شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەکانی لیوای ٢٠چارەسەر دەکرێت و مووچەی مانگی ١٢ وەردەگرن

  • 219 بینین


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سوپا سالاری عێراق کۆبووەتەوە و بەڵێنی پێداون کە کێشەکانی لیوای ٢٠ چارەسەر دەکرێت و مووچەی مانگی ١٢ وەردەگرن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپا سالاری عیراق لەبارەی لیوا ٢٠ کۆبوینەوەو بریاردرا تەواوی کێشەکان وەلابنرێت و فەرمانی دەستبەکاربونیان بۆ دەربچێت و تا ١٢/١ هەر هەموویان التحاق بکەن و مووچەی مانگی ١٢ش وەردەگرن.

دەشڵێت:” بڕیاردراوە هەرکەموکورییەک هەیە لەرووی کارگێڕییەوە بخرێتە دوای دەستبەکاربونیان و لەچەند کاتژمێری داهاتوش ناوەکانیان لەلایەن وەزارەتەوە رادەگەیەنرێت لەگەڵ ناوی فێرگەکانیان.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
پێشت کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
لەسەر ڕووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
دواتر لەسەر ڕووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
پەیوەندیدار