لە ڕۆژئاوا گرووپە چەكدارەكانی توركیا هێز لە دژی یەكدی دەجووڵێنن



 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستانەوە ئاشكرای دەكەن، دەستەی تەحریری شام كە گرووپێك چەكداری تیرۆرستی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیدەن و هاوپەیمانی توركیان لە عەفرین باری نائاساییان ڕاگەیاندووە لە دژی گرووپێكی دیكەی سەر بە سووپای نیشتمانی سووریای سەر بە توركیا بەتایبەت لە شارۆچكەی كفرجنە.

بەپێی سەرچاوەكان، باری نائاسایی سەربازی لەنێو گرووپی تەحریری شام ڕاگەیەندراوە و ڕێگای كفر جنەش لەلایەن سووپای توركیاوە داخراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادانی سەربازی.

سووپای توركیا هەستاوە بە بڕینی ڕێگای ئەعزاز عەفرین بۆ شارۆچكەی كفرجنە بۆ چەند كاتژمێرێك.

لەنێو شاری عەفرینیش تەحریری شام بە پۆشاكی پۆلیسی سەربازییەوە بڵاوەیانپێكراوە، هێزەكانیان بەسەر چەندین شوێنی گرینگی شارەكەدا دابەشكردووە.

سەرچاوەیەك دەڵێت گرووپی سائیرون بە فەرمانی توركیا جوڵەیان كردووە لە نزیك شاری ئەعزازەوە.

لە 21ی ئۆكتۆبەر گرووپی تیرۆرستی تەحریری شام چەكدارەكانی كشاندەوە لە ناوچەی كفرجنە و عەفرین و جندرێسەوە بەرەو ناوچەكانی ئیدلب دوای دەستوەردانی توركیا.

ئەم بڕیارەی توركیاش لە ترسی كاردانەوەی نێودەوڵەتییە بۆ فراوانبوونی چالاكی گرووپە تیرۆرستەكانی سەر بە قاعیدە لە باكووری سووریا.

لە سلێمانی ئاگر لە هۆتێلێكدا كەوتەوە
پێشت لە سلێمانی ئاگر لە هۆتێلێكدا كەوتەوە
دژی هێرشەكانی سەر كوردستان خۆپیشاندان دەكرێت
دواتر دژی هێرشەكانی سەر كوردستان خۆپیشاندان دەكرێت
ەیوەندیدار