سوپای ئیسرائیل: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێرشمان کردووەتە سەر ٣٠٠ ئامانج لە غەززە


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاژمێری ڕابردوودا، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ٣٠٠ ئامانج لە کەرتی غەززە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجەکان سەربە بزووتنەوەی حەماس بوون لەوانە، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، تونێل، گۆگای سەربازی، ھەروەھا شوێنەکانی بەرھەمھێنانی چەک و ئاراستەکردنی مووشەکی دژە تانک.

باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکان لەڕێگای ئاسمانییەوە بۆسەر ئامانجەکانی حەماس لە کەرتی غەززە ئەنجام دراون. تا ئێستا بزووتنەوەی حەماس ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ھێرزی ھالێڤی بە فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەناو کەرتی غەززەی وتووە: “ئێمە شەڕ ڕاناگرین، بەڵکو تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین”.

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، مونیر بەرش ڕایگەیاند، بەر لە ٢٤ کاتژمێر، سوپای ئیسرائیل داوای کردووە کە نەخۆشخانەی ئیندۆنێزی چۆڵ بکرێت.

مونیر بەرش  ئەوەشیخستەڕوو،  ٢٠٠ نەخۆش و ٦٥ تەرم لە نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی باکووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گەمارۆدراون، وتیشی [لەگەڵ ئەوەی گەمارۆدانی نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی بەردەوامە، ھەروەھا بۆردومانکردنی دەورووبەری نەخۆشخانەکە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەردەوامە.

بارەگای بارزانی لەبارەی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هاتە دەنگ
پێشت بارەگای بارزانی لەبارەی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هاتە دەنگ
دۆزینەوەی “بۆمبێکی کاتی” بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە
دواتر دۆزینەوەی “بۆمبێکی کاتی” بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە
پەیوەندیدار