سەرماوسۆڵە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



ماوەی چەند ڕۆژێكە دۆخی كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر بووە و شارەزایەكی كەشناسیش دەڵێت: “بایەكی وشك و سارد چالاك ئەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبننەوە كەشێكی سارد دەستپێدەكات”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ١٧-١٢-٢٠٢٢ لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ھەوا لەسەر ناوچەكە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون ئەبێت و بەرزترین پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر ئەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەكاتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بایەكی وشك و سارد چالاك بووە بەخێرایی ١٥ تا ھەندێك كات بۆ زیاتر لە ٣٥كم لە كاتژمێرێك لە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژھەڵاتەوە.

وتیشی، “بەھۆی ئەم بایەوە پلەی گەرمی ھەستپێكراوی ھەوا لەم ناوچانەدا ساردتر ئەبێت لە پلەی ڕاستەقینە و ھەست بەكەشێكی سارد دەكرێت بەتایبەت”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینیشی كرد، كاریگەری ئەم بایە بەچالاكی ئەمێنێتەوە تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە.

تەرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە
پێشت تەرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە
نۆستەر ئەدامۆسە زیندووەكە پێشبینی براوەی ناسناوی مۆندیال دەكات
دواتر نۆستەر ئەدامۆسە زیندووەكە پێشبینی براوەی ناسناوی مۆندیال دەكات
ەیوەندیدار