ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەڵبژاردن دابەشكردنی نەوتی دواخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێـت، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە دابەشكردنی نەوت دەكەوێتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو، دەشڵێت:”ڕۆژێك پێش دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی نەوت ناوی بڕیكارەكان بڵاودەكرێتەوە”.

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی پێنج شەممە 27ی ئەیلول نەوت دابەشنەكرا .

دەشڵێت:”دابەشكرنی نەوتی سپی ماڵان تا دوای پرۆسەی هەڵبژاردن دوادەكەوێت، كە دەكاتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو  دوباره دەست بە دابەشكردن دەكرێتەوە”.

لەڕاگەیەنراوەكەداهاتووە،ڕۆژێك پێش دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی نەوت ناوی بریكارەكان بڵاودەكرێتەوە .

کوردستان

سەركردەیەكی پارتی: مەرج نییە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری حكومەت بكات

خەڵك- نزار جەزا

تاكو ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان خۆی بۆ بەشداریكردن لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەكلایی نەكردۆتەوە و ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش دەڵێت: “مەرج نییە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری حكومەت بكات، چونكە ئەگەر هەموو لایەنەكان بەشداری حكومەت بكەنەوە، ئەوا دەبێتەوە بە حكومەتی بنكە فراوان ئەو كاتەش حكومەت سەركەوتوو نابێت”.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمەڵی ئیسلامی تاكو ئێستا خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە بەشداری حكومەت دەكات یاخود نا، هیچ پەیامێكی ڕوونیان نییە.

وتیشی، “پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دوو شت خۆی یەكلاكردۆتەوە، یەكەم حكومەتی 50 بە 50 و حكومەتی بنكە فراوان پێكناهێندرێت، چونكە هەردووكیان فاشیل بوون، بۆیە مەرج نییە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداربن لەحكومەتدا”.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەگەر هەموو حزبەكان هاتن و بەشداری حكومەتیان كردەوە، ئەوە دووبارە دەبێتەوە بە حكومەتی بنكە فراوان، ئەوكاتەش حكومەتەكە سەركەوتوو نابێت.

هێمای بۆئەوەشكرد، پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ كەسێك نییە، بەڵام ڕای پارتی وایە، كە دەبێت ئەم حكومەتە گۆڕان و یەكێتی و توركمان و مەسیحییەكان تێیدا بەشداربن، ئەگەریش لایەنێك بیهەوێت زۆر بەجدی بەشداری حكومەت بكات، ئەو كاتە قسەیەكی دیكەیان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گفتوگۆكانی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا شكستیانهێنا

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

لە دوێنێوە شاندێكی باڵای پارتی هاتووەتە سلێمانی و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا كۆبونەوە، بەڵام هەردوو كۆبونەوەكە ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە.

(خەڵك) لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئەوەی زانیوە، كۆبونەوەكەی دوێنێی نێوان شاندەكەی پارتی و یەكێتی هیچ ئەنجامێكی نەبووە، چونكە پارتی بە داواكارییەكانی یەكێتی رازی نەبووە، بەتایبەتی بۆ دابەشكردنەوەی یەكسانی پۆستەكانی هەرێم و كۆكردنەوەی پرسەكانی هەرێم، كەركوك و بەغداد پێكەوە.

بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی پارتی ئامادەیی حزبەكەیان دەربڕیوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسەكانی كەركوك و بەغداد بە گفتوگۆی جیاواز، بەڵام رەتیانكردووەتەوە بكرێتە یەك پاكێج و تێكەڵ بە دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم بكرێت، یەكێتیش ئەوەی رەتكردووەتەوە و نیگەرانی لە نێو سەركردایەتی یەكێتیدا دروستكردووە، بۆیە ئەمڕۆ فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا باسی دوو ئیدارەیی كردووە، ئەگەر لەگەڵ پارتی نەگەنە رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (خەڵك)ی راگەیاند، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و گۆڕان ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە، چونكە شاندەكەی پارتی بەرچاوڕونی زۆریان نەبووە سەبارەت بە یەكێتی.

كۆبونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی

سەرچاوەكە، رونیكردەوە، پارتی جۆرێك لە نەرمی نواندووە بۆ گۆڕان و گۆڕانیش ئامادەبووە بەشداری بكات، بەمەرجێك ئەجێندای حكومەت رونبكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، شاندەكەی پارتی وتویانە دەبێت جارێكی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتیدا كۆببنەوە و بۆچونی گۆڕانیان پێبڵێن و پاشان بڕیاری كۆتایی بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد

سلێمانی- نزار جەزا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، ئەمڕۆ شاندەكەی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لەشاری سلێمانی كرد.
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ شاندی پارتیدا بەشدارن.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) ئامانج لەسەردانەكەی شاندی پارتی بۆ ماڵی كۆسرەت رەسوڵ باسكردنە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و ئەو لەمپەرانەی لەبەردەمیدان و لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا لەسەریان رێكنەكەوتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ دوو شەممە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان كۆبۆوە، ئەمڕۆش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبونەوەكاندا كە تایبەت بووە بەباسكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، نەگەیشتونەتە ئەنجامێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین