ڕووسیا شارێكی ئۆكراینا نوقمی تاریكی دەكات



بەهۆی بۆردومانەكانی ڕووسیا بۆسەر ژێرخانی بنەڕەتی شارەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە شاری خێرسۆنی ئۆكراینا كە لەم ماوەیەی دواییدا لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە ڕزگاركرا، بە شێوەیەكی تەواوەتی نوقمی تاریكی بوو.

یارۆسلاڤ یانۆشیڤیچ حاكمی ناوچەكە لەڕێی تێلیگرامەوە بڵاویكردەوە:”خێرسۆن بەشێوەیەكی تەواوەتی بێ‌ كارەبا بوو”.

بە وتەی یانۆشیڤیچ:”ڕووسیا بەچڕی ژێرخانی شارەكە بۆردومان دەكات، بە تایبەتیش گەڕەكە گەورەكانی شارەكە كە دەكەوێتە باشووری وڵاتەوە”.

لەدوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی ڕووسیا، لە مانگی ڕابردوودا هێزەكانی ئۆكراینا شاری خێرسۆنی وڵاتەكەیان ڕزگاركرد.

 

 

لە بارەی تونێلی دەربەندیخان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت لە بارەی تونێلی دەربەندیخان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
سلێمانی؛ لە بەرنەبوونی مەرجی تەندروستی ژمارەیەك شوێن غرامەكرا
دواتر سلێمانی؛ لە بەرنەبوونی مەرجی تەندروستی ژمارەیەك شوێن غرامەكرا
ەیوەندیدار