عیراق بووە خاوەنی گەورەترین یەدەگی داروی بیانی



بانكی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مێژووی دەوڵەتی عیراق و زیاتر لە 90 ملیار دۆلاری تۆماركردووە، جەخت لەسەر پلانەكانی حكومەتیش دەكاتەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی هەژاران و خانەنشینان و ئەوانەی مووچەیەكی كەمییان هەیە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی لە زاری ئیحسان یاسری ڕاوێژكاری بانكی ناوەندییەوە بڵاویكردەوە:”یەدەگی بانكی ناوەندی گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مێژووی دەوڵەتی عیراقی و 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەی لەئێستادا پشتی پێدەبەستن یەدەگی بانكی ناوەندی نییە، بەڵكو ئەدای دارایی گشتییە كە لە ئاستێكی باشدایە”.

بە وتەی یاسری:”كاری بانكی ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختینە و دەستوەردانە لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە نرخی خەرجی و ئەوانی ترەوە هەیە، یەدەگەكان فەراهەمكراون و ڕێكارەكانیش بە باشی دەگیرێنەبەر”، بەپێویستیشی زانی “دارایی گشتی بەشێوەیەكی دیسپلین كارەكانی بەڕێوەببات لەڕووی خەرجی گشتی و گرنگیدان بە كاریی لەپێشینە لەبری پەرتەوازەبوون”.

ڕاوێژكارەكەی بانكی ناوەندی عیراق دەڵێت:”دارایی گشتی هەلی باشی لەبەردەستە بۆ قەرەبووكردنەوەی نەداران و چینی فشەڵی كۆمەڵگە و خانەنشینان و ئەوانەی مووچەی كەمییان هەیە، چونكە ئەو چینە پێویستی بە پشتگیرییە”.

وێڕای گەشبینی حكومەت بەرامبەر بە گەشەكردنی یەدەگی دراوی بیانی، بەڵام چاودێران پێیانوایە، سیاسەتی بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، تائێستاش پەرەسەندوو نییە لەڕووی چۆنیەتی دەستگرۆیی و یارمەتیدانی ئەوانەی بەهۆی كێشە ئابورییەكانەوە زیانیان پێگەیشتووە، بە تایبەتیش بێكاران.

 

دوو بارهەڵگر  سزادران لە شەقامێكی خێرادا ئاڵوگۆڕی بارەكانیان دەكەن
پێشت دوو بارهەڵگر سزادران لە شەقامێكی خێرادا ئاڵوگۆڕی بارەكانیان دەكەن
بنزیما بۆ بەشداریی لە یاریی كۆتایی مۆندیال دەچێتە قەتەر
دواتر بنزیما بۆ بەشداریی لە یاریی كۆتایی مۆندیال دەچێتە قەتەر
ەیوەندیدار