ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بەم گیراوەیە بنباڵێکی سپی و بێ مووت دەبێت بەبێ بەکارهێنانی گوێزان

خێزان

بەکارهێنانی گوێزان بۆ بنباڵ وادەکات کە پێستەکەی زبر بێت و زووش موەکە بێتەوە، هەر بۆیە دەتوانیت سوود لە گیراوە سرووشتیەکان وەربگریت.

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی سرووشتی کاریگەرە بۆ ئەو مەبەستە:

 

پێکهاتەکان:

٣ کەوچکی بچوک زەردەچەوە

١ کەوچکی بچوک شیر

 

هەردوو پێکهاتەکە جوان تێکەڵبکە و بیدە لەبنباڵت بۆماوەی ٢٠ تا ٣٠ خولەک، پاشان پەڕۆیەکی نەرم بە ئاوی گەرم تەڕ بکە و پێیدا بهێنە، چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە بۆ ئەنجامی باشتر.

ماڵداری

بەم تێکەڵەیە ڕەشی بنباڵت چارەسەر بکە

خێزان

زۆرجار پێستى بنباڵ ڕه‌ش ده‌بێت و دیمەنێکی ناشرینی هەیە، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ خانمان دروستده‌كات و ناتوانن جلێك له‌به‌ر بكه‌ن كه‌ قۆڵه‌كه‌ى ڕووت بێت، بۆ لێكردنه‌وه‌ى ئه‌و توێغه‌ ڕه‌شه‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌كاربهێنه‌:

کەرەستەکان

🔸لیمۆیەک
🔸 سۆدەی خۆراک

لیمۆیەک قاش قاش بکە و ئاوەکەی لە دەفرێکدا دابنێ، پاشان سۆدەی بۆ زیاد بکە و بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک بەجێی بهێڵە وشک بێتەوە، دواتر بە نەرمی مەساجی بکە و بە ئاو مەیشۆ بەڵکو بەجێی بهێڵە خۆی وشک بێتەوە.

بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باشتر تێکەڵەکە پێش خەوتن بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

گەر دەرمانی پاککەرەوەی ماکیاژت لانەبوو، بەم زەیتە پاکی بکەرەوە

خێزان

زۆرجار ڕودەدات کە دەرمانی پاککردنەوەی ماکیاژت نەماوە و بەو شەوەش دەستت ناکەوێت، بەڵام دەتوانیت بە مادەی سروشتی لە نێو چێشتخانەکەتدا هەمان کار بکەیت.

زەیتی گوێزی هیندی دژە بەکتریا و دژە میکرۆبایلە و یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ پاککردنەوەی روخسارت لە ماکیاژ، هەر بۆیە کاتێک دەتەوێت ماکیاژەکەت پاک بکەیتەوە ئەم زەیتە بەکار بهێنە.

بە ڕێژەیەکی هاوباش زەتی گوێزی هیندی لەگەڵ شەکری قاوەی تێکەڵ بکەو بەسەر ماکیاژەکەوە بیدە لە ڕوخسارت وەک ماسکێک، ماوەیەک لێی بگەڕێ و دواتر دەموچاوت بە ئاو بشۆ، هەم ماکیاژەکە لێدەکاتەوە هەم کاریگەریە خراپەکەی ناهێڵێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵێک ستایلی شازادەکان کە تۆش دەتوانیت چاویان لێبکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ستایلی شازادەکانە کە بەکاری دەهێنن و  تۆش دەتوانیت چاویان لێبکەیت:

 

– جلی زەرد زۆرجار لەلایەن خانمەکانەوە پشتگوێ دەخرێت، بەڵام وەکدەبیندرێت زۆربەی شازادەکان بۆ بۆنەکان لەبەری دەکەن و زۆر لێیاندێت

 

– لەسەرکردنی شەپقەی گەوەر یەکێکی دیکەیە لە ستایلە باوەکانیان

– کراسی سپی لەگەڵ تەنورەی ڕەنگاوڕەنگ ستایلێکی دیکەیە

– هاوکات کۆتی بێجی لە ستایلەکانیاندا زۆر بەربڵاوە

– چاکەتی ڕەساسی و کڵاو ستایلێکی بەربڵاوە

– چاکەتی کوتریش لە خانمە شازادەکان زۆر ناوازەیە

– چاکەتی شینی تۆخ ستایلێکی باوی دیکەی شازادەکانە

– جگەلەوەش جلوبەرگی ڕەش شازادەکان شیکپۆش دەکات

– بۆکاتی ئاسایش دەتوانیت وەک شازادەکان کراسی سپی و کابۆ لەبەر بکەیت

– عەزی شینی تەسک یەکێکی دیکەیە لە ستایلە دیارەکانی شازادەکان

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین