ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئەمساڵ كەی باران دەبارێت؟
كەشناسی خشتەی دەستپێكردنی بارانی لە هەرێم بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم خشتەی دەستپێكردنی وەرزی باران بارینی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان 2009 تا 2018 بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بە گشتی دەكەوێتە دوای 23-9ی هەموو ساڵێك، كە هاوكاتە لەگەڵ دەست پێ كردنی وەرزی پایز.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەتا و دەستپێكی وەرزی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بە گشتی دەكەوێتە دوای 23-9ی هەموو ساڵێك، كە هاوكاتە لەگەڵ دەست پێ كردنی وەرزی پایز، بەڵام هەندێ ساڵ باران بارین پێش كەوتووە و لە پێش ئەم ڕێكەوتە باریووە .

ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكترین ماوەی باران بارین لەماوەی 10 ساڵی پێشووتر لە (2015-2016) بووە، كە لە ڕیكەوتی 6-9 وەرزی باران لەو ساڵە دەستی پێ كرد و دادەنرێت بە ماوەی پڕ بارانترین ساڵ لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو، كە هەریەكە لە سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر-سلێمانی-دهۆك) (500 ملم-860ملم-614 ملم) كۆی گشتی بارانیان هەبووە .

ئاشكراشی كردووە، كەمترین ڕێژەی باران بارینی تۆماركراو لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە (2008-2009) بووە، (هەولێر-سلێمانی-دهۆك) (288ملم-347ملم-430ملم) بووە.

وەك ئەو بەرپرسەی كەشناسی ڕوونی كردۆتەوە، ساڵی (2017-2018) بە درەنگترین ماوەی دواكەوتنی وەرزی باران بارین دادەنرێت لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە ڕێكەوتی 30-10- 2017 باران بارین لە تەواوی ناوچەكان دەستی پێ كرد لەسەر ئەو بنەمایە پێشبینی دەكەین ئەم ساڵ دەست پێ كی باران ناگاتەوە ئەم ڕێكەوتە .

ژینگە

تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەگەری لافاو خرانە ئامادەباشییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئەگەری دروست بوونی لافاو بەهۆی پێشبینی كردن بۆ بارانی بەهێز لە چەند رۆژی داهاتوودا، تیمەكانی فڕۆكەوانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەكانی كەلار و گەرمیان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

عمیدی فڕۆكەوانی هاتووچۆ حسێن فەیزوڵا، بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تیمەكانیان لە ئێستادا لە سنووری ناوچەكانی كەلار و گەرمیاندان و ئامادەباشی تەواومان كردووە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لەكاتی پێویستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە تیمەكانیان لەو شوێنانە دەمێننەوە تا ئەو كاتەی تیمەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی پێویستیان پێیان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای كەشناسی عیراق، راپۆرتێك لەبارەی كەشوهەوای سێ‌ رۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و تێیدا تەكید لەسەر دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە لە تەواوی ناوچەكانی وڵاتدا دەكاتەوە.

دەزگای كەشناسی عیراق، لە بەیاننامەیەكیدا راگەیاندووە”وڵات لە سبەینێ‌ یەك شەممە، و تا سێ‌ رۆژی داهاتوو، دەكەوێتە ژێر پاڵەپەستۆیەكی هەواوە، ئەمەش بەهۆی یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ كە یەكەمیان لە دەریای ناوەڕاست و ئەوی تر لە دەریای سوریاوە هەڵدەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ناوچەی باكوور، لە شەودا هەور دەبێت و باران نمە نمە دەباربێت، دواتر تەوژمەكە روو لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەكات و تەواوی ناوچەكانی باكوور دەگرێتەوە، لە رۆژی دوو شەممەشدا ئاستی بارانبارین لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەنێوان مامناوەند و تونددا دەبێت، لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان، كاریگەریی ئەو تەوژمەش لە رۆژی سێ‌ شەممەدا كەمدەبێتەوە و روو لە ناوچەكانی خۆرهەڵات دەكات و لەو ناوچانەدا بارینی باران و بەرفر لە چیاكاندا بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت‌و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین