویسته‌كان: بزانه‌ جه‌سته‌ت پێویستی به‌ چ جۆره‌ ڤیتامینێك هه‌یه‌ و رۆژانه‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆ كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌یان تێدابه‌.

– بیركدنه‌وه‌ی ئیجابی: بیركردنه‌وه‌ی ئیجابی و بینینی لایه‌نه‌ باشه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ قه‌ناعه‌ت و رازیبون به‌ ژیانی خۆت.

– كه‌سێكی به‌سوود به‌: هه‌وڵبده‌ له‌ رێكخراوێكی خێرخوازی یاخود كارێكی مرۆڤانه‌دا به‌شداری بكه‌یت.

– خواردن: تا ده‌توانیت خواردنه‌كانت با ته‌ندروستبێت و به‌پیی رێژه‌ی پێویست بێت.

– هه‌شت په‌رداخ ئاو: رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌ 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌م مادده‌ زیاده‌كانی جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌م چالاكتریشت ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی سەیر کە ئەستەمە لە هەموو جارێک بیبینیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی سەیر و سەمەرەیە کە ئەستەمە لە هەموو جارێک بیبینیت! 

 

لمە جیاوازەکانی بیابانی مەزن

 

لە ناوچە ساردەکان بەم جۆرە تایەی ئۆتۆمبێل ئامادە دەکەن

پێش سەردەمی دیجیتاڵی، بێژەرەکان لەسەر ئەمە هەواڵیان خوێندۆتەوە

یەکەم گوڵ کە لە ئاسماندا چەکەرەی کردووە!

کاتێک گۆرەویی لە نێو جلشۆردا دیار نامێنێت!

هێلکەیەکی کوڵاو توێکڵەکەی لێکراوەتەوە

وێنەی دەرچوون لەگەڵ تیمساحدا

چۆن وێنەیەکی ناوازە دەگریت بۆ سەرۆک!

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین