ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(نوێترین ڕیزبه‌ندی) نادال و هالیپ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی ڕاده‌ستی ئه‌ستێره‌کانی تر ناکه‌ن

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کان بۆ هه‌ردوو ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکرده‌وه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌کانی پێشو، ڕافائێل نادالی ئیسپانی و سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی له‌لوتکه‌دا به‌رده‌وامن.

له‌سه‌ر ئاستی کوڕان نۆڤاک جیۆکۆڤیچ به‌ره‌وپێشچونێکی که‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و زیاتر به‌ پله‌ی دووه‌م نزیکبۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ڕیزبه‌ندی کچان هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ڕیزبه‌ندی کوڕان:

  • ڕافائێل نادال ٨٧٦٠ خاڵ
  • ڕۆجێ فێدره‌ر ٦٩٠٠
  • نۆڤاک جیۆکۆڤیچ ٦٤٤٥
  • خوان مارتن دیل پۆترۆ ٥٩٨٠
  • ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ ٤٨٩٠
  • مارین سیلیچ ٥٧١٥
  • دۆمینیک تیم ٣٨٢٥
  • گریگۆر دیمیترۆڤ ٣٧٥٥
  • کیڤن ئاندێرسۆن ٣٥٩٥
  • جۆن ئیسنه‌ر ٣٤٧٠

ڕیزبه‌ندی کچان:

  • سیمۆنا هالیپ ٨٠٦١
  • کارلۆین ڤۆزنیاکی ٥٦١٠
  • ئه‌نجلیک کێربه‌ر ٥٣٤٥
  • پیترا کیڤیتۆڤا ٤٦٣٥
  • ئیلینا سڤیتۆلینا ٤٥٥٥
  • ناومی ئۆساکا ٤٣٩٠
  • کارۆلینا پلیسکۆڤا ٤٣٤٥
  • کارۆلین گارسیا ٣٩٢٥
  • سلوانی ستیفنز ٣٩١٢
  • جۆلیا جۆرجیس ٣٧٣٠

ڕاپۆرت و شیکاری

(پێنج ساڵ و ٥٠ ساڵ) مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ژی و پێویستی به‌ ئامێر نه‌ماوه‌، به‌ڵام…

خه‌ڵک سپۆرت

مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی ئوتۆمبێله‌ خێراکان (فۆرمولا ١) بارودۆخی ته‌ندروستی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی چه‌ند زانیارییه‌کی نوێ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردودا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ گوایه‌ له‌نێو ڤێلاکه‌ی شوماخه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کی بچوک دروستکراوه‌ و ئه‌فسانه‌که‌ له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزانه‌که‌ی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، به‌ڵام ئه‌م زانیاریانه‌ دروست نه‌بوون، به‌ڵکو شۆفێره‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ سه‌ره‌تا له‌نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ بچوکه‌ تایبه‌تیه‌دا چاره‌سه‌رکراوه‌ و بیناکردنی نه‌خۆشخانه‌که‌ش پێش ڕووداوه‌که‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ و بڕیار نه‌بووه‌ بکرێته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵکو بڕیاربووه‌ بکرێته‌ جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی خێزانی شۆفێره‌که‌.

به‌هه‌رحاڵ، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو و پاش ماوه‌یه‌ک خێزانه‌که‌ی “شومی” بڕیاریانداوه‌ بیگوێزنه‌وه‌ بۆ نێو ڤێلاکه‌ی خۆیان و حاڵی حازر له‌ناوخۆی ڤێلاکه‌یدا له‌گه‌ڵ کۆرینای هاوسه‌ری ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.

شوماخه‌ر که‌سێک بووه‌ هه‌رگیز ژیانی تایبه‌تی و وه‌رزشیی تێکه‌ڵ نه‌کردووه‌، کۆرینای هاوسه‌ری و منداڵه‌کانی ڕێز له‌و بۆچونه‌ی ده‌گرن و هه‌مان ڕێچکه‌یان گرتووه‌ و پاڵپشت به‌ کۆمپانیاکانی سیکیوریتی ڕێگه‌ ناده‌ن بچوکترین زانیاری و وێنه‌ له‌نێو ماڵه‌که‌یانه‌وه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ میدیاکان، ته‌نانه‌ت دووجار هه‌وڵی دزه‌پێکردنی وێنه‌ و ته‌به‌ڵه‌ی چاره‌سه‌ره‌کانی شوماخه‌ر دراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه‌ و ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی لێگیراوه‌.

کێ سه‌ردانی ده‌کات؟

به‌وپێیه‌ی کۆرینا له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت :” ئه‌وه‌ی هاوڕێمانه‌، هه‌رگیز زانیاری له‌ماڵه‌که‌مانه‌وه‌ ناباته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌ک ئه‌وکاره‌ بکات چیتر هاوڕێمان نییه‌”، هیچ که‌سایه‌تیه‌ک زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌فسانه‌ی “فۆرمولا ١” نادرکێنێت.

سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ دوو که‌س ده‌تواننن به‌رده‌وام سه‌ردانی “شومی” بکه‌ن، یه‌که‌میان باوکیه‌تی و دووه‌میشیان پزیشکی تایبه‌تی “پاپای پێشوی ڤاتیکان – پاپا بیندیکیته‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوڕێی خێزانه‌که‌یه‌.

ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ رایگه‌یاندووه‌ :” له‌سه‌ردانێکی شومیدا ده‌سته‌کانیم گرت و به‌هێواشی پێموت که‌ من هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی ئه‌وم، له‌ڕاستیدا گرتنی ده‌ست له‌ ئاینی کریستیان کلتورێکی پیرۆزه‌ و زیاتر له‌ وشه‌کان ڕاستی ده‌گه‌یه‌نێت”، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی درکاندووه‌ که‌ پێشبڕکێی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ شوماخه‌ری هاوڕێی ته‌ماشا کردووه‌.

جگه‌ له‌م دوو ناوه‌، سباستیان ڤیتێڵی شۆفێری ناوداری تیمی فێراری و به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی فێراری و چه‌ند پزیشکێکی ناودارو ماکس ڤێرستابنی شۆفێر و چه‌ند که‌سێکی تر له‌وه‌ ده‌چێت سه‌ردانیان کردبێت، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک وشه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ نادرکێنن و وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌.

له‌ئێستادا ته‌ندروستی چۆنه‌؟

به‌پێی زانیاریه‌کانی “ده‌یلی مه‌یڵ”، ڤێلاکه‌ی شوماخه‌ر و کۆرینا له‌پێگه‌یه‌کی ستراتیجیدایه‌ له‌نێوان شاری لۆزان و جینێڤ، که‌س نازانێت له‌نێو ماڵه‌که‌یدا چی ده‌گوزه‌رێت و جگه‌ له‌ سیکیوریتی، به‌ سه‌گ چاودێری باخه‌کانی چوارده‌وری ماڵه‌که‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ندێک زانیاری به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت دزه‌یان پێکراوه‌ و ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ که‌ له‌ئێستادا ئه‌فسانه‌که‌ پێویستی به‌ ئامێری لێدانی دڵ و هیچ ئامێرێکی تر نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژی، به‌ڵکو هیچ ئامێرێک به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ناتوانێت به‌پێیه‌کانی بڕوات و له‌سه‌ر کورسی کاره‌بایی به‌رده‌وام دانیشتووه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی داهاتودا هیچ گۆڕانکاریه‌کی تر به‌سه‌ر ته‌ندروستیدا ڕوونه‌دات، ئه‌وا خێزانه‌که‌ی ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ ته‌کساس ئه‌مریکا که‌ تایبه‌ته‌ به نه‌خۆشیه‌کانی مێشک و ده‌مار و به‌هێزترینه‌ له‌جیهاندا، ئه‌م جوڵه‌یه‌ش که‌س نازانێت که‌ی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر ڕووشبدات بێگومان ڕێگه‌ به‌ هیچ میدیایه‌ک نادرێت کاری له‌سه‌ر بکات.

پێنج ساڵه‌ توشی ڕووداوه‌که‌ بووه‌

نزیکه‌ی (١٥) ڕۆژی تر شوماخه‌ر ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ ٥٠ ساڵ، ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ توشی ڕووداوی که‌وتن بووه‌ له‌سه‌ر به‌فری چیاکانی ئه‌لب و له‌وکاته‌وه‌ تائێستا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و که‌س نه‌یتوانیوه‌ بیبینێت.

به‌پێی زانیاریه‌کانی “ده‌یلی مه‌یڵ”، پزیشک و نۆرسه‌کانی شومی هیچ ئامێرێک بۆ مانه‌وه‌ی له‌ژیان به‌کار ناهێنن، به‌ڵام به‌ چاره‌سه‌ر و چاره‌سه‌ری سروشتیه‌وه‌ هه‌فتانه‌ بڕی (٥٠) هه‌زار یورۆی تێدا خه‌رج ده‌کرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

کلیچکۆ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و داوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی (ڕیماچ) له‌ پاڵه‌وانی جیهان ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

ڤلادیمێر کلیچکۆی ئۆکرانی پاڵه‌وانی پێشوی کێشی سه‌رو قورسی بواری بۆکسێن ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و داوای له‌ پاڵه‌وانی ئێستای جیهان کردووه‌ رووبه‌ڕوی ببێته‌وه‌.

ئیدی هارین، لێپرسراوی کاره‌کانی ئانتۆنی جۆشوای به‌ریتانی پاڵه‌وانی جیهان له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ ماڵپه‌ڕی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” بۆ به‌هاری داهاتو چه‌ند ناوێکمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ڕه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان بۆ پشتوێنی WBC قبوڵ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشاوین دۆناتی وایڵده‌ری ئه‌مریکیه‌، هه‌روه‌ها به‌دووری نازانین تایسۆن فیوری ئه‌و که‌سه‌ بێت که‌ رووبه‌ڕوی جۆشوا ده‌بێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” ڤلادیمێر کلیچکۆ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌یه‌که‌ له‌پاڵ ناوه‌کانی دیلاین وایت و دیریک چیسۆرا، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕکابه‌ری داهاتومان هه‌ر که‌سێک بێت بڕیاره‌ له‌ ١٣ی مانگی سێ ڕووبه‌روی ببینه‌وه‌”.

ڤلادیمێر کلیچکۆ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” به‌ڵێ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌، له‌ئێستادا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر ڕکابه‌رێک بێت له‌ بواره‌که‌دا ده‌توانم بیکوتم به‌زه‌ویدا و وێرانی بکه‌م”.

کلێجکۆی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی بۆکسێن له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئانتۆنی جۆشوای به‌ریتانی شکستی هێنا، له‌ئێستادا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ (ڕیماچ) له‌ ڕکابه‌ره‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

 (ستالۆنی ئێستا و ئه‌وسا) ڕامبۆ یان مشته‌کۆڵه‌ی ئه‌مریکا، (٧٢) ساڵه‌ و گاڵته‌ به‌ ئاسن ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

سلڤسته‌ر ستالۆن، ئه‌فسانه‌ی وه‌رزشیی بواری بۆکسێن و ئه‌کته‌ری ناوداری هۆلیود، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی له‌ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردو تائێستا به‌هۆی فیلمه‌ نایابه‌ وه‌رزشیه‌کانیه‌وه‌ سه‌رسامکه‌ری ملیۆنان که‌سه‌.

ناوی ده‌نێت چی ناوی بنێ، ڕامبۆ یان ڕۆکی، یاخود مشته‌کۆڵه‌ی ڕوخێنه‌ری زه‌به‌لاحی ڕوسی، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بزانیت که‌ ناوبراو له‌ئێستادا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ (٧٢ ساڵ)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌کی ڕێک و به‌هێزه‌و ته‌نها ساتێکیش له‌ وه‌رزشکردن نه‌وه‌ستاوه‌، بگره‌ به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه‌ چه‌ندین فیلمی نوێی ده‌رکردووه‌ له‌ نمونه‌ی کۆتا به‌شی ڕامبۆ و ئینکریده‌بڵس که‌ تیایدا ده‌رده‌که‌وێت هێشتا تواناکانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

ته‌مه‌ن ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت

شاره‌زایانی بواری وه‌رزش و هونه‌ر پێیان وایه‌ ستالۆن تاکه‌ وه‌رزشکار و هونه‌رمه‌نده‌ که‌ له‌بواره‌کانی خۆیدا به‌ دڵسۆزی و به‌بێ خه‌ڵه‌تاندن کاری کردووه‌، جه‌سته‌شی به‌ نمونه‌یه‌کی زیندو ده‌هێننه‌وه‌ که‌ تائێستا به‌و ڕێکو جوانیه‌ی سه‌رده‌می ڕابردو ماوه‌، به‌ڵکو چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوده‌بێته‌وه‌ تیایدا سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانی ئێسک شکێنه‌.

کاره‌کانی ستالۆن

له‌ساڵی ١٩٧٠وه‌ تا ٢٠١٨ ستالۆنی ناودار له‌ (٦٠) فیلمی به‌رهه‌مهێنراوی هۆلیود دا به‌شداری کردووه‌، ناودارترینیان ڕۆکی بالبوای بۆکسێنه‌ری ئیتاڵی که‌ له‌ چه‌ند به‌شێک پێکهاتووه‌، هه‌روه‌ها زنجیره‌کانی ڕامبۆ و کۆبرا و ئینکریده‌بڵس، هه‌روه‌ها ئیسکه‌یپ پلان و کرید و چه‌ندان فیلمی تر که‌ زۆرینه‌یان وه‌رزشیی بوون.

له‌ جیهانی وه‌رزشدا وه‌ک ئه‌ستێره‌ی هۆڵی ناودارانی هۆلیودو ئه‌ستێره‌ی ناودارانی هۆڵی بۆکسێنی ئینته‌رناشناڵ ده‌ستنیشان کراوه‌ و خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبی به‌ده‌ست هێناوه‌.

Getting ready for Rambo

Getting ready for RamboSylvester Stallone

Posted by Muscle Madness on Wednesday, December 5, 2018

پڕۆفایل

ناو: میکائیل سلڤسته‌ر گاردینزۆ ستالۆن

ته‌مه‌ن: له‌دایکبوی ٦/٧/١٩٤٦ واتا ته‌مه‌نی (٧٢ ساله‌)

پیشه‌: ئه‌کته‌ر، بۆکسێنه‌ری دێرین، ده‌رهێنه‌ر، وه‌به‌رهێنه‌ری فیلم

ڕه‌گه‌ز: ئیتاڵی – ئه‌مریکی

ساڵی ده‌رکه‌وتن: ١٩٦٩

بۆچونی سیاسی: کۆماری-یه‌

سه‌روه‌ت و سامان: ٤٠٠ ملیۆن دۆلار

خێزان: پێنج منداڵ

BRAY_20130903_EXP3_7700.dng

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین