ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زانست وا ناڵێت
ھەندێک بیروبڕوای ھەڵەی زانسیتی

خەڵك-

زۆركات باوەڕێكی نادروستی زانستی بڵاودەبێتەوە و بۆ ماوەی زۆر خەڵكی بە هەڵە لێكدانەوەی بۆ دەكەن، لێرەدا چەند نمونەیەك لەو شتانە باس دەكەین كە زۆربەمان بە جۆرێكی دیكە بیستوومانە.

1. مانگ تەنها بەرپرسی هەڵكشان داكشانی ئاوی دەیاكان نییە بە تەنها، بەڵكو خۆریش لەو كردارەدا هاوبەشە، هەركات خۆر و مانگ كەوتنە یەك روو، ئەوا بەهۆی هێزی كێشكردنی هەردووكیانەوە ئاوی دەریاكان تا زۆرترین ئاست بەرز دەبنەوە.

2. خۆر تۆپێكی گڕگرتوو نییە وەك ئەوەی ئەبینرێت، بەڵكو كورەیەكی ئەتۆمیی زەبەلاحە كە بەردەوام تەقینەوە ئەتۆمییەكان (ناوكە یەكبوونی هایدرۆجین)ی تیا روو دەدەن و ئەو ئاگرەش ئەنجامی ئەو تەقینەوانەیە نەك سووتانی مادە.

3. هیچ ئەستێرەیەك لەو شوێنەدا نییە كە تیایدا دەبینرێت، یەكەم لە بەرئەوەی كاتێك تیشكی ئەو ئەستێرەیە دێتە بەرگە هەوای زەوییەوە دەشكێتەوە و لە شوێنی خۆی نابینرێت، دووەمیش ئەگەر ئەو تیشكە شكاوانە راست بكەینەوە هەر ناگەین بەو ئەنجامە، چونكە ئەو تیشكانە بە ملیۆنەها ساڵ دەگاتە سەر زەوی و كاتێك دەگەن بە ئێمە ئەو ئەستێرانە ملیۆنەها ساڵە لەو شوێنەدا نەماون كە ئێمە تیایدا دەیانبینین.

4. فەزا خاڵی نییە، بەڵكو هەموو توێژینەوە نوێیەكان ئاماژە دەكەن بۆ ئەوەی فەزا پڕە لە مادەی رەش، بۆیە وای پێدەڵێن تەنها بە حساباتە ماتماتیكییەكان هەستی پیًدەكرێت، ئەگینا تا ئێستا هیچ شتێك لە بارەیەوە نازانین، ئەوە نەبێت كە بوونی هەیە.

5. بیرەوەری ماسیی ئاڵتوونی ناو حەوزی جوانیی ماڵان وەك پێشتر دەزانرا تەنها (5) چركە نییە، بەڵكو ئەو جۆرە ماسییە پێنج مانگ زیاتر شتی بیر دەمێنێت.

6. شەمشەمە كویًرە كوێر نییە، بوونی ئەندامێكی ناردنی تیشكی سۆناریش تیایدا مانای كوێریی ناگەیەنێت، هەیانە چاویان كزە و هەیانە چاوێكی پێشكەوتووی ئاسایی هەیە.

7. مێشی ناوماڵ زیاتر لە (24) سەعات دەژی وەك پێشتر دەزانرا، بەڵكو تەمەنی مێش دەگاتە مانگێك و زیاتریش.

8. هەستەكانی مرۆڤ تەنها (5) هەست نین، بەڵكو مرۆڤ زیاد لە (20) هەستی هەیە، وەك هەستی هاوسەنگی و ئازار و پێوانی كات و زانینی شوێن و هی تریش.

9. زمان دابەش نەكراوە بە ناوچەكانی تامكردن وەك پێشتر دەمانخوێند، بەڵكو هەموو شوێنێكی زمان هەستەوەری بە شێوەی یەكسان بۆ هەموو تامەكان تیا هەیە.

10. دروستبوونی وەرزەكان لەسەر زەوی، بەهۆی لاربوونەوەی زەوییە بە پلەی (23) لە كاتی خولانەوەی بە دەوری خۆردا، نەك بە هۆی دوور و نزیكی (لە خولگەكەی خۆیدا) لە خۆرەوە.

11. هەورە بروسكە دووجار و زیاتریش ئەدات لە هەمان شوێن، بە نمونە، بینای ئیمپایەر ستەیت لە شاری نیۆیۆرك ساڵی پار زیاد لە (100) جار هەورە بروسكە لێی داوە.

12. نەیزەكەكان گڕگرتوو نین وەك ئەوەی كە لە فیلمەكاندا دەیبینین، بەڵكو هەندێكیشیان لە سەهۆڵ پێكهاتوون، كاتێك دێنە ناو بەرگە هەوای زەوی بە هۆی خێرایی و لێخشانەوە لەگەڵ هەوا گڕ دەگرن.

13. چەقی زەوی سەرەڕای پلەی گەرمی بەرز تواوە نییە، بەڵكو پارچەیەكی توند و رەقە، ئەویش بەهۆی گەورەیی پەستان لەسەری گەردەكانی هەردوو مادەی ئاسن و نیكڵ ئەوەندە پەستێنراون تا وەك بەردیان لێهاتووە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینسته‌گرام تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد

خەڵک-

تۆڕی ئینسته‌گرام له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا گرنگییه‌كی زیاتر به‌ به‌شی نامەکانی تۆڕه‌كه‌ی داوە، هه‌روه‌كو له‌ماوه‌ی پێشوودا په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و ناردنی وێنه‌ جوڵاوه‌كان (GIF) و چه‌ند تایبه‌ندمه‌ندییه‌كی تری بۆ ئەم به‌شە زیادكرد.

هاوشێوه‌ی ڤایبه‌ر و مێسنجه‌ر و تۆڕه‌كانی دیکە، ئه‌مڕۆ ئینسته‌گرام تایبه‌تمه‌ندی كورته‌ په‌یامی ده‌نگی بۆ به‌شی دایرێكتی تۆڕه‌كه‌ی زیادكرد كه‌ ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كانیان له‌ چاته‌كانیاندا به‌كاربهێنن.

ناردنی كورته‌ په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كان له‌ڕێگای كرته‌ كردنی دوگمه‌ی وێنۆچكه‌ی مایكرۆفۆن له‌سه‌ر شریتی نووسین ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌توانرێت له‌دوای كرته‌ كردن له‌ دوگمه‌كه‌ ده‌ست بۆ سه‌ره‌وه‌ ببه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هێشتنه‌وه‌ی په‌نجه‌ت له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌ ده‌نگ تۆمار بكات (قفڵی بكات).

هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ تۆماركراوه‌ له‌ڕێگای په‌نجه‌بردن بۆ ده‌سته‌ چه‌پ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ بسڕیته‌وه‌ و ڕێگری بكه‌یت له‌ ناردنی، ماوه‌ی سنوورداری تۆماركردنی ده‌نگ ١ خوله‌كه‌. تایبه‌ندمه‌نییه‌كه‌ بۆ به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینسته‌گرام له‌ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android به‌رده‌ستكراوه‌.

ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌وانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا تایبه‌ندمه‌ندییه‌كه‌ت بۆ زیاد نه‌كراوه‌، ئه‌وا چاوه‌ڕێ بكه‌ تاوه‌كو خودكارانه‌ دوگمه‌ی مایكرۆفۆنه‌كه‌ت بۆ زیاد ده‌كرێت له‌سه‌ر شریتی نووسین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکەم وڵات لە جیھاندا ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی کرد بە خۆڕایی

خەڵک-

لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە حکومەتی لۆکسەمبۆرگ لە ژێر ناوی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگاکان و پیسبوونی ژینگە، تەواوی ھۆکارەکانی ھاتووچۆی گشتیی دەکات بە خۆڕایی.

بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بەرەبەیانی رۆژی ١/١/٢٠١٩ جێبەجێ دەکرێت و لەو کاتە بەدوا، تکتی شەمەندەفەر و ترام و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە لادەبرێت و ھاتووچۆ تیایاندا دەبێت بە خۆڕایی.

لۆکسەمبۆرگ وڵاتێکی بچوکە و کەوتۆتە نێوان وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و فەرەنساوە، دانیشتووانەکەی نزیک بە ٦٠٠ ھەزار کەس دەبن، بەڵام بۆ کارکردن لەو سێ وڵاتەکەی دیکەوە رۆژانە نزیک بە ٤٠٠ ھەزار کەس ڕووی تێدەکەن. ئەوەش وایکردووە شاری لۆکسەمبۆرگی پایتەخت (١٠٠ کەس دانیشتووانەکەیەتی)، بە قەرەباڵغترین شاری جیھان لە ڕووی ھاتووچۆوە ھەژمار بکرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەو ولاتە لە پێناو ڕووکردنە ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی و دەستبەرداربوونی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەرکراوە، ئەویش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوونی ژینگەی ئەو وڵاتە.

تا ئێستاش لە تەواوی ئەوروپا لۆکسەمبۆرگ ھەرزانترین نرخی ھەبووە بۆ ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی، بە شێوەیەک بلیتی شەمەندەفەر لە سنوری باکور بۆ سنوری باشوری وڵاتەکە (دوورترین خاڵ) بە ٣ یۆرۆ بووە، بۆ پلەی تایبەتیش ٤ یۆرۆ، ھۆکارەکانی دیکە تەنھا ٢ یۆرۆیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەی خەنەنشینان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژنانی دووگیان لەو نرخە بەخشراون.

سەرەڕای بڕیارەکە، بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیارەکە بە کارێکی باش نابینن، ئەوان دەڵێن: بەخۆڕایی کردنی ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی وادەکات کوالێتیی گەشتیاریی ھۆکارە گشتییەکان بێنە خوار و وێستگەکانی شەمەندەفەر و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە ببن بە شوێنی کۆبوونەوەی کەسانی بێ ماڵ لە تەواوی ئەوروپادا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین