ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هاوڵاتیان لەبری مریشك ڕوو لە كڕینی ماسی دەكەن
خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ شیاوی خواردنی ماسی سەر شەقامەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێكارەكانی فرۆشتنی ئەو خواردەمەنیانەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت تەندروست نیە، دەشڵێت: “زۆربەی ئەو ماسیەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت لە كەركوك و بەعقوبە هاوردە دەكرێت و هەندێكی لە بەرهەمی حەوزەكانی ناوخۆیە”.

ڕزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو ماسیەی لەسەر شەقامە سەرەكیەكانی سلێمانی دەفرۆشرێن، زۆربەی زۆریان لە حەوزەكانی كەركوك و بەعقوبەوە هاوردە دەكرێن لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكی بەرهەمی حەوزەكانی ناوخۆی هەرێمن.

وتیشی، “ئەو ماسیانە بە كوالێتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕ دەبن و پشكنینیان بۆ دەكرێت و بۆ خواردن شیاون، بەڵام ڕێكارەكانی فرۆشتنی ئەو خواردەمەنیانەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت تەندروست نیە، وەك ماسی و مریشك و خورما و لەفە و زۆرێك لە شتی دیكە، كە خۆڵ و تەپوتۆز و دووكەڵی بەسەرەوە دەنیشێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، هەندێك لەو ماسیە فرێشانەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێن لە ئاوەكانی مازندەرانی باكوری ئیرانەوە لە سنورەكانەوە بە كوالێتی كۆنتڕۆڵدا هاوردە دەكرێن و بۆ خواردن شیاون.

لە ئێستادا بەهۆی بەرزی نرخی گۆشتی سوور و بەرزبوونەوەی گۆشتی مریشك هاولاتیان ڕوویان لە كڕینی ماسی كردووە بەو پێیەی نرخەكەی تا ڕادەیەك جێگیرە.

هاوڵاتیەك لە كاتی كڕینی ماسی لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە یەكێك لە ماسی فرۆشەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەبری ئەوەی بڕی نزیكەی 3 هەزار و نیو بدەم بە مریشكی زیندوو، كە لە دوای پاك كردنی كێشەكەی زۆر كەم دەكات، كیلۆیەك ماسی بە هەمان نرخە و لە ڕووی تەندروستییەوە باشتریشە، بۆیە ماسی دەكڕم.

وتیشی، “بەشێكی زۆری هاوڵاتیان وەك دەبینرێت ڕوویان كردۆتە سەر كڕینی ماسی”.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق بڕیارێكی نوێ‌ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە كێشەكانی وڵات بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر ناكرێت و هاوكات پڕۆژەیەك-یش بۆ چارەسەری كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرادەكات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا ڕایگەیاند، كە حكومەتی عیراق دەستەوستانە لەئاست چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.

وتیشی، “پڕۆژەیەكی نوێ‌ هەیە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، كە تێیدا مافی خانەنشین بوون و پلەی وەزیفی و مافی داراییان بۆ دەستەبەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بۆ ئەو وەزیرانەی پەسەند نەكراون بە زووترین كات كاندیدی نوێ‌ پێشكەش دەكەین و وتیشی، “كێشەكانی عیراق گەورەن و بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر نابن و ئەم حكومەتەی ئێستا بەراورد بە ڕابردوو كەمترین حبی تێدایە”.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك ڕایگەیاندووە، كە حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆخی ئەمنی كەركوك.

جەختیشی كردەوە، كە ناچێتە ژێر هیچ فشارێكەوە، كە ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

دەربارەی دۆخی ئابووری وڵات وتی، “كاردەكەن دژی گەندەڵی بۆ ئەوەی ئابووری وڵات ببوژێننەوە و وڵات ڕزگاری ببێت لە بەرزی و نزمی بەهای نەوت، كە بەو هۆیەوە زیانی پێ‌ دەگات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 33
    33 85%
    33 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین