دوو كارگەی خوێ‌ داخران


دوای ھەبوونی زانیاری، لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە سەردانی كارگەكانی خوێی كرد بەمەبەستی پشكنینی خوێی یۆدكراو، لە ئەنجامدا ھەردوو كارگەی خوێی (ئەتڵەس و كۆك) داخران.

قائیمقامیەتی ڕانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كارگەی خوێی (ئەتڵەس) ھەستاوە بە خستنەبازاڕی خوێی (بێ یۆد)ی ئاژەڵی و فرۆشتنی بە خوێی (یۆد) كراوی خواردن، كە ئەمەش كاریگەری خراپی تەندروستی ھەیە لەسەر ھاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، كارگەی خوێی (كۆك) ھەستاوە بە زیادكردنی (یۆد) بۆ خوێی (بێ یۆد) بەبێ بوونی ھیچ ئامێرێك و زیادكردنی (یۆد) بە شێوەیەكی ھەڕەمەكی، كە ئەمەش پێچەوانەی مەرج و ڕێنمایەكانی كاركردنە.

ئاشكراشی كردووە، لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەت بڕیاریدا بە داخستنی ھەردوو كارگەی ناوبرا و ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و كۆكردنەوەی سەرجەم ئەو خوێ (بێ یۆد)ە ئاژەڵیانەی، كە لە شوێنە گشتیەكاندا دابەشكراون بە خوێی خۆراكی.

قائیمقامیەتی ڕانیە ڕوونیشی كردۆتەوە، لەكاتی بوونی سكالا یاخود گومان بە ژمارە مۆبایلی 07708593000 پەیوەندی بكە بە لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەت.

پەرلەمانی عیراق لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هاتەدەنگ
پێشت پەرلەمانی عیراق لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هاتەدەنگ
فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
دواتر فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
پەیوەندیدار