ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

لە نێو فڕۆکە جەستەت توشی ئەم ٧ ڕوداوە سەیرە دەبێت، بۆیە ئاگادار بە

خێزان

هاوینان وەرزی سەفەر کردن و سەرکێشی نوێیە ، ئەوەندە دەزانیت خۆت لە فرۆکەدا دەبینیتەوە ، بەڵام چەند گۆڕانکاریەک لە بەرزاییە زۆرەکاندا بەسەر جەستەدا دێت کە پێویستە پێش سەفەرکردنت بیان زانیت .

 

– بەهۆی نەجوڵان و دانیشتنی زۆر و پەستانی هەوا قاچەکان توشی هەڵ ئاوسان دەبێت و ماوەیەکی پێدەچێت تا دەگەڕێتەوە باری ئاسای.

– هەستی تامکردن و حەزکردنت بە خواردن لە تەیارەدا دەگۆڕێت ، ئەگەر لەسەر زەوی حەز بە شیرینی بکەیت ، لەوانەیە لە تەیارەدا حەز بە تاڵی بکەیت.

– بەهۆی وشک بونەوەی جەستە لە شلەمەنیەکانی جەستە و کەمبونەوەی لیکی ناو دەم، بۆنێکی ناخۆش لە دەمدا دروست دەبێت کە لەسەر زەوی بەو جۆرە نیە.

– هەروەها بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوا لە تەیارەدا ، دوچاری کێشەکانی پێست دەبیت وەک زیبکە و ئارەق کردنی زۆر .

– بەهۆی گۆڕانی پەستانی هەوا یاخود سترێس و قەلەقی ،دوچاری سەر ئێشە و هێلنجدان و زۆرکات ڕشانەوە دەبیت .

– دوجاری ئازاری گوێ و کپی و کەمی لە بیستندا دەبیت بەهۆی پەستانی بەهێزی هەوا و کۆبونەوە و کەڵەکەبونی هەوا لە گوێدا .

– دوچاری دان ئێشەیەکی لە پڕ دەبیت بەهۆی پەستانی هەوا، کە پاڵ بە دانەکان دەنێت لە ناوەوە بۆ دەرەوە .

تەندروستی

پێستت چەورە؟ ئەم تێکەڵەیەی بۆ بەکار بهێنە!

خێزان

بەشێوەیەکی گشتی بەشێک لە پێکهاتەی پێست مولولەی چەوریە، بۆ شێدار کردنەوەی پێست و گونجاندنی لەگەڵ کەشوهەوا جیاوازەکاندا، بەڵام ڕێژەی دەردانی چەوری مولولەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕیت،  هەندێک جار بە ڕێژەیەک زۆر دەبێت کە دەبێتە هۆی بێزار کردن، لێرەدا تێکەڵەیەکی سرووشتی دەخەینە ڕوو بۆ ڕزگاربون لە چەوری بێزارکەری پێست.

 

کەرەستەکان :

– ٢ تەماتە
– ئاوی لیمۆ

 

ئامادەکردن:

تەماتەکان بپاڵێوە بەجۆرێک تەنها ئاوەکەی نەبێت بەڵکو خڵتەکەشی لەگەڵدابێت، چەند قەترەیەک ئاوی لیمۆزیاد بکە و بەباشی تێکەڵیان بکە تاوەکو ماسکێکی چڕ دروست دەبێت، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بەجێ بهێڵە تاکو وشک دەبێتەوە، بەهۆی زۆری ڕێژەی ترشی لە لیمۆ و تەماتەدا ڕاستەوخۆ ماسکەکە چەوری دەموچاوت هەڵدەمژێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چی وا دەکات خوێنی تۆ لای مێشولەکان لە هاوڕێکانت زیاتر شیرین بێت؟

خێزان

هیچ کاتێک هەستت بەوە کردووە کە لەناو گروپێک هاوڕێت دایت و مێشولە تەنها دەوری تۆ دەدات و نیشانەی لێگرتویتەتەوە؟ لەم بابەتەدا باس لەو هۆکارانە دەکەین کە وادەکات ببیتە ئامانجی مێشولە:

-گەرمی و جوڵە، ئەمە هۆکارێکی چاوەڕوان کراوە کە وادەکات منداڵ ئامانجی سەرەکی بێت.

-بەکتریا، بونی هەزارەها جۆر بەکتریا لەسەر پێستی مرۆڤ هۆکارێکی دیکەیە بۆ نزیکبوونەوەی مێشولە کە وادەکات دوو ئامانج بپێکێت.

– بونی ئاوێتە کیمیاییەکان لەسەر روکاری پێست، وەک دووانۆکسیدی کاربۆن هۆکاری راکێشانی مێشولەیە.

-جۆری خوێن، بێگومان گروپی خوێنەکەت هۆکارە بۆ پێوەدانی مێشولە، لە چەند توێژینەوەیەکی جیاوازدا گروپی خوێنی O زۆرترین کاریگەرە بۆ راکێشانی مێشولە، و کەمترین گروپی خوێنی A.

 

زانیاریەکی سەرنجراکێش

نێرینەی مێشولە ئامانجی سەرەکی ئاوێتە کیمیاییەکانی سەر روکاری پێستە وەک لە خوێن، بەڵام مێینە بە پێچەوانەوە ئامانجی سەرەکی خوێنە، بۆ دروستکردنی هێلکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر پێستی خۆتت خۆشدەوێت، ئەم هەڵانەی بەرامبەر مەکە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەیە کە نابێت بەرامبەر پێستی خۆت ئەنجامی بدەیت گەر پێستت خۆشدەوێت:

– نه‌خه‌وتنی پێویست: ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ پێست و جه‌سته‌ زۆر ماندوو ده‌كات.

– سترێسی زۆر: تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ گه‌ر له‌ ژێر سترێسی زۆردابیت، زووش پیرده‌بیت.

-به‌كار نه‌هێنانی دژه‌ خۆر: زۆرێك له‌ خانمان ته‌نها كاتێك ده‌چن بۆ مه‌له‌ دژه‌ خۆر به‌كار ده‌هێنن، له‌ كاتێكدا گره‌نگه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌م كرێمه‌ بده‌ن له‌ ڕوخساریان به‌تایبه‌ت له‌ هاویناندا.

– خه‌وتن به‌ ماكیاجه‌وه‌: كاتێك به‌ ماكیاجه‌كه‌ته‌وه‌ ده‌خه‌ویت پیستت وشك ده‌بێته‌وه‌و زیانی زۆری پێده‌گات.

– نه‌خواردنی خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست: گه‌ر ده‌ته‌وێت پێستت جوان بێت زۆر گرنگی به‌ جۆری خواردنه‌كه‌ت بده‌ و هه‌وڵبده‌ هه‌مه‌ چه‌شن و پڕ ڤیتامین بێت.

– جگه‌ره‌كێشان: هه‌موومان ده‌زانین جگه‌ره‌ كێشان بۆ ته‌ندروستیمان خراپه‌، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین