هەولێر؛ سبەینێ بۆ ماوەیەك بەشێكی شەقامی 120 مەتری دادەخرێت


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پەڕاندنەوەی هێڵی كارەبا بەسەر شەقامەكەدا بۆ ماوەیەك بەشێكی شەقامی 120مەتری كەدەكەوێتە نێوان(عینكاوە وگەزنە) دادەخرێت.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی ئاگاداردەكەنەوە، كەوا سبەی هەینی 2022/12/16، لەكاتژمێر (12تا1)ی پاش نیوەڕۆ واتا بۆماوەی یەك كاتژمێر، بەشێكی شەقامی 120مەتری كەدەكەوێتە نێوان (عینكاوە وگەزنە) دادەخرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكراشیكردووە، كە هۆكاری داخستنی ڕێگاكە بەمەبەستی پەڕاندنەوەی هێڵی كارەبا بەسەر شەقامەكەدا و شۆفێران لەو ماوەیەكدا دەتوانن ڕێگای بەدیل بەكار بهێنن .

سلێمانی؛ لە بەرنەبوونی مەرجی تەندروستی ژمارەیەك شوێن غرامەكرا
پێشت سلێمانی؛ لە بەرنەبوونی مەرجی تەندروستی ژمارەیەك شوێن غرامەكرا
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆى سلێمانی بڵاوكردەوە
دواتر ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆى سلێمانی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار