مۆدریچ: خراپترین ناوبژیوانم بینی


لۆكا مۆدریچ یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا، خەمباری خۆی دەردەبڕێت بە دۆڕاندنی تیپەكەی بەرامبەر بە ئەرجەنتین بە ئەنجامی 0/3 لە نیوەی كۆتایی جامی جیهانی قەتەر.


مۆدریچ لە دوای یارییەكە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە:”ئەوە خراپترین ناوبژیوان بوو بینیم (دانییلی ئۆرساتۆی ئیتاڵی)، لەبەر ئەوە نا كە یارییەكەمان دۆڕاند، بەڵام ئەمە ڕاستییە”.

بە وتەی مۆدریچ:”ئێمە باشتربووین لە یارییەكەدا، تا ئەو كاتەی ناوبژیوان پەناڵتییەكی ناڕاستی لەبەرژەوەندی ئەرجەنتین ئەژماركرد”.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە كرواتیای بردەوە و لیۆنێل مێسی گۆڵێكی بە پەناڵتی تۆماركرد و دوو گۆڵەكەی تر لەلایەن ئەلفارێزەوە تۆماركران.

مێسی بەو هۆیەی گۆڵێكی تۆماركرد و گۆڵێكی تری دروستكرد، ناسناوی پیاوی یارییەكەی دەستەبەركرد.

ئەرجەنتین بۆ یاریی كۆتایی مۆندیال چاوەڕوانی براوەی یارییەكەی ئەمشەوی نێوان فەرەنسا و مەغریبە كە لە یاریگای ستادی بیت بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی كرواتیا لە جامی جیهانی 2018 لە ڕووسیا، میدالی زیوینی دەستەبەركرد.

 

 

جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
سوپای عیراق: زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراون
دواتر سوپای عیراق: زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراون
پەیوەندیدار