نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

  • 528 بینین


نرخی نەوت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ لە ئاسیا، بەڕێژەی لەسەدا دوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هۆكاری ئەمەش بۆ پێشبینییە ئەرێنییەكانی پەیوەست بە داواكاریی لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 36 سەنت و بەڕێژەی 0.4%ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 81.57 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە بڕی 25 سەنت و بەڕێژەی 0.3% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی نەوتەكە بە 76.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، لە ساڵی داهاتوودا داواكاریی لەسەر نەوت لە چین بوژانەوە بەخۆوەببینێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بە بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمبوونەوەی بەخۆوەبینی، ئاژانسەكە پێشبینيش دەكات لە ساڵی 2023 داواكاریی لەسەر نەوت بە بڕی 1.7 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا بوژانەوە بەخۆوەببینێت.

 

مێسی بەهۆی پێكانەوە ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكان نەبوو
پێشت مێسی بەهۆی پێكانەوە ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكان نەبوو
لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد 8 ئەفسەری تورك برینداربوون
دواتر لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد 8 ئەفسەری تورك برینداربوون
پەیوەندیدار