هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە ئاشکرا کرا


فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا لە ئەورووپا، ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە دەریای ناوەڕاست لە میانی مەشق و ڕاهێنانەکاندا کەوتە خوارەوە.

سوپای ئەمەریکا جۆری فڕۆکەکە و شوێنی فڕینی دیاری نەکردووە، بەڵام ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە ناوچەکە جێگیر دەکات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ئەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس نەگۆڕێت بۆ ململانێی ناوچەیی.

یوکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لە میانی ئەرکێکی ڕۆتینی سووتەمەنی ئاسمانی لە چوارچێوەی مەشقی سەربازیدا، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج کارمەندی سوپای تێدابوو، تووشی ڕووداوێکی ناخۆش بوو و کەوتە دەریای ناوەڕاست، بەداخەوە هەر پێنج ئەندامی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا”.

واشنتۆن بەخێرایی پاڵپشتی سەربازیی پێشکەش بە ئیسرائیل کرد و هێزەکانی لە ناوچەکە بەهێزتر کرد، لەوانەش ناردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Gerald R. Ford و کەشتییە جەنگییەکانی دیکە.

پێشت مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆتیان ڕاگەیاند
پزیشكێك هۆشداری لە بەكارهێنانی حەبە “3 دەنكی و 6 دەنكییەكە” دەدات
دواتر پزیشكێك هۆشداری لە بەكارهێنانی حەبە “3 دەنكی و 6 دەنكییەكە” دەدات
پەیوەندیدار