ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیاوازی نێوان ھەوای ئاسایی و گازی نیترۆجێن چییە بۆ تایەی ئۆتۆمبێل؟

خەڵک-

لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی تایە، رێنمایی ئەوە بە بەکارھێنەران دەدەن لە جیاتی ھەوای ئاسایی گازی نیترۆجێن بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربھێنن، بزانین نیترۆجێن سوودی چییە.

پێشەکی دەبێت ئەوە بزانین، گازی نیترۆجێن 78.1٪ی ئەو ھەوایە پێکدەھێنێت کە ھەڵیدەمژین و لە شتی تریشدا بەکاری دەھێنین، ئۆکسجین 20.9٪ و 1٪ ـەکەکەی دیکەش گازی جۆراوجۆرن.

گازی نیترۆجێنیش لە ھەوای ئاسایی دەردەھێنرێت، یان بڵێین ھەوای ئاساییە و ئۆکسجین و ھەڵمی ئاو و تەپوتۆزی ھەوای لێ جیاکراوەتەوە و پاڵفتە کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی کردەی جیاکردنەوەی ئۆکسجین لە ھەوای ئاسایی، ئەوا ھەوای ئاسایی تەنھا لە ھەڵمی ئاو و تەپوتۆز پاکدەکرێتەوە و وەک گازی نیترۆجێن دەناسێنرێت تا لە تایەی ئۆتۆمبێلدا بەکار بھێنرێت.

سوودەکانی ئەم ھەوا پاڵفتەیە چییە:

– لە کاتێکدا ھەوای ئاسایی بڕێکی دیاریکراو ھەڵمی ئاوی تێدایە، ئەم ھەڵمە لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا دەگۆڕێت بۆ ئاو و بەوەش قەبارەی ھەوای ناو تایەکە کەدەبێتەوە و وا دەزانین ھەواکەی دابەزیوە. لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا ھەڵمەکە ھاوکاری کشانی زیاتری ھەوای ناو تایەکە دەکات و مەترسی تەقینی لێدەکرێت. بەڵام ئەگەر ئەو ھەوا پاڵفتەیە بێت ئەو کێشانە دروستناکات.

– ھەروەھا ھەڵمی ئاو ھاوکاری ژەنگ گرتنی ویلەکان (ئەگەر ئاسن بن) و توانەوەی کاربۆنی تایەکانە، کە زۆرجار وەک بۆدرەیەکی رەش بە سەر تایەکە یان ناو تایەکەوە دەبینرێت، ئەوەش لە تەمەنی تایەکە کەمدەکاتەوە. بەڵام ئەو ھەوا پاڵفتەیە کە لێرە بە نایترۆجین دەناسرێت، ھەڵمی ئاوی تێدا نییە و ئەم کێشانە دروستناکات.

– گەرمای جۆرێتی تایبەتی ئەو گازە پاڵفتەیە بەرزترە لە گەرمای جۆرێتی ھەوای ئاسایی، بۆیە بۆ وڵاتی خۆمان و بە تایبەتتر بۆ ھاوینان باشترە و کەمتر ڕێگە بە گەرمبوونی تایەکان دەدات.

– کێشی ئەو گازە پاڵفتەیە لە کێشی ھەوای ئاسایی سووکترە، بەوەش تایەکان سووکتر دەبن و فشاریش لەسەر بزوێنەر کەمترە و سەرفکردنی بەنزینیش کەمتر دەبێتەوە، بە تایبەتی لە رێگا درێژەکاندا.

– گەردەکانی ئەو گازە پاڵفتەیە توانای یاریکردنیان ھەیە بە ناو یەکدا، بۆیە لە کاتی فشاری زۆر لەسەر تایەکان یان رۆشتن بەسەر تاسە و شێواوییەکانی رێگادا ھێزی پێچەوانە دەمژێت و کەمتر دەیدات بە سیستمی ڕاگیرکردن، ئەمە ھەم تایەکە ناشێوێت و ھەم ئۆتۆمبێلەکەش نەرمتر دەکات.

ھەرچەند ھەندێک نرخەکەی زیاترە لە ھەوای ئاسایی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و پاراستنی درێژخایەنی تایەکان، ئەو گازە پاڵفتەیە لە ھەوای ئاسایی باشترە و تاقیبکەنەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینسته‌گرام تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد

خەڵک-

تۆڕی ئینسته‌گرام له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا گرنگییه‌كی زیاتر به‌ به‌شی نامەکانی تۆڕه‌كه‌ی داوە، هه‌روه‌كو له‌ماوه‌ی پێشوودا په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و ناردنی وێنه‌ جوڵاوه‌كان (GIF) و چه‌ند تایبه‌ندمه‌ندییه‌كی تری بۆ ئەم به‌شە زیادكرد.

هاوشێوه‌ی ڤایبه‌ر و مێسنجه‌ر و تۆڕه‌كانی دیکە، ئه‌مڕۆ ئینسته‌گرام تایبه‌تمه‌ندی كورته‌ په‌یامی ده‌نگی بۆ به‌شی دایرێكتی تۆڕه‌كه‌ی زیادكرد كه‌ ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كانیان له‌ چاته‌كانیاندا به‌كاربهێنن.

ناردنی كورته‌ په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كان له‌ڕێگای كرته‌ كردنی دوگمه‌ی وێنۆچكه‌ی مایكرۆفۆن له‌سه‌ر شریتی نووسین ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌توانرێت له‌دوای كرته‌ كردن له‌ دوگمه‌كه‌ ده‌ست بۆ سه‌ره‌وه‌ ببه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هێشتنه‌وه‌ی په‌نجه‌ت له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌ ده‌نگ تۆمار بكات (قفڵی بكات).

هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ تۆماركراوه‌ له‌ڕێگای په‌نجه‌بردن بۆ ده‌سته‌ چه‌پ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ بسڕیته‌وه‌ و ڕێگری بكه‌یت له‌ ناردنی، ماوه‌ی سنوورداری تۆماركردنی ده‌نگ ١ خوله‌كه‌. تایبه‌ندمه‌نییه‌كه‌ بۆ به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینسته‌گرام له‌ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android به‌رده‌ستكراوه‌.

ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌وانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا تایبه‌ندمه‌ندییه‌كه‌ت بۆ زیاد نه‌كراوه‌، ئه‌وا چاوه‌ڕێ بكه‌ تاوه‌كو خودكارانه‌ دوگمه‌ی مایكرۆفۆنه‌كه‌ت بۆ زیاد ده‌كرێت له‌سه‌ر شریتی نووسین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکەم وڵات لە جیھاندا ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی کرد بە خۆڕایی

خەڵک-

لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە حکومەتی لۆکسەمبۆرگ لە ژێر ناوی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگاکان و پیسبوونی ژینگە، تەواوی ھۆکارەکانی ھاتووچۆی گشتیی دەکات بە خۆڕایی.

بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بەرەبەیانی رۆژی ١/١/٢٠١٩ جێبەجێ دەکرێت و لەو کاتە بەدوا، تکتی شەمەندەفەر و ترام و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە لادەبرێت و ھاتووچۆ تیایاندا دەبێت بە خۆڕایی.

لۆکسەمبۆرگ وڵاتێکی بچوکە و کەوتۆتە نێوان وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و فەرەنساوە، دانیشتووانەکەی نزیک بە ٦٠٠ ھەزار کەس دەبن، بەڵام بۆ کارکردن لەو سێ وڵاتەکەی دیکەوە رۆژانە نزیک بە ٤٠٠ ھەزار کەس ڕووی تێدەکەن. ئەوەش وایکردووە شاری لۆکسەمبۆرگی پایتەخت (١٠٠ کەس دانیشتووانەکەیەتی)، بە قەرەباڵغترین شاری جیھان لە ڕووی ھاتووچۆوە ھەژمار بکرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەو ولاتە لە پێناو ڕووکردنە ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی و دەستبەرداربوونی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەرکراوە، ئەویش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوونی ژینگەی ئەو وڵاتە.

تا ئێستاش لە تەواوی ئەوروپا لۆکسەمبۆرگ ھەرزانترین نرخی ھەبووە بۆ ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی، بە شێوەیەک بلیتی شەمەندەفەر لە سنوری باکور بۆ سنوری باشوری وڵاتەکە (دوورترین خاڵ) بە ٣ یۆرۆ بووە، بۆ پلەی تایبەتیش ٤ یۆرۆ، ھۆکارەکانی دیکە تەنھا ٢ یۆرۆیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەی خەنەنشینان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژنانی دووگیان لەو نرخە بەخشراون.

سەرەڕای بڕیارەکە، بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیارەکە بە کارێکی باش نابینن، ئەوان دەڵێن: بەخۆڕایی کردنی ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی وادەکات کوالێتیی گەشتیاریی ھۆکارە گشتییەکان بێنە خوار و وێستگەکانی شەمەندەفەر و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە ببن بە شوێنی کۆبوونەوەی کەسانی بێ ماڵ لە تەواوی ئەوروپادا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین