مێشوولە و زیندەوەر كەم دەبنەوە


 

لەبەریتانیا هۆشداری دەدرێ لە كەمبوونەوەی مێش و مێشوولە و زیندەوەری فڕیو.

زانایان لە بەریتانیا هۆشداریانداوە كە مێش و مێشوولە و زیندەوەرە فڕیوەكان بە گشتی لە وڵاتەكەیان كەمبوونەتەوە بەشێویەكی زۆر خێرا لە ماوەیەكی كەمدا.

بەپێی ڕووماڵێك كە زاناكان كردوویانە، بە ڕێژەی 64% ئەو زیندەوارانە كەمیانكردووە لە ساڵی 2004 بە دواوە.

ئەم ڕێژەیە پشتی بە رووماڵێكی ساڵانە بەستووە لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێل، چونكە ئەو زیندەوەرانە لە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل دەنیشنەوە كاتی ڕێڕۆشتن.

لە ساڵی 2022 بەراورد بە 2021 ڕێژەی 5% بە تەنها لە یەك ساڵدا كەمیكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئێندیپێندنت، ڕێكخراوەكانی بواری ژینگە داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرایان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو ڕەشەی هاتووەتەئاراوە، دەڵێن كاریگەری گەورەی لەسەر سیستمی ژینگە دەبێت، هەڕەشە لەسەر خۆراك بۆ ئاژەڵانیش دەكات.

 

بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
پێشت بانكی ناوەندی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
ئێران هەڕەشەی دەستبەسەردا گرتنی كەشتییەكانی نۆكەندی هورمز دەكات
دواتر ئێران هەڕەشەی دەستبەسەردا گرتنی كەشتییەكانی نۆكەندی هورمز دەكات
پەیوەندیدار