ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نەوت ٨٥ دۆلاری تێپەڕاندووە و ئۆپێک ئامادەی کەمکردنەوەی نرخ نییە

خەڵک-

بەھۆی نزیکبوونەوەی کاتی گەمارۆی سەر نەوتی ئێران، تا دێت نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و رێکخراوی ئۆپێکیش ھیچ گۆڕانکارییەک لە بڕی بەرھەمھێناندا ناکات.

ئەمڕۆ لە بازاڕە جیھانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بڕی ٤٧ سەنت بەرزبووەوە و لەگەڵ داخستنی بازاڕ گەیشت بە ٨٥ دۆلار و ٥ سەنت، نەوتی خاوی تەکساسیش بە ھەمان شێوە بە بڕی ٥٥ سەنت بەرزبووەوە و گەیشت بە ٧٤ دۆلار و ٨٨ سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاراکردنی گەمارۆی سەر فرۆشی نەوتی ئێران کە بڕیارە لە ٢٠١٨/١١/٥ ــەوە دەستپێبکات، سعودیە و ڕوسیا و عیراقیش خۆیان ئامادەکردووە کورتھێنانی بازاڕ بەھۆی گەمارۆکە لە نەوت پڕ بکەنەوە.

سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێکخراوی ئۆپێک بۆ زیادکردنی بەرھەم و دابەزاندنی نرخ، ڕێکخراوی ئۆپێک لە زاری بەرپرسانی خۆیەوە ئەوەی ڕەتکردۆتەوە بڕی بەرھەمھێنان زیاد بکات بە مەبەستی دابەزاندنی نرخ.

وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت و ڕێکخراوی ئۆپێک ئەوەیان ڕاگەیاندووە: نرخی ئێستای نەوت دادپەروەرانە دەبینن.

زیادبوونی نرخی نەوت لە زیانی وڵاتە پیشەسازییەکانی جیھانە لە وێنەی ئەمریکا و چین، لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری نەوتە لە جیھاندا، بەڵام توانای پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆیی نییە و ناچار لە دەرەوە نەوت ھەناردە دەکات بۆ بەگەڕخستنی ماشێنی پیشەسازیی خۆی.

ئەمە جگە لەوەی بەپێی نوێترین ئامار نزیکی ٢٢٥ ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە بوونیان ھەیە.

 

سجل خام القياس العالمي مزيج برنت 85.05 دولار للبرميل في العقود الآجلة ، بارتفاع قدره 47 سنتا، أو ما يعادل 0.6 بالمئة، عن التسوية السابقة، حسب وكالة رويترز.

كما وارتفعت  العقود الآجلة لخام غرب تكساس الوسيط الأمريكي 55 سنتا، ، إلى 74.88 دولار للبرميل.

وستبدأ العقوبات الأمريكية في استهداف صادرات النفط الإيرانية اعتبارا من الرابع من تشرين الثاني المقبل، وتمارس واشنطن ضغوطا على الحكومات والشركات في أنحاء العام لكي تتوقف عن شراء الخام الايراني.

 

ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینان-یش دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە دوو ڕۆژ مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەتەكان بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دابەش بكات.

ڕاشیگەیاند، هەر لە هەفتەی داهاتوودا دوای وەزارەتەكان، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ چەند شەقام و گەڕەكێكی سلێمانی قیر دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش شەقامی نێوان گەڕەکی فەرمانبەران و گەڕەکی زەرگەتەی کۆن قیر كرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشی ئامێرەكان كاری چاككردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی (كارێزەوشك)ی ئەنجامدا.

پێشتر زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە لە مانگی نیسانەوە و دوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارین هەڵمەتی قیكردنەوە دەستی پێ‌ كردووە و تا مانگی كانوونی یەكەم و دەستپێكردنی باران بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) شارەوانی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكە بۆ هێنانی جۆرێكی قیر، كە لە وەرزی باران و سەرماشدا پڕۆسەكە ڕانەگیرێت و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەیش هەواڵ
حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك سەبارەت بە دامەزراندن و گواستنەوە و تەنسیب-ی فەرمانبەران و پلەبەرزكردنەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و كڕینی ئۆتۆمبێل دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەو نووسراوانەی تایبەتن بەو بابەتانە ئارٍاستەی سەرۆكایەتی حكومەت نەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە واژۆی ئومێد سەباح-ی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و ڕێكخستنەوەی میلاكات و خەرجیەكان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان پابەندی ئەوەبن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆكەكەیان ئەو بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت ئارٍاستەی ئەم سەرۆكایەتییە نەكرێت، بەپێچەوانەوە نووسراوەكان وەرناگیرێن و دەنێردرێنەوە بۆتان.

بەپێی نووسراوەكە، نابێت داواكاری دامەزراندن بنێردرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێكدەخرێت، هەروەها نابێت داواكاری گەڕانەوە بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی بكرێت، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون.

هەر بەپێی ئەو نووسراوە، نابێت داواكاری بەرزبكرێتەوە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە.

جەختیشكراوەتەوە، كە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكان پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكرێت و نابێت گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران لە دەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێم بكرێت و ناشبێت گواستنەوەی ڕاژە لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ یاسای خزمەتی شارستانی و بە پێچەوانەشەوە بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان