ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ئامۆژگاریەکی سادە و گرنگ بۆ ئەوەی هەر بە مۆبایلەکەت جوانترین وێنە بگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکەی سادە و گرنگە بۆ ئەوەی هەر بە مۆبایلەکەت جوانترین وێنە بگریت:

 

– باگراوندی وێنەکەت گرنگترین شتە، هەر بۆیە دڵنیابە لەوەی باگراوەندەکەت جوانبێت

دەتوانیت لە شوێنی سادە باگراوندی ناوازە بدۆزیتەوە

 

– دڵنیابە لە ڕوناکی لە وێنەکەت، با ڕوناکی باش و تەواو لەسەر ڕوخسارت هەبێت

بەڵام نابێت ڕوناکیەکە بە جۆرێک بێت کە نەتوانیت چاوەکانت بە باشی بکەیتەوە

 

– لە کاتی وێنەی سێڵفی بە مۆبایلەکەت جوانترین ڕەهەند بدۆزرەوە پاشان وێنەکە بگرە

 

– پەلە مەکە لە گرتنی وێنەکە و لە کاتی گونجاودا بیگرە

– یاری بە ڕەهەندەکان بکە و هەر لە ناوەڕاستدا مەمێنەرەوە

 

– کاتێک وێنەی نزیک دەگریت، دڵنیابە لەوەی هێندە نزیک نەبێت کە ڕوخسارت ناشرین دەربخات

 

ریکلام

ژیاندۆستی

زاناکان گورچیلەی دەستکردیان درووستکردووە کە ژیانی هەزاران کەس ڕزگار دەکات

خێزان

گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. 

بەپێی داتاکان ١٠٪ی خەڵک لە جیهاندا کێشەی گورچیلەی هەیە و لەکارکەوتنی گورچیلەکانیش یەکێکە لە کێشە باوەکان، بەڵام لە داهێنانێکی نوێدا لە لایەن زانکۆی  Vanderbilt لە ئەمریکا تواندراوە گورچیلەی دەستکرد درووستبکرێت کە لە تاقکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووە.

گورچیلە دەستکردەکە لە ١٥ چیپسی زیرەک پێکهاتووە کە خوێنی ناو جەستە دەپاڵێون و هەمان کاری گورچیلەکان ئەنجام دەدەن.

هاوکات ئامێرەکەش لە ماددەی سرووشتی پێک هاتووە تا بتوانێت لەگەڵ جەستەدا هەڵبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لە ئامێدی .. ٢٠٠ ساڵە کەس ناوێرێت لەترسی ژیانی ژنەکەی، پارچە زەویەک بکێڵێت

خێزان

لە چیرۆكێكی ترسناكی هاوشێوەی هۆلیود، پارچە زەوییەك لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، كە دانیشتوانەكەی ماوەی چەندین دەیەیە ناوێرن بەكاری بهێنن،چونكە ترسی ئەوەیان هەیە هاوبەشی ژیانیان لەدەستبدەن،ئەو زەوییە بە ” هاوسەرە مردووەكە” ناسراوە، خەڵكی بۆچوونیان وایە هەركەس ئەو خاكەی بەكارهێنابێت،ئەوا یەكسەر ژنەكەی مردووە.
ئەو پارچە زەوییە نزیكەی 100 دۆنم دەبێت و دەكەوێتە گوندی” هاریكا”ی دامێنی چیای زێبار لە ناحیەی دێرەلولی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك،كە ماوەی زیاتر لە 100 ساڵە بەكارنەهێنراوە.
ئیبراهیم سەعید ئەنجومەنی گوندی هاریكا دەڵێت:”ئەو زەوییە بەهیچ شێوەیەك بۆ كشتوكاڵ كردن بەكارناهێنرێت،چونكە بۆچوونێك هەیە كە ترسی دروست كردووە، ئەو ترسە وەك چیرۆك لە نەوە بە دوای نەوە گوازراوەتەوە”.
خەڵكی ئەو ناحیەیە لەو باوەڕەدان كە هەركەس ئەو زەوییە بەكاربهێنێت توشی ناڕەحەتی و كارەسات” موسیبەت” دەبێتەوە، وەك مردنی ژنی یان كەسێكی خێزانەكەی.
ساڵح سەعید كە یەكێكە لە كەسایەتیە دیارەكانی ئەو گوندە دەربارەی ترسی خەڵكی لە پارچە زەوییەكە دەڵێت:” دەگێڕنەوە كە ئەو زەوییە هی پیاوێكی هەژار بووە، بەڵام كەسێكی زۆردار داگیری كردووە،بۆیە هەركەسێك بۆ كشتوكاڵ بەكاریهێنابێت توشی نەفرەت بووە”.
دەشڵێت:” دەگێڕنەوە كە دوو گەنج لەو پارچە زەویەدا شوێن بزربوون و نەگەڕاونەتەوە ،خەڵكی پێیان وایە ئەو شوێنە جنۆكەی تێدا نیشتەجێیە، گێرانەوەیەكی دیكەش باس لەوە دەكات كە جوتیارێك بەهۆی بەكارهێنانی زەوییەكەوە حەوت كەس لە خێزانەكەی مردون،چونكە حەوت ساڵ بەكاریهێناوە، واتە هەر ساڵە و كەسێكی لێمردووە”.
ئەنجومەنی گوندەكە باس لەوەش دەكات كە” ناوێرین لەو زەوییە نزیك ببینەوە و بەسەریدا بڕۆین”.
خەلیل حاجی حەمید كە ئەویش دانیشتووی ئەو گوندەیە دەڵێت:” ئەو زەوی هاوسەر مردوانە، كەس ناوێرێت بەكاریبهێنێت،چونكە دەترسێت هاوسەرەكەی یان كەسێكی خێزانەكەی بمرێت”.
سەرچاوە: سۆشیال میدیا
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان