ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند کارێکی سادەی ڕۆژانەیی تۆ کە خزمەتێکی گەورە بە زەویی و گیانداران دەکات

خێزان

بەهۆی گوێپێنەدا بە پاراستنی ژینگەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کارەساتە ژینگەیەکان زیاتر دەبێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کارە کە لەلای خۆتەوە دەتوانیت ئەینجامی بدەیت و خزمەتێکی گەورە بە زەویی و گیانداران  بکەیت:

 

– چای کیسە بەکار مەهێنە چونکە دواتر فرێدەدرێت و شیی نابێتەوە لە خاکدا.

– جلە کۆنەکانت یەکسە فڕێ مەدە و بەکاریان بهێنەرەوە یاخود بیبەخشە

 

– هەوڵبدە خۆڵ و خاشاک بەپێی جۆرەکەی جیابکەیتەوە و فڕێی بدەیت

 

– سستمی Aerator دابنێ کە هەوا تێکەڵ بە ئاوەکە دەکات و کەمتر بەفیڕۆدەچێت، چونکە بۆنمونە لە سستمی ئاسایدا بۆ ددانشۆردنێک نزیکەی ٥ لیتر ئاو خەرجدەکات.

 

– هەوڵبدە لەجیاتی بوتڵی پلاستیکی، ئەو بوتڵانە بەکاربهێنە کە دوبارە بەکاردەهێندرێتەوە.

– هەوڵبدە ئەو پیلانە بەکار بهێنیت کە دووبارە بەکاردەهێندرێتەوە

– عەلاگەی پلاستیکی بگۆڕە بە پەڕۆ و بەکاری بهێنەرەوە

 

ئەمەی خوارەوە هەندێک کاریگەری خۆڵ و خاشاکە لەسەر گیاندارەکان:

ژیاندۆستی

چۆن مۆبایلەکەت دەگریت بەدەستەوە؟ چی دەڵێت لە بارەی کەسایەتیتەوە؟

خێزان

لە جیهاندا سێ ملیار مۆبایل بەکاردێت توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە و باس لە کەسایەتی کەسەکان دەکات لە ڕووی شێوازی بە دەستەوە گرتنی مۆبایلەکانیان.

مانای ئەوەیە تۆ کەسێکیت متمانەت بە خۆت هەیە و بە توانایت و ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی دەست کەوتی زۆر و چوونکە دەتوانیت لەو کاتەدا خەریکی کاری تریش بیت و سەرقاڵی مۆبایلەکەشت بیت.

بیرۆکەی زۆر باشت هەیە و هوڵی جێبەجێکردنیان دەدەیت بە باشی و بەڵام ئەگەر ئەمە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو واتای ئەوەی لە داهێنەرەوە دەگۆڕێیت بۆ کەسکێکی شەرمن.

خێرا و لێهاتوویت ئامادەیت بۆ بڕیاردانی خێرات و دەتوانیت بە قسەکانت ژینگەی دەوروبەرت تێبگەیەنیت لە قسەکانت.

ژيرانە بڕیار دەدەیت و زيرەک دانایت، و تێبینی شتەکان دەکەیت و پاشان بڕیاری کردنیان دەدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

گردی سەیوان، لەهەوارگەی یارانەوە بۆ دوامەنزڵ

 

سلێمانی- نزار جەزا

گردی سەیوان یەكێكە لەگۆڕستانە دیارەكانی شاری سلێمانی، كە زۆرێك لە كەسە دیارەكانی سلێمانی لەوێ بەخاك سپێردراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن بە دەرونێكی دروست و ئاسوودە بگەین؟

ئامادەكردنی: نیان مەحمود

دەروونی دروست واتا…..
1-بێ ڕق و توڕەیی و ڕاستگۆیانە بڕیار دان.
2-بەرپرسیارێتی قبووڵ كردن لە هەر كارێكدا كە بە ئەنجامی دەگەیەنیت.
3-دیاریكردنی ئامانج بۆ ئەنجامدانی كارەكانت.
4-ڕێز گرتن لە خێزان و پەیوەندی و هاوڕێكانت.
5-دەربڕین و چارەسەری كێشەكان لەجیاتی بێدەنگی و كینە.
6-قبووڵ كردنی هاوڕێ و ئەزیزان بەو شێوەیەی هەن نەك بەو جۆرەی تۆ دەتەوێت.
7-چێژ وەرگرتن لە ژیان و سوپاس گوزاریی.
8-ڕێزگرتن لە كەسێتی و كات و كاری خۆت و بەرامبەرت.
9-ئاگا بوون بەوەی كە بێ هۆكار و بێ بەرپرسیارێتی لەم ژیاندا نیت .
10-وانەی ژیان لەخەم و كۆستەكانەوە فێربیت نەك گلەی و گازندە لە بەخت.
11-زوو بڕیار نەدان و لۆمەی كەس نەكردن كاتێك كە لەو بێ ئاگایت و لەجێی ئەودانیت.
12-ئاسودەیت و دڵنیای كەس بە خەم وشەی ناخۆش و ناشیرینتەوە ناتلێتەوە.
13-لەخۆڕا دوورنەكەوتنەوە لە دۆست و ئازیزان
14-توانج نەدان.
15-بەكارنەهێنانی كەس و هاوڕێیان بۆ ویستی خۆت.
16-دەربڕین و متمانەت بە نزیكانت و پرس و ڕاگۆڕینەوە.
17-ڕێزلەڕەگەزی بەرامبەرگرتن وە گرنگ و پێوویست بینینی وەك ئەوەی كە هەیە.
18-چێژوەرگرتن لە یارمەتی كەسانی دی.
19-كاتێك مانەوەی كەسێك بەگرنگ نابینی لە ژیانتا،
هەرگیز سەركۆنەی خۆت مەكە، ئەمە نەفرەتە لەبەرامبەر و بێ ڕێزی یە لە هەڵبژاردە و بڕیاری خۆت.
20-میهرەبان و بەخشندە بوون، وەڵام دانەوەی ڕەفتارو گوفتاری نادرووست بە شیاوی و دروستی.

فێرببین لە بڕیارەكانماندا لەخۆمان بپرسین ئایا ئه م كارە دروستە؟ هیچ زیانێك بە مرۆڤایەتی و خودی خۆم نا گەیەنێت و چەندە سود بەخشە؟
بە ئومێدی دەروونی ئارام و دروست بۆ گشت لایەك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین