مێسی جەنگاوەری ژمارە پێوانیەکان



دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە کرواتیایان بردەوە، لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەر مسۆگەر کرد.

 

مێسی گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، دوای ئەوە بەشێوەیەکی درەوشاوە گۆڵی سێیەمی بۆ ئەلڤارێزی هاوڕێی دروستکرد.

تانگۆی ئەرجەنتینی چاوەڕێی براوەی یاری نێوان فەرەنسا و مەغریب دەکات، کە بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤-١٢-٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت، تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی بوەستێتەوە و خەونە گەورەکەی بەدیبهێنێت.

 

ئەمە شەشەمین جارە، ئەرجەنتین لە مێژووی خۆیدا دەگاتە یاری کۆتایی لە مۆندیالدا، لە دوو جاردا پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێناوە، کە بریتی بوون لە مۆندیالی لە ساڵی ١٩٧٨ بەرامبەر هۆڵەندا، و ١٩٨٦ بەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، هاوکات سێجاریش لە قۆناغی کۆتایدا تووشی شکست بووە، ساڵی ١٩٣٠ بەرامبەر ئۆرۆگوای، ١٩٩٠، و ٢٠١٤ش بەرامبەر ئەڵمانیا.

بەتۆمارکردنی گۆڵەکەی بەرامبەر کرواتیا، مێسی، گۆڵەکانی لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی هاوتا کرد، کە هەردوو کیان خاوەنی پێنج گۆڵن و گۆڵکاری مۆندیالن.

هاوکات ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بە تۆمارکردنی ١١ گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی تانگۆ لە مۆندیالدا، دوای شکاندنی ژمارەی پێوانەیی گابرێل عومەر باتیستوتا، هەروەها ژمارەی لۆتار ماتیۆسی وەک بەشدارترین یاریزان لە مێژووی مۆندیالدا بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ، هاوتاکرد و لە یاری کۆتاییشدا دەرفەت هەیە بۆ لیۆ کە ئەو ژمارەیەش بکات بەناوی خۆیەوە.

 

مێسی سەرکەوتوو بوو لەوەی بووە یەکەم یاریزانی ئەرجەنتینی لە تەواوی قۆناغەکانی مۆندیالدا گۆڵ تۆمار بکات، بەو پێیەی ئەو ژمارەیە تەنها 5 جار لە مێژوودا دووبارە بووەتەوە، کە ئەوانیش؛ ستۆیچکۆڤی بولگاری لە مۆندیالی ١٩٩٤ و دەیڤید سوکەری کرواتی لە ساڵی ١٩٩٨ و وێسلی شنایدەری هۆڵەندی لە مۆندیالی ٢٠١٠دا خاوەنی ئەو ژمارەیەن.

مێسی ناوی چووەتە ناو لیستی گۆڵکارانی مێژوویی مۆندیالەوە، هەلێکی نزیکیشی هەیە بۆ یەکسانکردنەوەی گۆڵەکانی لەگەڵ ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ، کە میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ لە پێشەنگی لیستەکەدایە، دیاردەی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ، بە ١٥ گۆڵ، گێرد مۆلەری ئەڵمانی بە ١٤ گۆڵ و فەرەنسیی جەست فۆنتێن بە ١٣ گۆڵ، پاشان ئەفسانەی بەرازیلی پێلێ بە ١٢ گۆڵ، و مێسی و یۆرگن کلینسمانی ئەڵمانی، و ساندۆر کۆچیسی هەنگاری بە ١١ گۆڵ لە ریزبەندییەکەدان.

 

مێسی یەکێکە لەو یاریزانە ناودارانەی سەرکەوتوو بوو لەوەی هۆکاری زۆرترین تۆماری گۆڵ و دروستکردنی گۆڵ بێت لە مێژووی مۆندیالدا بە تۆمارکردنی ١٩ گۆڵ (١١ گۆڵ و ٨ بەشداریکردن).

وەزیری دارایی: كێشەی خەرجی و داھاتمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر كرد
پێشت وەزیری دارایی: كێشەی خەرجی و داھاتمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر كرد
نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
دواتر نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار