كاتی هاتنەوەی تەرمی ئاكام عومەر ئاشكراكرا


نووسینگەی رۆژنامەوانیی ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژی شەممە تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2022 كاتژمێر 9:30ی بەیانی، تەرمی شەهیدی تێكۆشەر ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان و لە رێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا پێشوازی لێدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كه دواتر بە شكۆوە بەرە و بارەگای هێزەكانی كۆماندۆ بەڕێ دەكرێت و دوای دواماڵئاوایی هاوسەنگەرانی، تەرمەكەی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەكرێت، پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لەگۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دەسپێردرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا تاوتوێ دەکات
پێشت وەزارەتى خوێندنى باڵا پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا تاوتوێ دەکات
تەقینەوەكەی لۆكاربی.. ئەڵمانیا تێوەگلا و لیبیا بێتاوان دەرچوو
دواتر تەقینەوەكەی لۆكاربی.. ئەڵمانیا تێوەگلا و لیبیا بێتاوان دەرچوو
پەیوەندیدار