داودئۆغڵو: داوەشینە لە تورکیاوە سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل دابین دەکرێت



سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ڕایگەیاند، بەناوی گەل و وڵاتەکەمەوە هەست بە شەرمەزاری دەکەم کە لە تورکیاوە سووتەمەنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل و خۆراکی سەربازەکانیان دابین دەکرێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا توندی هێرشی کردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا ڕیگەیاندبوو تورکیا قەرزاری ئیسرائیل نییە.

داودئۆغڵو لە وەڵامی ئەردۆغاندا وتی: “ئەوەی کە دەڵێیت تورکیا قەرزاری ئیسرائیل نییە، ڕاستە و ستایشی دەکەم، بەڵام کاتێك سەیری هەڵوێستی کرداریی دەکەم، بە ناوی گەل و وڵاتەکەمەوە هەست بە شەرمەزاری دەکەم”.

وتیشی: “ئەگەر قەرزاری ئیسرائیل نین، بۆچی ناردنی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ ئیسرائیل بەردەوامە؟. بۆچی بەردەوامن لە ناردنی خۆراك و چیمەنتۆ و شیش و پۆڵا بۆ ئیسرائیل؟”.

داودئۆغڵو لە درێژەی هێرشەکەیدا بۆ سەر ئەردۆغان دەڵێت: “ئەگەر سووتەمەنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لای ئێمەوە دەڕوات و ئەگەر خۆراکی سەربازەکانی ئیسرائیل لای ئێمەوە دەچێت، ئەوە شەرمە، داوەشین بۆ ئێوە”.

ژیانى وەزیر و شکۆى ئیمپراتۆر…!
پێشت ژیانى وەزیر و شکۆى ئیمپراتۆر…!
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆمار كرد
دواتر نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆمار كرد
ەیوەندیدار