ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

“كاتی بانگەشە و هەڵبژاردن بۆ بیرلێدان دەقۆزرێتەوە”
بیرلێدانی نایاسایی لە گەڕەك و ناوچەكانی سلێمانی دەستی پێكردۆتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی بیرلێدان لەسنوری سلێمانی 17 نوسراوم ئاڕاستەی پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، دەشڵێت: “ئەو كەسانەی خەریكی ئەو زیادەڕۆییەن هەلمَەتی هەڵبژاردنیان قۆستۆتەوە بۆ لێدانی بیر”.

عەباس عەلی ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە پێی یاسا بیرلێدان بۆ كەرتی كشتوكاڵ و كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی ڕێگە پێدراوە، لەوە بەدەر دەچێتە چوارچێوەی زیادەڕۆییەوە.

وتیشی، “لە ساڵی 2016 –ەوە تا ئێستا 17 جار نوسراوم بۆ پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار كردووە و داواكاری گشتیم لێ ئاگادار كردۆتەوە، ئەمە دیاردەیەكە بوونی هەیە بەردەوام تەنها لە هەڵبژاردنەكان نیە، بەڵكو هاوڵاتیان كاتەكانی بانگەش ەو هەڵبژاردن دەقۆزنەوە بۆ بیر لێدان بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا پۆلیس لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ڕۆژانی بانگەشە و هەڵبژاردن”.

ڕاشیگەیاند، لە سنوری سلێمانی 15 ئامێری بیرلێدان ڕێگەپێدراون، لەوە زیاتر بە زیادەڕۆ هەژمار دەكرێت، هەڵكەندی بیر لەلایەن هاوڵاتیانە بۆ نەبوونی هۆشیاری كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بۆ هەموو گەڕەكێك ڕۆیشتووە، بەڵام ڕەنگە كەم بێت و بەشی ئەو پێویستیانە نەكات، كاتێك ئاو لە شۆردنی ئۆتۆمبێل و ئاودانی باخچە و شۆدرنی كۆڵاندا بەكاری بهێنێت.

ئاشكراشی كرد، ئەم دیاردەی بیرلێدانە بۆتە بازرگانی و هەندێك كەسی لە پشتەوەیە من نازانم كێن، ڕۆژانی ئاسایی 10% بووە، بەڵام لە ڕۆژانی بانگەشە زۆر زیادی كرد، پارێزگارم لێ ئاگادار كردۆتەوە، ئیجرائات دەكرێت، بەڵام بە ئەندازەی زیادەڕۆییەكە نییە.

ژینگە

باران ئاوی ژێرزەوی بوژاندووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی دواین ئامار ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنورە جیاوازەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرێژەی بەرچاو زیادی كردووە، بەهۆی چەند شەپۆلێكی بارانەوە كە لە ماوەی رابردوودا روویانكردە هەرێم.

عەباس عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 12 حەوزی ئاوی ژێرزەوی هەیە و دابەش دەكرێت بەسەر ناوچە جیاوازەكاندا و هەموویان زیادیان كردووەتەوە بە بڕی جیاواز.

وتیشی”پشكنینی مانگانە و وەرزانەمان هەیە، بەپێی دواین پشكنین لە هەندێك شوێن نزیكەی 3 مەتر و لە چەند شوێنێكیش دوو مەتر زیادی كردووە”.

بەپێی قسەكانی ناوبراو باران بارینی ئەمساڵ دڵخۆشكەر بووە و تاڕادەیەكی باش توانیویەتی سودی بۆ ئاوی ژێرزەوی هەبێت.

هەرێمی كوردستان خاوەنی نزیكەی 10 ملیار مەتری سێجا ئاوی ژێرزەوییە كە دابەشكراوە بۆ سەر چەند ناوچەیەك و لە ماوەی رابردوودا بەهۆی دەیان هەزار بیری نایاساییەوە رێژەی ئاوەكەی بەشێوەیەكی مەترسیدار كەمیكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەبڕی جیاواز باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی سەرما و كڕێوە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی سەرما و كڕێوە بەشێكی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، پلەكانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێكی سەرمای بەهێز ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات و هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە سەرمایە لە ڕۆژی هەینی-یەوە دەستپێدەكات و ڕۆژی شەممە بەهێزتر دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو شەپۆلە سەرمایە هاوكاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دەگاتە خوار سفری سەدی و لە هەندێك ناوچەی عیراق دەگاتە خوار 9 پلەی سەدی.

ڕۆژی هەینی 21-12-2018 هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی وەرزی زستان لەڕووی گەردونییەوە و پێشی دەوترێت (وەرگەڕانی زستانە) كە شەوی 20 لەسەر 21ی 12 بە درێژترین شەوی ساڵ و ڕۆژەكەی 21ی 12، كە یەكەم ڕۆژی زستانە بە كورتریت ڕۆژی ساڵ دادەنرێت و لە هەرێمی كوردستان پێی دەوترێت (شەوی یەڵدا).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین