لە بارەی تونێلی دەربەندیخان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە و دوای تەوابوونی كارەكان، تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆ لە سنورەكە دەكرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە هەندێك كەس و لایەن بۆ موزایەدەكردن و خۆدەرخستن، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا زانیاری ناڕاستیان لەبارەی تونێلی دەربەندیخانەوە بڵاوكردوەتەوە،بۆیە لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنن كاركردن لەناو تونێلەكە بەردەوامە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە، بەڵام هێشتا كاركردن لەناو تونێلەكە بەردەوامە و دوای تەواوبونی كارەكان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنەوە
كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە
دوای تەوابونی كارەكان، تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆ لە سنورەكە دەكرێتەوە
هەندێك كەس و لایەن بۆ موزایەدە و خۆدەرخستن زانیاری ناڕاستیان بڵاوكردوەتەوە
هەندێك كەس و لایەن بۆ موزایەدەكردن و خۆدەرخستن، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا زانیاری ناڕاستیان لەبارەی تونێلی دەربەندیخانەوە بڵاوكردوەتەوە، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین؛ سەرەڕای ئەوەی زۆربەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە، بەڵام هێشتا كاركردن لەناو تونێلەكە بەردەوامەو دوای تەواوبونی كارەكان لە یەك دو رۆژی داهاتودا بەڕوی شۆفێران و هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا، بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن قائیمقامی دەربەندیخانی راسپاردوە، بە بەخشینی رێورەسمی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە كەسوكاری قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆ لە سنورەكە، ئەمەش وەك رێز و وەفایەك بۆ گیانی قوربانیانی روداوەكانی هاتوچۆ و كەسوكاری قوربانییەكان، هاوكات وەك ئەو بەڵێنەی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی سنورەكەی داوە، كە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتكردنی سنورەكە درێغی ناكەن و خزمەتكردنی سەرجەم هاونیشتیمانیان بەئەرك و واجب دەزانن.
فۆتۆ/ كاركردنی ئەمڕۆی تیمەكان لە تونێلی دەربەندیخان

 

زاخۆ؛ تەرمی ژنێكی تەمەن 45 ساڵ دۆزرایەوە
پێشت زاخۆ؛ تەرمی ژنێكی تەمەن 45 ساڵ دۆزرایەوە
ڕووسیا شارێكی ئۆكراینا نوقمی تاریكی دەكات
دواتر ڕووسیا شارێكی ئۆكراینا نوقمی تاریكی دەكات
ەیوەندیدار