وەزیری دارایی: پرسی میلاك و مووچە لەگەڵ عێراق چارەسەر كرا



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە گەشبینن بە سەردان و گفتوگۆكانیان لە بەغدا و دەشڵێت: “بە هەوڵی شاندی حكومەتی هەرێم بەغدا بڕیاری دا 200 ملیار دینار بۆ دوو مانگ بنێرێت”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، چوونیان بۆ بەغدا بۆ داكۆكی كردن بووە لە بودجە و پشكی هەرێم لەكاتێكدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ پەسەند كردنی بودجەی ساڵی داهاتووی فیدڕاڵی.

ئاشكراشی كرد، بەشێكی هۆكاری سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و ئەو ناكۆكیانەی پێشتر هەبوون لەسەر داهات و خەرجی بەتەواوی چارەسەرمان كردن و كێشەی میلاكمان چارەسەر كرد و میلاكات جێگیر كرا بەهۆی پەسەندكردنی لەلایەن چاودێری دارایی هەرێم و عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئەنجامی كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون و ئەمجارە بەراورد بە جارەكانی دیكە تاڕادەیەكی زۆر گەشبینترین و ئەنجامی گفتوگۆكان بەدڵی هاووڵاتیان دەبێت و وتیشی، “ڕێكەوتووین لە نووسینەوەی ماددەكانی بودجە ئێمەش ئامادەبین”.

وتیشی، “هەوڵی زۆرمان داوە بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر بكەین و بە هەوڵی شاندەكەی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارەی دوو مانگ بۆ هەرێم بنێرێت”.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پیلانی تیرۆركردنی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرادەكرێت
دوات پیلانی تیرۆركردنی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرادەكرێت
پەیوەندیدار