حكومەتی هەرێم سەدان پارچە زەوی دابەش دەكات



لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێن.

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی دابینكردنی شوێنێكی شایستە بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان/ كەلار، بڕیار درا بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی بە ڕووبەری 200 مەتر 2 جا لە سنووری شارەوانیی كەلار بۆ ئەو 163 ماڵەی كە لە هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە سنووری ئیدارەی ئاماژەپێكراو نیشتەجێن بەپێی لیستی هاوپێچی وردبینیكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بەپێی نوسراوەكە، پێویستە لەسەر ئەو ماڵانە، كە دەستبەرداری شوێنی ئێستایان بن، بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار.

 

No photo description available.

بڕە پارەیەك بۆ كارەبای سلێمانی خەرجدەكرێت
پێشت بڕە پارەیەك بۆ كارەبای سلێمانی خەرجدەكرێت
گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیا سەریهەڵدا
دواتر گرژیی لەنێوان دوو گەورەترین دەوڵەتی ئاسیا سەریهەڵدا
ەیوەندیدار