بەهۆی خراپبوونی کارەبا خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە


بە هۆی کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی، خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە و داواش دەکەن کارەباکەیان بخرێتە سەر ئێران.

ئەمڕۆ هەینی دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە حکومەت کرد تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کارەبای قەزاکەیان بکاتەوە بە 24 کاتژمێری و بە پێچەوانەشەوە خۆپیشاندان دەکەن.

دەستەکە ڕێگای ملەکەوەی وەك شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە دەستنیشیان کردووە، کە شادەماری هاتووچۆی بازرگانی نێوان سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

جگە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای تەرخانکردنی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی کارەبا و چالاککردنی لیژنەی بەدواداچوونی زێدەڕۆیی کراوە.

دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانی پێنجوێن داواشی کرد جۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی قەزاکە، کارەبای پێنجوێن بخرێتەوە سەر ئێران.

 

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد
پێشت ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد
“فەوتاندنی خوێندنی 700 هەزار خوێندکار زیانێکی گەورە”
دواتر “فەوتاندنی خوێندنی 700 هەزار خوێندکار زیانێکی گەورە”
پەیوەندیدار