ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی هەڵكەوتووی بەرازیلی دەكڕێت



ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەستنی بۆند لەگەڵ ئیندریك فیلیپی یاریزانی تازەهەڵكەوتووی یانەی بالمیراسی بەڕازیلی لەماوەی میركاتۆی هاوینەی داهاتوو ڕادەگەیەنێت، تا زیاتر ڕیزی یانەكەی پێ‌ پتەو بكات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوسی پسپۆڕ لە گواستنەوەكانی تۆپی پێ‌ ڕایگەیاندووە:”بۆندی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئیندریك فیلیپی ئەستێترەی بالمیراس لە ماوەی 24ی كاتژمێری ڕابردوودا واژۆكرا، لەئێستاشدا دەكرێت بۆندەكە بە یەكلاكراو دابنرێت”.

بە وتەی ڕۆمانۆ:”ئیندریك لە حوزەیرانی 2024 دەچێتە ڕیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید و بۆندەكەش تا 2027 دەخایەنێت، وێڕای كردنەوەی بواری سێ‌ ساڵی تر بۆ مانەوەی لە یانەكە، بەمشێوەیە تا ساڵی 2030 ئیندریك دەبێتە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید”.

 

 

 

سوپای ئۆكراینا ئاگربەست لە سەری ساڵدا ڕەتدەكاتەوە
پێت سوپای ئۆكراینا ئاگربەست لە سەری ساڵدا ڕەتدەكاتەوە
هەپەگە؛ ئاماری هەشت مانگی شەڕی بڵاوكردەوە
دوات هەپەگە؛ ئاماری هەشت مانگی شەڕی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار