ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆیەكەم جار وردەكاریی ژیانی تایبەتی سیستانی ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێگەیەكی سەر بە ڕەوزەی حسێنی، بۆ یەكەم جار وردەكاریی تایبەت بە ژیانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق بڵاودەكاتەوە.

پێگەی (الأئيمة الاثني عشر)، لە دیمانەیەكی لەگەڵ مونیر خەباز، یەكێك لە خوێندكارەكانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بڵاویكردۆتەوە، “سیستانی هەر لە منداڵییەوە زۆربەی كاتەكانی بە تەنیا بەسەربردووە و كتێب بە دەستیەوەیە، بایەخ بە سەفەركردن و تێكەڵاوبوونی كۆمەڵایەتی نادات، هاوڕێی كەمە و سەردانەكانی بۆ سازكردنی دانیشتنە جیاجیاكان كەمە، بە كەمی گاڵتە و گەپی هەیە، خەمی سەرەكی غەرەباڵغبوونی دانیشتنە زانستی و شیكارییەكانە و هیچ شتێكی تری هێندە بەلاوە گرنگ نییە”.

خەباز دەڵێت: “سیستانی لە تەمەنی سی ساڵییەوە بە مووچەیەكی كەم ژیانی بەسەر بردووە، كە لە یەكێك لە مامۆستاكانی وەرگرتووە، تائێستاش بۆ دەیان ساڵ دەچێت، لە ماڵێكی بچوكدا لە نەجەفی كۆن ژیان بەسەردەبات و كرێچییە و مانگانە لەكاتی خۆیدا كرێكەی دەدات، ژیانێكی زۆر سادە دەژی و لەزەت و خۆشی ژیان كاریی تێنەكردووە”.

هەر بە وتەی ئەو خوێندكارەی سیستانی، “مەرجەعی باڵا، ڕێگەی نەداوە بە خۆی و كوڕەكانی ببنە خاوەنی خانوو یان ئۆتۆمبێل یان هیچ ئامێرێكی گرنگ، ڕێگەشی بەخۆی و كوڕەكانی نەداوە هیچ دیارییەك قبوڵ بكەن، قبوڵیشی نەكردووە حكومەتی عیراقی بە تایبەت كارتی كارەبای بۆ دەربكات، یان جێگەی نیشتەجێبوون، یان پێگەیەكی جیاوازیی لە گەلی عیراق پێببەخشێت”.

وەك پێگەی (الأئیمە الاثني عشر) باسی دەكات، سیستانی ڕێگەی نەداوە بە وەكیلەكانی یان شوێنكەوتووانی، وێنەكانی بەرزبكەنەوە، یان بەدەر لە مەرجەعەكانی تر زەقی بكەنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەركردایەتی عەلەوی ئیمامی سیمای سەرقاڵبوون بە ڕیكلام و ستایش و پڕوپاكەندەی پێوەدیارنەبێت.

سەبارەت بەوەی سیستانی كەناڵێكی فەزایی هەبێت و لێوەی موقەلید و موریدەكانی گوتارەكانیان بگەیەنن، خەباز دەڵێت: “ئەوەی گرنگە ڕێزی گەل و دڵسۆزی خەلًَكە بۆی نەك دامەزراندنی كەناڵەكان و كۆكردنەوەی ڕاگەیاندن و سەرقاڵكردنی خەڵك بە وێنەی سەركردە و بەیاننامە و وشەكانی، ئەوەی گرنگە دەستكەوتە واقعی و كردارییەكانە”.

خوێندكارەكەی سیستانی دەڵێت: “ئەوەی وەكیلەكان ئەنجامی دەدەن لە دامەزراندنی ناوەندی زانستی عەقائیدی و ناوەندەكانی تەبلیغ و ئامادەكردنی موبەلیغەكان، یان خەرجكردنی پارەی زۆر بۆ بوژاندنەوەی هەژاران و ڕزگاركردنیان و دامەزراندنی نەخۆشخانەكان و ئامادەكردنی دامەزراوەكانی گەشەپێدانی مەدەنی گشتی، ڕێبازی بەدیهاتووە لەبواری ڕێزگرتن لە گەل و دۆڵسۆزی بۆ خەڵك و بەئاگایی لە خەمەكانیان، نەك میدیاكان”.

عێراق

عیراق؛ ئاماری توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4593 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4505 كەسیش چاكبوونەتەوە و 68 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 662 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4593 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 191 و هەولێر 250 و كەركوك 131 و دهۆك 265 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4505 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 194 و دهۆك 226 و كەركوك 111 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 68 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8867 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان