واشنتۆن سیستمی مووشەکی پاتریۆت دەداتە کیێڤ



میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد کە ئەمریکا ئامادەیە داواکاری ئۆکراین بۆ دابینکردنی سیستمی مووشەکی پاتریۆت جێبەجێ بکات.

 

میدیا ئەمریکییەکان لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە کە ناویان نەهێنراوە، ڕایانگەیاندووە، واشنتۆن، دوای دوودڵییەکی زۆر، ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی کیێڤ بۆ دابینکردنی سیستمی مووشەکی پاتریۆت بۆ سوپاکەی.

 

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە؛ لەئەگەری پەسەندکردنی داواکارییەکە لەلایەن لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و ڕەوانەکردنی داواکارییەکە بۆ کۆشکی سپی تا گڵۆپی سەوزی کۆتایی بۆ هەڵبکرێت، دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕەزامەندی کۆتایی بۆ ڕادەستکردنی پاتریۆت ڕابگەیەندرێت.

 

دوای ئەوەی لەمانگی ئۆکتۆبەرەوە و بە تایبەتی لە دوای هێرشەکەی سەر پردی کریما، ڕووسیا بۆردومانی ژێرخانی تۆڕی وزەی لە ئۆکراین چڕ و زیادکرد، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین داوای لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا کرد کە سیستمی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن بۆ وڵاتەکەی دابین بکەن کە توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشە بەرفراوانەکانی ڕووسیایان هەبێت .

 

لەئێستادا، چەند خاڵێکی ناڕوون هەن سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا چۆن دەتوانێت ئەم مووشەکانە بۆ ئۆکراین دابین بکات، لەوانە واشنتۆن چەند لەم سیستمە مووشەکییە دەنێرێت بۆ کیێڤ؟ ئایا سیستمەکە لە کوێی ئۆکراین جێگیر دەکرێت؟ سەربازانی ئۆکراین چۆن و لەکوێ ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ بەکارهێنانی؟

 

بە لەبەرچاوگرتنی توانا زۆر پێشکەوتووەکانی ئەم مووشەکە، بەدەستهێنانی لەلایەن ئۆکراین بە مانای تێوەگلانی زیاتری پنتاگۆن دێت لە ململانێی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ، لە کاتێکدا کۆشکی سپی ترسی هەیە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ کرێملین ئەگەر ئەمریکا بەشداری بکات، شەڕەکە دژوارتر دەبێت.

 

سیستمی پاتریۆت کە لەسەر بارهەڵگرەکان جێگیر دەکرێت، لە چەند بەشێکپێکدێت، لەوانە ڕادارێک کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدۆزێتەوە.

توانای خێرایی کۆنترۆڵکردن و خستنەخوارەوەی مووشەک بەخێرای زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر .

ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی هەیە کە سێ کارمەندی سەربازی تێدا جێدەبێتەوە و بە تەکنەلۆژیای سەردەم تەیارکراوە.

هەسەدە كوژرانی 18 چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
پێشت هەسەدە كوژرانی 18 چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
وەزیری دارایی: كێشەی خەرجی و داھاتمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر كرد
دواتر وەزیری دارایی: كێشەی خەرجی و داھاتمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر كرد
ەیوەندیدار