ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک شتی سەیر و سەمەرە کە لەکاتی تیشکگرتندا دەرچووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی سەیر و سەمەرەیە کە لەکاتی تیشکگرتندا ( ئەشیعە) دەرچووە:

 

تیشکی کەسێک کە ژمارەیەکی زۆر ددانی زیادەی هەیە

یەکەم تیشک گرتن لە ساڵی ١٨٩٥ گیراوە

تۆقەیەک لە سکی منداڵەکەمدا بەجێماوە

ئەنجامی تیشکی MRI  م دەرچووە

پشیلەیەکی دووگیان

وێنەی تیشکی قاچی ئەسپ

 

وێنەی تیشکی قاچی ژنێک لە نیو پێڵاوی پاژنە بەرز

کاتێک دەتەوێت وێنەی تیشکی بگریت و هاوڕێکەت لێت تێک دەدات

وێنەی تیشکی مارێک

منداڵەکەم ئامادەنەبوو دەستبەرداری ورچەکەی ببێت لە کاتی وێنە تیشکیەکە

 

وێنەی تیشکی کیسەڵێک

 

ئەمە وێنەی تیشکی سەگێکە

 

ریکلام

تەندروستی

پێویست ناکات بەهۆی خورووی چاو و وشکبوونەوەیەوە ئازار بکێشیت، ئەمە ٥ چارەسەرە بۆ ئەو کێشەیە

خێزان

پێویست ناکات بەهۆی خورووی چاو و وشکبوونەوەیەوە ئازار بکێشیت، ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکە بۆ ئەو کێشەیە:

 

-دوو دەنک حەبی کلۆریدی سۆدیۆم بکەرە ناو پەرداخێک ئاوەوە و تێکی وەربدە، دواتر بیدە لە چاوەکانت.

-دەتوانیت خاولیەک گەرم بکەیت یان ئاوی شلەتێن لە کیسێکدا بکەیتە سەر چاوەکانت.

-بەڕۆنی گەرچک دەوروبەری چاوت بە نەرمی بشێلە.

-ڕۆنی ماسی بدە لە دەوروبەری چاوەکانت بەو پیێەی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣ .

-هەوڵبدە جەستەت وشک نەبێت و ڕۆژانە ١٠ تا ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن پێی دەزانیت کە منداڵەکەت ئۆتیزمی هەیە ؟ نیشانەکان کەی دیاری دەدات؟

خێزان

نەخۆشی ئۆتیزم ئاڵۆزی پەرەسەندنە لە منداڵدا کە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی  و لەلایەنی ھەڵسوکەوتی نامۆ دەکات، نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەپاش تەمەنی ٢ ساڵی دەردەکەوێت و لە تەمەنی ٥ ساڵیدا بەتەواوەتی دیاری دەدات و نەخۆشیەکە لە کوڕاندا زیاترە وەک لە کچان.

 

نیشانە دیارەکان:

 

-ترسیان لە قسەکردن هەیە لەگەڵ کەسێک کە نایناسن، بۆیە کە قسەیان لەگەڵدەکرێت زۆر دەشڵەژێن و ناتوانن تەماشایان بکەن.

-ناتوانن هاوسۆز بن لەگەڵ کەسەکاندا، بۆنمونە کە کەسێک دەگری ئەوان پێدەکەنن و بە پێچەوانەشەوە.

– بۆماوەی درێژ و زۆر کاری دووبارە دەکەن، بۆنمونە تەپڵ لێدان بە مێز یاخود خۆ جوڵاندن وەک جۆلانە، یاریەکانی بە یەک ڕیز ڕێکدەکات، بێزار نابن لەوەی کارێک بۆ چەندان کاتژمێر ئەنجام بدەن.

-بنەما کۆمەڵایەتیەکان لێکنادەنەوە، بۆنمونە لە گەڵ مامۆستا و لە دەرەوە بەهەمان شێوەی ناوماڵ قسە دەکەن، کە زۆرجار بێڕێزانە دەردەکەون.

-لە زمانی ئاماژە تێناگان، بۆنمونە چەندێک دەموچاوت توڕەبێت تا قسە نەکەی درکی پێناکەن.

– زۆر ترسیان لە گۆڕان و گۆڕانکاری هەیە لە ژیانیاندا.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

د. ئاشتی ئەحمەد: هە موو كەسێك توشی جۆرێك لە جۆرەكانی بالوكە دەبێت لەژیانیدا

خێزان
بالوكە نەخۆشیەكی گوازراوەی ڤایرۆسی پێستە و لەشێوەی گۆشتی زیاد لەسەر لەش دەردەكەوێت كە هەندێ جار ئازار و خوراندنی لەگەڵ دەبێت و زیاد لە 100 جۆری ئەم ڤایرۆسە هەیە، لەو بارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ باس لەجۆرەكانی بالوكە و چارەسەرەكانی دەكات.
د.ئاشتی ئەحمەد سعید ،پسپۆری پێست وجوانكاری ، دەڵێت” بالوكە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی باوی پێستە كە بە هۆی human papilloma virus ەوەیە ، وە زیاد لە ۱٠٠ جۆر لەم ڤایروسە هەیە ,‌جۆری جیاواز لە بالوكە دروست دەكەن لەسەر پێستی هەموو لەش”
وتیشی،بالوكە بەشێوەی گۆشتێكی زیادەی نەرم یان ڕەق و زبر یان تیژ و بەڕەنگی پێست یان تۆختر دەردەكەوێت لە هەندێك شوێندا خوراندن یان ئازاری لە‌گەڵ دە بێت.
جۆرەكانی بالوكە
ئەو پسپۆڕە، باس لەوەش دەكات، بالوكە چەند جۆرێكی هەیە و لە چەند شوێنێكی جەستە دەردەكەوێت ئەویش:
* بالوكەی تە خت flat wartبە شێوەی بەرزبوەیەك تەخت وڕەنگی پێست یان تۆختر لەسەر ڕوخسار، لەسەر پشتی دەست و لە منداڵدا زیاترە یان لە كە سی بە تە مەندا.
*بالوكە ی باو common wart یە ئەم جۆرە لەسەر دەست وپەنجە زیاترە، بەڵام لەهەموو بەشێكی لەش دروست دەبێت.
*بالوكە ی بنی پێ planter wart ی ئەم جۆرە لە بنی پێ و زۆر جار ئازاری لەگەڵە
*بالوكەی زایەنی genital wart لەسەر پێستی ئەندامی زاوزێ و ڕووپۆشی ناوەوە دروست دەبیت بە شیوەی گۆشتیكی زیادە هەندێكجار كزانەوە و خوراندنی لەگەڵ دەبێت بەهۆی سێكسەوە دەگوێزرێتەوە.
ئاماژەبەوەش دەكات، هە موو كەسێك توشی جۆرێك لە جۆرەكانی بالوكە دەبێت لە ژیانییدا، بەڵام بالوكە بەگشتی لەو كەسانەدا كە بەرگری لەشیان كەمە یان چارەسەری كیمیاوی و كورتیزون وەردەگرن زیاترە.
وتیشی، بالوكە دەگویزرێتە وە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر یان لەهەمان كەسدا لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر لە ڕێگەی بەكارهێنانی شتومەك وجل و خاولی و گۆرەوی و گوێزان و سێكس.
چارەسەرەكان
ئەو پزیشكە لەبارەی چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشیەوە دەڵێت”بە پێی جۆر و شوێنی بالوكەكە و تەمەنی كەسەكە یەكێك لەم چارەسەرانەی بۆ بە كاردەهێنریت
Salycilic acid TCA podophyllin imiquimod*.
*لابردنی بالوكە بە نەشتەرگەری یان بە كراندن و بە كۆتەری یان بە لیزەر ‎یان بە كرایوپراپی.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان