کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێ لە درەنگانى ئەمشەو، و بەرەبەیان نمە باران بەردەوام بێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام بوو لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى، پێشبینیش دەکرێ لە درەنگانى ئەمشەو، و بەرەبەیان نمە باران درێژبێتەوە بۆ سەر هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى و ناوچەکانى ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکووک.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
پیرمام 0.3 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 0.7 ملم
زاخۆ 3.4 ملم
ئامێدى 4.2 ملم
بامەرنێ 3.0 ملم
بارزان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 0.6 ملم
مانگیش 2.0 ملم
سۆران 1.0 ملم
باتوفە 1.2 ملم
مێرگەسرو 1.0 ملم
سیدەکان 0.8 ملم

لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات
پێشت لەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
دواتر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
ەیوەندیدار