ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی رافیدەین رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم”مانگی 10″ی ئەمساڵ و رۆژانی داهاتووش بەپێی خشتەی مانگانە موچە دابەش دەكرێت.

بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوەكردووە ئەمڕۆ بەشێوەی ئەلكترۆنی موچەی مانگی 10ی خانەنشین كراوەكان دابەش دەكرێت.

مانگانە حكومەتی عێراق هەموو 5ی مانگێك موچەی خانەنشین كراوەكان دابەش دەكات و پاشان تا كۆتایی مانگ هەموو وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی موچەی مانگانە لە عێراق لەكاتێكدا، تائێستا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 7ی دابەشنەكردووە، سەرباری ئەوەی نزیكەی نیوەی كەمكردۆتەوە.

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم دەرماڵەیەكی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە دەرماڵەی هاتووچۆی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند فەرمانبەرێكەوە بە (خەڵك) دراوە، “بەهۆی ڕێنماییەكی داراییەوە دەرماڵەی هاتووچۆ، كە لە ناوشار 20 هەزار دینارە بڕاوە و ئەوەش زیان بە زۆربەی فەرمانبەران دەگەیەنێت، چونكە زۆربەی فەرمانبەران خۆیان بە پاس و تەكسی هاتووچۆ دەكەن”.

چەند فەرمانبەرێكی تەندروستی و شارەوانی دەڵێن: “ئێمە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و شوێنەكانی دیكە خۆمان هاتووچۆ دەكەین بە پاس و تەكسی، بەڵام دەرماڵەی هاتووچۆكەمان بڕاوە و ئەوەش ناحەقییە، چونكە پێمان وتراوە بەپێی ڕێنمایی دارایی هەر فەرمانگەیەك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ بگیرێت بۆ هاتووچۆ ئیتر سەرجەم فەرمانبەران ئەو دەرماڵەیە نایانگرێتەوە”.

دەشڵێن: “تەنها ئۆتۆمبێل بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەكان گیراوە و ڕێژەیەكی كەمە و بەشی هەموو فەرمانبەران ناكات و بنكە و شوێنەكانی دیكە ئۆتۆمبێلیان بۆ بەكرێ‌ نەگیراوە ئیتر بۆچی دەرماڵەكەمان ببڕێت، لەكاتێكدا 20 هەزار و هێندە زۆر نییە تا بیبڕن”.

لای خۆشیەوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بابەتە گشتگیرە و تەنها سلێمانی نەگرتۆتەوە و بڕیارەكە لەلایەن داراییەوە دەرچووە و زۆر كارمان لەسەر كردووە.

ڕاشیگەیاند، كارمان لەسەر كردووە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی سەروو خۆمانین.

جەختیشی كردەوە، كێشەكە لەوەدایە، كە هەموو شوێنێك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ ناگیرێت تا دەرماڵەكەی ببڕدرێت، بەڵام دارایی بە گشتگیری جێبەجێی كردووە و كێشەكەش لەوەدایە، بۆیە وتی، “لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بابەتەداین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خوێندنی باڵا هەلی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ زانكۆیەك ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هەلی گواستنەوەی ڕاژەی 92 فەرمانبەر بۆ زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی داواكاری 6ی مانگی داهاتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران هەیە، جا هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لە كاتی دیاریكراودا سەردانی كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجه بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته داواكار پێشتر لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەی ڕاژەیە نەك دامەزراندن و ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەمای شارەزایی و لێهاتویی و كێبركێ كردن دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (cv) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێت.

پسپۆڕییەكان و ژمارەی فەرمانبەری پێویست:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان