نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی


نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ ئەمڕۆ 205 هەزار دینارە و هەتا پێش دەرگای ماڵانیش 215 هەزار دینارە.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوت زۆر بەرزبووە و گەیشتە 270 هەزار دینار، ئەمڕۆ ئەو نرخە 55 هەزار دینار دابەزی و گەیشتە 215 هەزار دینار.

كامەران محەمەد، نەوت فرۆش لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی هەتا پێش دەرگای ماڵان 215 هەزار دینارە.

سەبارەت بە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت، كامەران محەمەد وتی، هۆكارەكەی زۆربوونی بڕی نەوتە لە بازاڕەكاندا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بە ماوەی ڕابردوو 55 هەزار دینار دابەزیوە بەوپێیەی گەیشتبووە 270 هەزار دینار.

مێسی جەنگاوەری ژمارە پێوانیەکان
پێشت مێسی جەنگاوەری ژمارە پێوانیەکان
پێنتاگۆن و هەسەدە بەهێزەوە گەڕانەوە و ئەردۆغانیش نیگەرانە
دواتر پێنتاگۆن و هەسەدە بەهێزەوە گەڕانەوە و ئەردۆغانیش نیگەرانە
پەیوەندیدار