ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ڕێجیمی ٥-٢ بکە، ئەم ڕێجیمە لە ئیسلامدا سونەتە!

خێزان

توێژینەوەیەکی زانستی سستمێکی ڕێجیمکردنیان داناوە بەناوی Intermittent fasting کە بە باشترین سستم ناواین بردووە و هاوشێوەیە لەگەڵ سوونەتێکی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.

بەپێی سیستمەکە تۆ دەتوانیت لە هەفتەیەکدا ٥ ڕۆژ بە شێوەی ئاسایی ڕۆژانەی خۆت نان بخۆیت، بەڵام لە نێوەندەکانیدا ٢ ڕۆژ خواردنەکانت بەتەواوەتی کەم بکەرەوە.

سوودی ئەم ڕێجیمە ئەوەیە کە ئەو کالۆرییە زیادانەی لە ڕۆژانی دیکەدا دەیخۆیت و جەستەت هەڵی دەگرێت، لەو ڕۆژەدا کە کەمی دەکەیتەوە بەکاردەبرێت و کێشت زیادناکات و وردە وردە دادەبەزیت.

سستمی ڕێجیمەکە باشیەکەی ئەوەیە کە قورس نییە و دەتوانیت جێبەجیی بکەیت و تەنها ڕاهێنانێکی کەمی جەستەیی پێویستتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا سونەتە کە لە هەفتەیەکدا ٢ ڕۆژ بەرۆژوو ببیت، کە ڕۆژەکانی ٢ شەمە و ٥ شەمە دیاری کراوە و هەرکەسێک ویستی ڕێجیمەکە بکات دەتوانێت ئەو سونەتە پەیڕەو بکات.

تەندروستی

٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت سنگت چرچ و لۆچ ببێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  ڕێنمایی گرنگە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت سنگت چرچ و لۆچ ببێت:

 

-هەوڵبدە لەسەر پشت بخەویت، بەو جۆرە کەمتر سنگت چرچ دەبێت

-کرێمی شێدارکەرەوە و زەیتی سرووشتی بدە لە ڕوخسارت و ناوە ناوە مەساجی بۆ بکە

-با ڕاستەوخۆ ئاوی گەرم نەیدات لە سنگت لەکاتی خۆشۆردندا

-ستیانی سایزی خۆت لەبەر بکە، واتە نە توند بێت کە سنگت زۆر کۆبکاتەوە و چرچی بکات نە زۆر شل و گەورە بێت کە شۆڕی بکاتەوە

-وەرزش بکە بەتایبەت شناو، دەتوانیت ڕۆژانە ٢٠ شناو بکە کە بە سوودە بۆ توندکردنەوەی سنگت

-لەکاتی بەکارهێنانی دژە خۆر، ناوچەی سنگت لە بیر مەکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەواڵە خۆشەکە: زانایان کرمێکیان دۆزیوەتەوە کە پلاستیک دەخوات

خێزان

لە هەموو خولەکیکدا لە جیهان ٢ ملیۆن عەلاگەی پلاستیکی بەکار دەهێندرێت، کە ئەمەش بە مەترسیەکی گەورە بۆ ژینگە دادەندرێت، بەڵام لە ئێستادا زانایان کرمیکیان دۆزیوەتەوە کە بە چارەسەری کێشەی پلاستیکی ناودەبرێت.

ئەو کرمە کە ناوی کرمی واکسە، لە توانایدا هەیە پلاستیک شی بکاتەوە و وەک سەرچاوەیەکی خۆراک بۆخۆی بەکاری بهێنێت.

-چەند پرۆفیسۆرێک لە توێژینەوەیەکدا ١٠٠ دانە لەو کرمانەیان خستۆتە زەرفێکی پلاستیکیەوە، لە پاش ٤٠ خولەک تێبینیان کردووە کە لە زەرفەکەدا کون درووست بووە و لە پاش ١٢ کاتژمێر بەشی زۆری زەرفە لایلۆنەکە پوکاوەتەوە.

-زانایان دۆزینەوەی ئەم جۆرە کرمە بە چارەسەرێکی ڕیشەی و گرنگ دەزانن بۆ چارەسەری کێشەی پیسبوونی زەویی و ژینگە بەهۆی پلاستیکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ زانیاری کە ئەو کەسانەی مەساج دەکەن، یەکسەر لەسەر جەستەمان دەیزانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ زانیاری تەندرووستیە کە ئەو کەسانەی مەساج دەکەن و شارەزان تێیدا، یەکسەر لەسەر جەستەمان دەیزانن:

 

جانتا بە شانت هەڵدەگریت

-گەر جانتا بە شان هەڵبگریت، لە لایەکی شانتدا چڕبونەوە وتەشەنوجی زیاتر هەیە و دەزانن کە بەو لایەت جانتات هەڵگرتووە

 

 

ئۆتۆمبیل زۆر لێدەخوڕیت

-کاتێک ئۆتۆمبیل زۆر لێدەخوڕیت، قۆڵەکانت و بەشی خوارەوەت تەشەنوج دەکات

 

شێوازی خەوتنت هەڵەیە

-ئەوان بە پشتدا دەزانن گەر شێوازی خەوتنت هەڵە بێت، چونکە گەر بە دەمدا بخەویت پشتت کەمێک خوارتر دەبێت و هاوتەریب نابێت.

 

بە منداڵی توشی ڕووداو بویت

-کاتیک بە منداڵی توشی شکانی قاچ یاخود لەجێ چوون بوویت، خۆت بیرت نەماوە، بەڵام ئەوانەی مەساج دەکەن دەزانن کە توشی ڕووداو هاتویت بەهۆی ئەوەی قاچێکیانت کورتر دەبێت لەوەی دیکە.

 

زۆر لەسەر مۆبایل دەمێنیتەوە

ماسولکەی ملت زۆر ڕەق بووە و شانت کەمیک ناهاوسەنگە، بەوەدا دەزانێت کە بەردەوام لەسەر مۆبایلیت.

 

زۆر لەسەر کۆمپیتەر کار دەکەیت

کارکردنی زۆر لەسەر کۆمپیتەر چەند زیانێکی هەیە، ماسولکەی مل و پشتت زۆر ڕەق دەبێت، جگە لەوەی پاش ماوەیەکی زۆر نا هاوسەنگی لە کەلەکەتدا درووستدەبێت

 

جانتای قورس هەڵدەگریت

ماسولکەی شانەکانت زۆر رەق دەبێت و تەشەنوج دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان